نامه‌ى دایكێك بۆ رِۆڵهكهى
بەروار: 2010/05/28سەردارن: 2821
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ... وه پاشان :
یه‌كه‌م : جێگا‌و شوێنى خۆت له كاروانى ژیان و له نێو هاورِێ و برا و دۆستانت بزانه ، ئه‌وه‌شت له‌یاد بێت بوون و سه‌ركه‌وتنت په‌یوه‌سته به بوونى ئه‌وانه‌وه ، و رِاستگۆییت له‌گه‌ڵ هاورِێ و دۆستانت له زۆرێك له رِێگرهكانى خۆشبه‌ختى ده‌ربازت ئه‌كات ، و ئه‌تخاته سه‌ر رِێگاى خۆشبه‌ختى وه بۆ ئه‌م كاره‌ش هه‌وڵ بده هاورِێى باش و سود به‌خش و دین دار هه‌ڵبژێره ، چونكه پێغه‌مه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : : " المر‌ء على دين خليله " ( حسنه العلامة الألباني و في مشكاة المصابيح ، برقم : 5019 ) .
دووه‌م : كه‌مته‌رخه‌مى مه‌كه له ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانت و له‌كاتى خۆیاندا ئه‌نجامیان بده ، واته هه‌ركه گوێت له‌بانگ بوو هه‌سته بۆ نوێژه‌كانت و دوایان مه‌خه ، چونكه به‌م كاره‌ت ده‌چیته دۆزه‌خ هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : [ فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ] ( الماعون : 4 ـ 5 ) ، واته : پاشان سزاى سه‌خت له دۆزه‌خدا بۆ نوێژگه‌ران هه‌یه ، ئه‌وانه‌ى كه له نوێژه‌كانیان غافڵ و بێ‌ئاگان ، واته : به‌دڵ ئه‌نجامى ناده‌ن و هه‌ر لهكۆڵى ئه‌كه‌نه‌وه ، وه هه‌رگیز كار و كاسبى و به‌رژه‌وه‌ندى دونیا وات لێنه‌كات كه‌مته‌رخه‌مى بكه‌ى لهنوێژهكانت ، بۆیه خۆت ئاماده بكه بۆ رِۆژێك ( [ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ] : نه سه‌رمایه و نه‌ش نه‌وه ) سودیان نیه . بۆ ئه‌م كاره‌ش باشترین كرده‌وه ئه‌وه‌یه دڵت په‌یوه‌ست بكه‌ى به مزگه‌وته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى له قیامه‌تدا له‌و كۆمه‌ڵه بیت كه له سێبه‌رى عه‌رشى په‌روه‌ردگاریان ده‌بن له رِۆژێكدا سێبه نیه جگه له‌سێبه‌رى عه‌رشى ئه‌و نه‌بێت ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى و پێی رِاگهیاندووین له فه‌رمووده ( صحيح) ه‌كانیدا .
سێ یه‌م : برِوادار به‌هارێكى هه‌میشه‌یی و داوانههات و هه‌میشه‌ییه ، هه‌روه‌كو بارانى رِهحهمهت وایه له‌هه‌ر شوێنێك دابارێت سودبه‌خش ده‌بێت . هه‌وڵ بده هه‌میشه كه‌سێكى سود به‌خش بیت بۆ كه‌س و كار و برا و دۆستانت ، وه ئه‌گه‌ر رِوت له‌هه‌ر شوێنێك كرد درێغى مه‌كه له درێژكردنى ده‌ستى یارمه‌تى و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك و سود به‌خش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ووشه‌یه‌كى جوانیش بێت ، یان به‌بزه پێكهنینێكیش بێت كه دڵى برا موسڵمانه‌كه‌ت خۆش ده‌كات ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى ( ئه‌و كاره صهدقهیه ) ( الصحيحة ، برقم : 572 ) .
چواره‌م : هه‌وڵ بده نرخى كات بزانیت و به‌باشى به‌كارى بهێنه ، ئه‌وه‌ش بزانه كات دراوێكى زۆر به‌نرخه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكانێكى زۆر له‌م رِاستیه بێ‌ئاگان ، بێئاگاش نه‌بن خۆیانى لێ گێل ئه‌كه‌ن ، وه‌ك وتراویشه : (( كات وه‌كو شمشێر وایه ئه‌گه‌ر نهیبرِیت دهتبرِێت )) ، كاتیش دیاریه‌كى به‌نرخى په‌روه‌ردگاره بۆ به‌نده‌كانى بۆیه تۆش هه‌وڵ بده سود له‌م دیاریه وه‌ربگریت و كاته‌كانت بۆ كرده‌وه‌ى چاك و نوێژ و قورئان خوێندن و بانگه‌شه كردن بۆ ئاینى ئیسلام ته‌رخان بكه ، و به‌شتى لاوه‌كى و كارى دونیایى كاته‌كانت بهفیرِۆ مه‌ده .
پێنجه‌م : رِۆڵهى ئازیزم بزانه له رۆژگار و زه‌مانى وه‌ك ئهمرِۆ كه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هاتووه ، له‌سێ شت به‌نرخ تر‌ى تێدا به‌دى ناكرێت كه ئه‌وانه‌ش : برا و هاورِێیهكى جێى متمانه كه خۆشحاڵیت پێببه‌خشێت ، و درهه‌مێك بهرِێگایهكى شه‌رعى په‌یدا كرابێت ، واته : ( به‌ده‌ست هێنانى رِۆزى بهرِێگایهكى شه‌رعى و دور له‌حه‌رام ) و سوننه‌تێك كارى پێبكرێ ، ئه‌وه‌ش له به‌ر زۆرى براده‌رى خراپ و كه‌مبوونى متمانه له نێو مرۆڤه‌كان ، و گوێنه‌دانیان به رِزق و رِۆزى حه‌ڵاڵ ، و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان صلى الله عليه وسلم .
