چیرۆكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم)
و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن لێیان
چیرۆكى شانزه‌یه‌م:
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن مَسْعُودٍ (رضي الله عنه)، عَنْ الْنبىّ (صلى الله عليه وسلم)، قَالَ: إِنَّ بني إِسْرَائِيلَ اسْتَخْلَفُوا خَلِيفَة عَلَيْهِم، بَعْد مُوسَى فَقَامَ يُصَلِّي لَيْلَة فَوْقَ بَيْتِ الْمَقْدِسِ فِي الْقَمَرِ، فَذَكَرَ أُمُورًا صَنَعَهَا فَخَرَج، فَتَدَلَّى بِسَبَبَ، فَأَصْبَحَ السَّبَبُ مُعَلِّقًا بِالْمَسْجِدِ وَقَدْ ذَهَبَ، قَالَ: فَانْطَلَقَ حَتَّى أَتَى قَوْمًا عَلَى شَطِّ الْبَحْرِ، فَوَجَدَهُمْ يَضْربُونَ أوْ (يَصْنَعُون) لَبَنًا، فَسَأَلَهُمْ: كَيْفَ تَأْخُذُونَ عَلَى هَذَا اللَّبَنِ؟ فَأَخْبَرُوهُ، فَلَبِنَ مَعَهُمْ، فَكَانَ يَأْكُلُ مِنْ عَمَلِ يَدِهِ حِيْن الصَّلاة قَام يُصَلَّى، فَرَفَعَ ذَلِكَ الْعُمَالَ إِلَى دِهْقَانِهِمْ، فَقَالَ: أن فِينَا رَجُلاً يَصْنَعُ أوْ (يَفْعُل) كَذَا وَكَذَا، فَأَرْسَلَ إِلَيْهِ، فَأَبَى أَنْ يَأْتِيَهُ، ثَلاثَ مَرّات، ثُمَّ إِنَّهُ جَاءَ يَسِيرُ عَلَى دَابَّتِهِ، فَلَمَّا رَآهُ فَرَّ، فَتَبِعَهُ فَسَبَقَهُ، فَقَالَ: أَنْظِرْنِي أُكَلِّمْكَ كَلِمَةً، فَقَامَ حَتَّى كَلَّمَهُ، فَأَخْبَرَهُ خَبَره فَلَمّا أَخْبَرَهُ أَنَّهُ كَانَ مَلِكًا، وَأَنَّهُ فَرَّ مِنْ رَهْبَةِ رَبّه، قَالَ: إِنِّي لأظُننِى لحِقٌ بِكَ، قَالَ: فَاتّبعه فَعَبَد الله، حَتَى مَاتَا بِرُمَيْلَةِ مِصْرَ) صَحيح: أَخْرَجَهُ أَحْمَد وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي سِلسِلة الأحَادِيِث الصَحِيحَة (2833) .
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (عَبْدِ اللَّهِ بن مَسْعُودٍ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: به‌نى ئیسرائیل پێشه‌وایه‌كیان بۆخۆیان دانا له‌دواى پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (عليه السلام)، ئه‌م پێشه‌وایه پیاوێكى له‌خواترس و به‌ویژدان و ژیر بوو، كاتێك كه‌شه‌و ده‌هات هه‌ڵده‌ستا له (بَیْتِ الْمَقْدِسِ) نوێژى ده‌كرد، ئینجا شه‌وێكیان هه‌ستا بۆ ئه‌وه‌ى خواپه‌رستى ونوێژ بكات، بیری كرده‌وه كه چه‌ند كارێكى كردووه، خواى گه‌وره به‌و كاره ڕ‌ازى نه‌بووه، بۆیه بڕیارى دا بڕوات و خۆى بشارێته‌وه‌و واز له پێشه‌وایه‌تى بێنێت، بۆیه ڕۆیشت تاكو گه‌یشته شوێنێك كه كۆمه‌ڵێك كرێكارى بینى كه‌له كه‌نار ڕوبارێك خه‌ریكى دروستكردنى خشتن (قوڕێكى سوره بۆ دروستكردنى دیوارى خانوو شتى تر به‌كارده‌هێنرێت)، ئینجا پرسیارى كرد له‌و كرێكارانه كه به‌چه‌ند دروستى ده‌كه‌ن؟ ئه‌وانیش هه‌واڵیان پێدا كه‌به‌چه‌ند دروستى ده‌كه‌ن، وه ئه‌میش وه‌ك ئه‌وان ده‌ستى كرد به دروستكردنى خشت، ئینجا واى لێهات كه خواردن و خواردنه‌وه‌و بژێوى ڕۆژانه‌ى له‌سه‌ر دروستكردنى خشت بڕین بوو، وه ئه‌گه‌ر كاتى نوێژ بهاتایه ئه‌وا ده‌ستى له‌كار به‌رده‌داو نوێژه‌كه‌ى ده‌كرد، بۆیه كرێكاره‌كان ئه‌م هه‌واڵه‌یان بۆ پادشاى وڵات باسكرد، به‌وه‌ى كه پیاوێك هه‌یه به‌وشێوه‌یه كارده‌كات، بۆیه پادشاكه ناردى به‌شوێنیدا (چونكه ئه‌م