كورته باسێك سه‌باره‌ت به مردن
بەروار: 2010/05/30سەردارن: 4747نوسەر: باوكى حارث
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله وصلى الله على خاتم انبياء وعلى اله وسلم اما بعد :
به رِاستی ناوێكی سه‌خته مردن كێ هه‌یه بتوانی نه‌مرێ ؟ كێ هه‌یه پاسه‌وان و پله‌و پایه‌كه‌ی بیپارێزێ لێی ! به‌رِاستی سه‌خته ئه‌گه‌ر بیری لێ بكه‌ینه‌وه چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندو پاره دارمان بینی مردن ! چه‌ند سته‌م كار‌و زۆردارمان بینی مردن ! چه‌ند پادشا‌و گه‌دامان بینی مردن ! هه‌ر وه‌ك فه‌قیرو هه‌ژاران و لاواز‌و سته‌م لێكراوه‌كان ئه‌مرن ! باشه كێ له ئێمه نه‌یبینیوه یان هیچ نه‌بێ نه‌یبیستووه كه چه‌ندین كه‌س له باو‌و باپیره‌مان وه له خۆشه‌ویستان و رِه‌فیقه‌كانمان مردن ! كه سه‌ردانی گۆرِستانێ بكه‌ی نابینی كه تیای بووه زۆر له ئێمه به‌هێز تر وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند تر وه زۆر ده‌سه‌ڵاتدار تر ! به‌ڵام ئێستا وون بووه له ژێر خاكاو وا له دونیایه‌كی تر ، ئایا كه‌سمان بینی تا ئێستا توانیبێتی نه‌مرێ !؟ ده‌با بزانین ئێمه‌ش ئاوا ئه‌مرین ده‌رباز نابین له نۆش كردنی مردن و رِزگارمان نابێ لێی .
كه‌وایه با بزانین هه‌ر مردنیش نیه‌و كۆتایی بێ نه‌خێر له مردنه‌وه ژیانێكی تر ده‌ست پێ ئه‌كاو له‌وێوه به‌خته‌وه‌ری رِاسته‌قینه یان به‌د به‌ختی ده‌ست پێ ئه‌كا ئه‌گه‌ر وانه‌بوا ئه‌وه مردن رِاحه‌تی سته‌م كاران بوو !
ئه‌گه‌ر هه‌ر مردن بوا وه پرسیار نه‌بوا ئاوا بوا مردن رِاحه‌ته بۆ هه‌موو كه‌سێك
به‌ڵام گه‌ر مردین له پاشان زیندوو ئه‌بینه‌وه وه پرسیارمان لێ ئه‌كرێ له هه‌موو شتێك
خوشك و برایانی به‌رِێزم ئه‌و نوسینه موته‌وازیعه بۆ بیرخستنه‌وه‌یه پێشكه‌شه به هه‌موو موسڵمانێ كه بیر ئه‌كاته‌وه‌و تێ ئه‌گات بۆ چی دروست بووه‌و بۆ كوێ ئه‌رِوات !.
مردن ئه‌وشته‌یه كه‌كه‌س لێی رِزگاری نه‌بووه‌و نابێ
هه‌موو كه‌س ئه‌مرێ ته‌نها الله نه‌بێ كه زیندووه و نامرێ [كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]العنكبوت 57 واته : ( هه‌موو نه‌فسێك مردن ئه‌چێژێ و ئه‌مرێ پاشان ئه‌گه‌رِێنه‌وه لای ئێمه =له سه‌ر كرده‌وه‌كانتان پاداشت وسزا وه‌ر ئه‌گرنه‌وه=) .
مردن كه‌س ناتوانێ لێی رِابكات [قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ] الجمعة 8 واته : ( پێیان بڵێ ئه‌و مردنه‌ی كه ئێوه لێی رِا ئه‌كه‌ن ئه‌و به ته‌ئكید پێتان ئه‌گات =ناتوانن لێی ده‌رباز بن= پاشان ئه‌گه‌رِێنه‌وه لای =خوای= زانا به به‌نادیارو شاراوه‌و دیار‌و ئاشكراكان جا هه‌واڵتان پێ ئه‌داته‌وه به‌وه‌ی كه كردووتانه له دونیا ) .
[أَيْنَمَا تَكُونُوا يُدْرِكُكُمُ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنْتُمْ فِي بُرُوجٍ مُشَيَّدَةٍ] النساء 78 واته : ( له هه‌ر شوێنێك بن =خۆتان حه‌شار بده‌ن= مردن ئه‌تانگاتێ ئه‌گه‌ر له ناو قه‌ڵای به‌رز و پته‌وو ده‌رگه داخراویش =ده‌رگایبه سه‌ب كرا‌و بێ= بن ) .