بۆیه هه‌وڵ بده كه‌سى دیندار و بهرِهوشت به‌رز هه‌ڵبژێره بۆ هاورِێیهتى كردن ، و كارێكى حه‌ڵاڵ بكه با خێریشى كه‌م بێت لهخێرى زۆرى حه‌رام باشتره ، پاشان خۆت په‌یوه‌ست كه به‌ئه‌نجامدانى سوننه‌ته‌كان .
شه‌شه‌م : هه‌وڵ و كۆششى خۆت بخه گرِ له‌پێناو ئه‌وه‌ى كه بتوانى له‌پاش خۆت چاكه‌یه‌ك یان كردوهیهك به‌جێبهێڵیت كه پاداشته‌كه‌ى تا رِۆژى دوایى به‌رده‌وام بێت ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " إلا من ثلاث صدقة جارية أو علم ينتفع به أو ولد صالح يدعو له " ( رواه مسلم ) .
حه‌وته‌م : تێبكۆشه له‌پێناو په‌روه‌رده‌كردنى خودى خۆت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به‌رده‌وام ئاماده‌بیت بۆ تێكۆشان له‌پێناو په‌روه‌ردگار ، ئه‌مه‌ش به‌م چوار خاڵه دێته به‌رهه‌م :
أ ـ ده‌بێت یه‌قینت هه‌بێ كه تێكۆشان له‌پێناو خواى په‌روه‌ردگار یه‌كێكه له‌به‌رزترین پله‌كانى ئه‌م ئاینه پیرۆزه ، بۆیه هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه هه‌ر میله‌تێك ده‌ست به‌ردارى ئه‌م پایه به‌رزه بوبێت خواى په‌روه‌ردگار سهرشۆرِ و لاوازى كردون ، و دوژمنانى به‌سه‌ریاندا زاڵ كردوه ، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانیت كه ترس و دڵه رِاوكێ شایه‌نى ئه‌و كه‌سه موسڵمانه نیه كه ئاینه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى كردوه له‌سه‌ر پێشوازى كردن و ته‌حه‌مول كردنى گیروگرفت و ناخۆشیه‌كانى ژیان .
ب ـ ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌یاد بێت كه تۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم وه‌ێفى كردوه به‌وه‌ى كه رِێبوارى رِێگایهكى ، و زۆر نامێنیته‌وه و زۆریش ناخایه‌نێ تاكو ده‌گه‌یته جێگا و شوێنى رِاستهقینهى خۆت ، كه ژیانى پاش مردنه ، و له‌پاش ئه‌وه‌ش تامى مردن ناچێژیت ، جا نازانم مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه چ دڵخۆشیهكیان به‌م دونیایه هه‌یه كه به‌و شێوه‌یه توند باوه‌شیان كردوه بهدونیایهك كه ئه‌گه‌ر نرخى هه‌بوایه و هه‌تاهه‌تایى بوایه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌باره‌یه‌وه نه‌یده‌فه‌رموو : " دونیا به‌ندیخانه‌ى باوهرِداران و به‌هه‌شتى كافرانه "( صحيح الجامع الصغير ، برقم : 4312 ) .
ج ـ ده‌بێت خۆت له هه‌موو تاوانه‌كان پاك بكه‌یته‌وه ، به‌تایبه‌تى تاوانه گه‌وره‌كان ئه‌گه‌ر هه‌تبوو ، ئه‌مه‌ش به وازهێنانى یه‌كجارى له‌تاوان و په‌شیمان بوونه‌وه له‌وه‌ى كردوته و سور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نهگهرِێیتهوه سه‌ریان ، بیریشت نه‌چێت كه سه‌فه‌رێكى ئێجگار دور و درێژ و سه‌ختت له‌پێشدایه ده‌بێت به‌باشى خۆتى بۆ ئاماده بكه‌یت ، و تێشوى باشى بۆ هه‌ڵگرى ، چونكه هیچ رِێبوارێكى ئه‌م رِێگا سه‌خته به‌بێ تێشوو ناگاته ئه‌و شوێنه‌ى هه‌وڵى بۆ ئه‌دات ، بۆیه باشترین تێشوش بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت له خواترسان و چاكه‌كردنه ، هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : [ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَا أُوْلِي الأَلْبَابِ ] ( البقرة : 197) ، واته : وه توێشوو هه‌ڵبگرن وه بشزانن كه باشترین تێشوو له خواترسانه ، وه له من بترسن ئه‌ى هۆشمه‌ندان . هه‌روه‌ها ئه‌نجام دانى ئه‌وه‌ى خوا پێی خۆشه له‌گه‌ڵ دوركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ى خوا پێی ناخۆشه .
د ـ رِازى كردنى په‌روه‌ردگار و نزیك بوونه‌وه لێى به‌دڵێكى پاك و خۆشحاڵى یه‌وه ، ئه‌مه‌ش بهگوێرِایهڵى كردنى فه‌رمانه‌كانى و زیندوو كردنه‌وه‌ى رِێبازى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم و پشت هه‌ڵكردن له دنیا كه زۆر بێ نرخ سه‌یرى بكه‌یت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو خۆشیهكانیشى له‌ژێر ده‌ستى تۆدا بێت .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