به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
هه‌موو ئه‌و ژن و پیاوانه‌ى كه ئه‌یانه‌وێ خێزان دروست بكه‌ن پێویسته له پێش ئه‌وه‌ى منداڵیان ببێت گروپى خوێنى خۆیان بزانن. ئه‌گه‌ر گروپى خوێنى دایكه‌كه نێگه‌تیڤ Negative بوو وه گروپى خوێنى باوكه‌كه پۆزیتیف Positive بوو ئه‌وا له‌م كاتانه‌دا مه‌ترسى هه‌سته‌وه‌ر بوونى Sensitization خوێنى دایكه‌كه هه‌یه كه له‌وانه‌یه له دواى دووه‌م یان سێیه‌م منداڵ كاریگه‌رى له سه‌ر كۆرپه ده‌ربكه‌وێت به شێوه‌یه‌ك كه كۆرپه‌كه له‌وانه‌یه تووشى زه‌ردوویی و كه‌م خوێنى ببێت، وه له‌وانه‌یه ساوایه‌كه له سكى دایكیا بكوژێ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى گونجاوى له كاتى خۆ‌یا بۆ نه‌كرێت.
پاراستنى منداڵ له ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشى یه به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت:
1- هه‌موو دایكێكى سكپرِ به نۆبه‌ره یان ئه‌گه‌ر خوێنى (هه‌سته‌وه‌ر) نه‌بووبێ به منداڵبوونى پێشتر، پێویسته له هه‌فته‌ى (28)ى سكپرِى دا ڤاكسینى ئهنتى دى Anti D وه‌ربگرێت.
2- پاش له دایكبوونى منداڵه‌كه، خوێنى منداڵه‌كه ئهپشكنرێ. ئه‌گه‌ر جۆرى خوێنه‌كه‌ى له جۆرى دایكى بوو واته Rh-ve بوو ئه‌وا دایكه‌كه پێویستى به ده‌رزى تر نىیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له جۆرى باوكى بوو واته Rh+ve بوو ئه‌وا پێویسته به زووترین كات دۆزێكىتر Anti D وه‌ربگرێت. به‌م شێوه‌یه منداڵى داهاتوو بهرِێژهى 100% پارێزراو ده‌بێت.
3- ئه‌گه‌ر له كاتى سكپرِى دا ئه‌و ده‌رزى یه به‌كارنه‌هێنرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌رى 1% ى مه‌ترسى هه‌سته‌وه‌ر بوونى خوێنى دایكه‌كه هه‌ر ئه‌مێنێ.
4- ئه‌گه‌ر خوێنى دایكه‌كه پێشتر هه‌سته‌وه‌ر بووبێت، ئه‌وا ئه‌م ڤاكسینه هیچ سوودێكى نى یه و نابێت به‌كار بهێنرێت.
5- له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى دا دایكه‌كه پێویستى به دۆزى زیاتر هه‌یه.
6- ڤاكسینى Anti D پێویسته دواى منداڵ له بارچوون، وه له دواى خوێنرِێژى (خوێنرِێژى له كاتى سكپرِى دا) به‌كاربهێنرێت.
7- هه‌ندێك جار گواستنه‌وه‌ى خوێن به‌هه‌ڵه، واته وه‌رگرتنى خوێنى Rh+ve له لایه‌ن دایكه‌كه‌وه، ئه‌بێته هۆى هه‌سته‌وه‌ر بوونى خوێن به رِێژهیهكى زۆر.
سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition, 2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى، 2000.