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ :( أتاني جبريل فقال : يا محمد ! عش ما شئت فإنك ميت و أحبب من شئت فإنك مفارقه و اعمل ما شئت فإنك مجزي به و اعلم أن شرف المؤمن قيامه بالليل و عزه استغناؤه عن الناس ) صحيح الجامع 73 واته : ( جوبریل هات بۆ لام جا ووتی : ئه‌ی محمد!=صلى الله علیه وعلى اله وسلم= ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ته‌وێ بژی به ته‌ئكید تۆ ئه‌مری وه هه‌ر كه‌سێكت خۆش بوێ كه ئه‌ته‌وێ به ته‌ئكید لێی جیا ئه‌بیته‌وه وه هه‌رچی ئه‌ته‌وێ بیكه به‌ته‌ئكید پاداشتی له سه‌ر وه‌ر ئه‌گریته‌وه وه بزانه كه پله به‌رزی =شه‌رِه‌فی= برِوادار هه‌ڵسانی شه‌ویتی =بۆ شه‌و نوێژ= وه عیززه‌تی =ده‌سه‌ڵات و هێزو توانا سه‌ر به‌رزی= ئه‌وه‌یه كه پێویستی به خه‌ڵك نه‌بێ =چاو نه‌برِێته ده‌ستیان= ) .
كاتی مردن كه هات پێش و پاش ناخرێ چركه‌یه‌كیش !
[وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ] الاعراف 34 واته : ( وه هه‌موو ئوممه‌تێك =كه‌سێك= كاتێكی دیاری كراوی هه‌یه =بۆ ده‌ست پێ كردن و نه‌مانی= كه كاتی دیاری كراوی ئه‌جه‌لی =نه‌مانی= هات ئه‌وه ساتێك دوا ناخرێن و ساتێك پێش ناخرێن ) .
تا زووه ته‌وبه بكه پێش ئه‌وه‌ی مردن بێت و مه‌جالی په‌شیمانیت نه‌مێنێ
[وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآَنَ وَلَا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] النساء 18 واته : ( وه ته‌وبه بۆ ئه‌و كه‌سانه نیه كه كرده‌وه‌ی خراپ =تاوان= ئه‌كه‌ن هه‌تا یه‌كێك له‌وانه مردن ئه‌یگاتێ =رِۆحی ئه‌چێته گه‌رووی= ئینجا ئه‌ڵێ من ئێستا تۆبه ئه‌كه‌م وه ته‌وبه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش نیه كه ئه‌مرن وه ئه‌وان كافرن ئه‌وانه بۆمان ئاماده كردوون سزایه‌كی به ئێش ) .
[حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ . لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ] المؤمنون 99-100 واته : ( هه‌تا كه یه‌كێكیان مردن ئه‌یگاتێ ئه‌ڵ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم بمگه‌رِێنه‌وه به‌ڵكو كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م له‌وه‌ی كه له ده‌ستم چوو نه‌خێر ئه‌وه قسه‌یه‌كه بۆ خۆی ئه‌یكا =بۆی نیه بگه‌رِێته‌وه دونیا دووباره= له دوای مردنیان په‌رده‌یه‌ك =به‌رزه‌خ= هه‌یه تا رِۆژی كه زیندوو ئه‌كرێنه‌وه ) .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ :(إن الله تعالى يقبل توبة العبد ما لم يغرغر) صحيح الجامع 1903 واته : ( به ته‌ئكید خوای به‌رز ته‌وبه وه‌ر ئه‌گرێ له به‌نده تا رِۆحی نه‌چۆبێته گه‌رووی =غه‌ر غه‌ره‌ی نه‌كا= ) .
ئیتر با تا زووه ته‌وبه بكه‌ین خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه وه‌ر ئه‌گرێ له هه‌موو كه‌س .
مردن یه‌كه‌م مه‌نزڵی قیامه‌ته نه‌ك دوا ژیان بێ
( وعن هانىء مولى عثمان بن عفان قال كان عثمان رضي الله عنه إذا وقف على قبر يبكي حتى يبل لحيته فقيل له تذكر الجنة والنار فلا تبكي وتذكر القبر فتبكي فقال إني سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول القبر أول منزل من منازل الآخرة فإن نجا منه فما بعده أيسر وإن لم ينج منه فما بعده أشد قال وسمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول ما رأيت منظرا قط إلا والقبر أفظع منه ) صحيح الترغيب والترهيب 3550 واته : ( له هانىء مولى عثمان بن عفان ئه‌فه‌رموێ : ئاوابوو عثمان بن عفان خوا لێی رِازی بێ ئه‌گه‌ر له سه‌ر گۆرِێك وه‌ستابا ئه‌گریا هه‌تا رشیشی ته‌رش ئه‌بوو جا پێیان ووت : باسی به هه‌شت و ئاگر ئه‌كه‌یت ناگری وه باسی گۆرِ ئه‌كه‌یت =بیرت ئه‌كه‌وێته‌وه= ئه‌گری جا =عثمان بن عفان خوا لێی رِازی بێ= فه‌رمووی : من بیستم له پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌یفه‌رموو : گۆرِ یه‌كه‌م مه‌نزڵ له مه‌نزڵه‌كانی =میوانگه‌ی= رِۆژی دواییه =ئاخیره‌ته= ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌وه رشزگاری بێ ئه‌وه ئه‌وه‌ی له‌دوای دێ ئاسان تره وه ئه‌گه‌ر لیچی ده‌رباز نه‌بێ ئه‌وه ئه‌وه‌ی له دوای دێ توند تره =عثمان بن عفان خوا لێی رِازی بێ= فه‌رمووی : وه من بیستم له پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌یفه‌رموو : هیچ مه‌نزه‌رێكم نه‌بینیه قه‌ت ئیللا گۆرِ له‌و ترسناكتره ) .