كاره‌ى پێ سه‌یر بوو)، به‌ڵام پیاوه‌كه نه‌چوو تاكوسێ جار پادشا دووباره‌ى كرده‌وه، ئینجا پادشاكه به‌سوارى وڵاخه‌وه هات بۆلاى پیاوه‌كه (بۆشوێنى كاره‌كه‌ى)، پیاوه‌كه كه بینیتى وا پادشاكه دێت بۆلاى ڕاى كرد، پادشاكه به‌سوارى وڵاخه‌كه‌یه‌وه كه‌وته دواى به‌ڵام بۆى نه‌گیرا، پادشاكه كه‌زانیتى بۆى ناگیرێت بانگى له پیاوه‌كه كرد كه بوه‌ستێت تاكو قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات، پیاوه‌كه كه گوێى له پادشاكه بوو ئه‌و قسه‌یه‌ى كرد وه‌ستاو باسى به‌سه‌رهاتى خۆى بۆ پادشاكه كرد، پادشاكه‌ش كه زانیتى ئه‌م پیاوه پێشه‌واى قه‌ومه‌كه‌ى بووه‌و ڕاى كردووه له‌ده‌ستیان، پادشاكه ووتى: گومانم وایه كه پێت گه‌یشتم (چونكه حاڵى ئه‌م پادشایه‌ش وه‌ك حاڵى ئه‌و پیاوه بوو)، ئینجا هه‌ردووكیان پێكه‌وه وازیان له پادشایى و پێشه‌واى هێناو ده‌ستیان كرد به‌خوا په‌رستى تاكو پێكه‌وه مردن.
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) له‌به‌نى ئیسڕائیل پادشا هه‌بووه كه حه‌زوو ئارزوومه‌ندى له دواڕۆژبێت نه‌ك له دونیا.
(2) پێشه‌واى و كاربه‌ده‌ستی موسڵمانان كارێكى گه‌وره‌یه‌و پاداشتى زۆرى هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشه‌وایه دادپه‌روه‌ربێت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( إِنَّ الْمُقْسِطِينَ عِنْدَ اللَّهِ عَلَى مَنَابِرَ مِنْ نُورٍ عَنْ يَمِينِ الرَّحْمَنِ عَزَّ وَجَلَّ وَكِلْتَا يَدَيْهِ يَمِينٌ الَّذِينَ يَعْدِلُونَ فِى حُكْمِهِمْ وَأَهْلِيهِمْ وَمَا وَلُوا )(أَخْرَجَه مُسْلِمٌ (4698) .) واته: پێشه‌واو فه‌رمان ڕه‌وایانى دادپه‌روه‌ر له‌لاى خوا له ڕۆژى دواییدا له‌سه‌ر مینبه‌رى نورن، له‌لاى ڕاستى خواى گه‌روه، كه هه‌ردوو لاى خواى گه‌وره ڕاسته، ئه‌وانه‌ى كه دادپه‌روه‌رن له فه‌رمان ڕه‌واییاندا، وه له ناو كه‌س و كاریاندا، وه له‌ناو ئه‌وانه‌شدا كه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن .
(3) شه‌ونوێژ له ئوممه‌تانى پێشیشدا هه‌بووه، ئه‌م پادشایه شه‌وانه هه‌ڵ ده‌سا بۆ شه‌و نوێژ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: { مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَآئِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللّهِ آنَاء اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ }آل عمران113 واته: له خاوه‌ن كتێبه‌كان، ده‌سته‌یه‌ك له باوه‌ڕدارنیان هه‌ن كه ئایه‌ته‌كانى خوا له‌كاتى شه‌ودا ده‌خوێننه‌وه‌و نوێژ ده‌كه‌ن و سوژده ده‌به‌ن .
(4) پێویسته مرۆڤى باوه‌ڕدار بیرله‌و كارانه بكاته‌وه كه ئه‌نجامیداوه، ئه‌گه‌ر كارى چاكى ئه‌نجامدابوو، ئه‌وا بڵێت بۆ دواڕۆژ كه‌مه ئه‌و كاره، هه‌روه‌ها به‌كارى خراپه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا بكات چونكه خواى گه‌وره له دواڕۆژدا لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
(5) پێویسته مرۆڤى باوه‌ڕدار هه‌وڵى كار‌و كه‌سابه‌تى حه‌ڵاڵ بدات، وه خۆى بپارێزێت له حه‌رام و قه‌ده‌غه‌لێكراوه‌كان .
(6) موسڵمانى ژیر‌و دانا ئه‌و كه‌سه‌یه كه نوێژه‌كانى له‌كاتى خۆیدا بكات، وه به‌هۆى كار‌و كه‌سابه‌ته‌وه نوێژه‌كانى دوانه خات .