چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
چیرۆكى حه‌ڤده‌یه‌م:
عَنْ جُنْدُبُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ سُفْيَانَ الْبَجَلِيُّ (رضي الله عنه)، قَالَ: قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) « كَانَ فِيمَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ رَجُلٌ بِهِ جُرْحٌ، فَجَزِعَ فَأَخَذَ سِكِّينًا فَحَزَّ بِهَا يَدَهُ، فَمَا رَقَأَ الدَّمُ حَتَّى مَاتَ، قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: بَادَرَنِى عَبْدِى بِنَفْسِهِ، حَرَّمْتُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ» أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (3463) .
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (جُنْدُب(رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: له ئوممه‌تانى پێش ئێوه پیاوێك برینێكى هه‌بوو، برینه‌كه‌ى كێم وزوخمى هه‌بوو، ئارامى نه‌گرت له‌سه‌ر ئازاره‌كه‌ى و چه‌قۆیه‌كى كرد به‌ناو برینه‌كه‌دا به‌رده‌وام خوێنى لێده‌هات تاكو نه‌زیف بوو ئینجا مرد، په‌روه‌ردگار فه‌رمووى به‌نده‌كه‌م په‌له‌ى كرد له‌مردندا خۆى كوشت، ئه‌وا منیش به‌هه‌شتم لێ حه‌رام كرد.
* چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) خواى گه‌وره به‌نده‌كانى خۆى تاقی ده‌كاته‌وه به هه‌موو شتێك (بریندارى، برسێتى، كه‌س وكار مردن، هه‌ژارى...هتد) .
(2) پێویسته مرۆڤى باوه‌ڕدار ئارامگربێت له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره، چونكه خۆگرى له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ى ژیانى دونیا پاداشتى زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه.
(3) خواى گه‌وره خۆ كوشتنى حه‌رام كردووه.
(4) هه‌ركه‌سێك له دونیادا به‌چى خۆى بكوژێت، ئه‌وا له ڕۆژى دوایدا به‌رده‌وام خۆى به‌و شته ده‌كوژێته‌وه‌و به‌وه سزا ده‌درێت.