چیمان به سه‌ر دێ له كاتی مردن و له پاشی مردن
[وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آَيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ] الا‌نعام 93 واته : ( وه ئه‌گه‌ر ئه‌بینی كه سته‌مكاران له‌سه‌ر ئێش و ئازاری مردنن =له‌سه‌ر رِۆح كێشان= وه فریشته‌كان ده‌ستیان ئه‌كه‌نه‌وه سزایان ئه‌ده‌ن پێیان ئه‌ڵێن ئه‌و نه‌فسه‌تان ده‌ر بكه‌ن ئه‌مرِۆ پاداشتان ئه‌درێته‌وه به سزایه‌كی رِیسوا كر له به‌ر ئه‌وه‌ی كه غه‌یری حه‌قتان به‌رامبه‌ری خوا ئه‌وت =هاوبه‌شتان بۆ دا ئه‌ناو بدینه‌كه‌یتان به‌درۆ ده‌خسته‌وه‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌تان ئه‌كرد كه ئێوه له سه‌ر حه‌قن= وه به‌رامبه‌ری ئایه‌ته‌كانی خوا خۆتان به گه‌وره ئه‌زانی مل كه‌چی نه ئه‌بوون ) .
[وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ . ذَلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ] الأنفال 50-51 واته : ( وه ئه‌گه‌ر ئه‌بینی =ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا= حاڵی كافره‌كان چۆنه له‌و كاته‌ی كه له سه‌ر مردنن=چیان به سه‌ر دێت= فریشته‌كان لێیان ئه‌ده‌ن له رِوویان و له دواوه‌یان وه پیچیان ئه‌ڵێن بچێژن سزای ئاگر و سوتان ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی خۆتانه كه كردووتانه وه بزانن خوا هیچ سته‌م له به‌نده‌كان ناكا =به‌وه‌ی بێ تاوان سزایان بدا یان پاداشتی چاكه‌یان وون بكا= ) .
[إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ . نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآَخِرَةِ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنْفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ . نُزُلًا مِنْ غَفُورٍ رَحِيمٍ] فصلت 30-32 واته : ( به ته‌ئكید ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان =ته‌نها= الله یه =وه هیچ هاوبه‌شی بۆ برِیار ناده‌ن= پاشان له سه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئه‌بن =تا مردن پاشگه‌ز نابنه‌وه= ئه‌وانه فریشته‌كان دێنه خۆاره‌وه بۆیان مژده‌یان پێیان ئه‌ڵێن كه مه‌ترسن له‌وه‌ی توشی ناخۆشی بن وه خه‌فه‌ت مه‌خۆن له‌وه‌ی له دونیا جێتان هێشت وه مژده‌تان بێ به‌و به‌هه‌شته‌ی كه په‌یمانتان =وه‌عدتان= پێ ئه‌درا ئێمه له‌گه‌ڵ ئی!چوه بوین=به‌فه‌رمانی خوا یارمه‌تی ئێوه‌مان ئه‌دا= له ژیانی دونیا وه له گه‌ڵتانین =یارمه‌تیتان ئه‌ده‌ین به فه‌رمانی خوا= له ژیانی ئاخیره‌ت =بۆ ئه‌وه‌ی نارِه‌حه‌ت نه‌بن =تا ئه‌گه‌نه به‌هه‌شت= وه له‌و به‌هه‌شته بۆتان هه‌یه هه‌رچی ئاره‌زووی ئه‌كه‌ن وه بۆتان هه‌یه هه‌رچی داوای ئه‌كه‌ن ئه‌وه هه‌مووی ئاماده كراوه میوانداری ئه‌كرێن له لایه‌ن =په‌روه‌ردگارتان= كه له تاوان خۆش ئه‌بێو به رِه‌حمه بۆ به‌نده‌كانی ) .
ئه‌مه به‌شێكه له كتابێك له باسی مردن و هه‌ندێ له ئه‌حكامه‌كانی كه په‌یوه‌سته پێی ان شا‌ء الله له ده‌رفه‌تێكی نزیك ته‌واو ئه‌بێت به‌ڵام بۆ بیرخستنه‌وه ئه‌و به‌شه‌یم به په‌له بڵاو كرده‌وه خوای گه‌وره بیكا به‌هۆی خێر بۆ هه‌موو موسڵمانان .