((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم ليدلع لسانه للحسن بن على رضي الله عنه فيرى الصبي حمرة لسانه فيهبس اليه)). رواه أبن حبان (حديث حسن) واته: پێغه‌مبه‌ری خوا زمانی بۆ حه‌سه‌نی كوڕی علی ده‌رده‌هێنا به نیازی گه‌مه و یاری كردن له‌گه‌ڵی دا. حه‌سه‌نیش كه سورایی زمانی پێغه‌مبه‌ری ده‌بینی یه‌كسه‌ر به په‌له بۆی ده‌چوو.
((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يصلي، فإذا سجد وثب الحسن والحسين على ظهره، فإذا أرادوا أن يمنعوها، أشار إليهم أن دعوهما! وذلك في المسجد، فلما قضى الصلاة وضعها في حجره وقال: من أحبني فليحب هذين)) أخرجه أبو يعلى وإسناده حسن واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌مزگه‌وت نوێژی ده‌كرد، كاتێك كه سوجده‌ی ده‌برد حه‌سه‌ن و حوسه‌ین ده‌چونه سه‌ر پشتی پێغه‌مبه‌ر دائه‌نیشتن، هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ویستیان قه‌ده‌غه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر ئاماژه‌ی بۆ كردن وازیان لێ بێنن. جا كه پێغه‌مبه‌ر نوێژه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، هه‌ردوكیانی له‌سه‌ر كۆشی دانا و فه‌رموی: هه‌ركه‌سێك منی خۆش ده‌وێت، با ئه‌م دووه‌ی خۆش بوێ.
((جا‌ء أعرابي الى الرسول صلى الله عليه وسلم فرآه يقبل الحسن أو الحسين فقال: أتقبلون الصبيان؟! فما نقبلهم. فقال النبيr: أو أملك أن نزع الله من قلبك الرحمة؟!)). رواه البخاري ومسلم واته: پیاوێكی ده‌شته‌كی هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر، بینی پێغه‌مبه‌ر حه‌سه‌ن، یان حوسه‌ین ماچ ده‌كات، ده‌شته‌كى یه‌كه گوتی: ئێوه منداڵ ماچ ده‌كه‌ن؟! ئێمه منداڵ ماچ ناكه‌ین. پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: من چ بكه‌م خوای گه‌وره ره‌حم و به‌زه‌یی له دڵتا داماڵیوه.
ئه‌بو هوره‌یره گوتویه‌تی: ((قبّل النبي صلى الله عليه وسلم الحسن بن علي رضي الله عنه وعنده الأقرع بن حابس التميمي جالساً، فقال الأقرع: إن لي عشرة من الولد ما قبلت منهم أحداً فنظر إليه رسول الله صلى الله عليه وسلم ثم قال: من لا يرحم لا يرحم)). رواه البخاري ومسلم، واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی ماچ كرد، له‌و كاته ئه‌قره‌عی كوڕی حابسی ته‌میمی له‌لا بو. ئه‌قره‌ع گوتی: من (ده) منداڵم هه‌یه، تا ئێستا یه‌كێكیانم ماچ نه‌كردوه. پێغه‌مبه‌ر ته‌ماشای ئه‌قره‌عی كرد و فه‌رموی: ((هه‌ركه‌سێ به‌به‌زه‌یی و به‌ره‌حم نه‌بێ، ره‌حم و به‌زه‌یی پێ ناكرێ)).
لێره‌دا له باره‌ی به‌سۆز جوڵانه‌وه و ره‌فتار كردن له‌گه‌ڵ منداڵدا، ده‌بینین زۆربه‌ی باوكان گه‌مه و یاری كردنیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن. به پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆر به دڵ ره‌قانه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و ده‌یانترسێنن و قه‌ده‌غه‌یان ده‌كه‌ن له جوڵه و یاری كردن و گه‌مه كردن، نایه‌ڵن به‌سه‌ربه‌ستی بجوڵێنه‌وه، وا له‌و منداڵانه ده‌كه‌ن ژیانیان ببێته دۆزه‌خ. ئه‌م جۆره باوكانه به‌و شێوه په‌روه‌رده هه‌ڵه‌یه وا له منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه رق و قینه به‌رامبه‌ر به باوكیان هه‌ڵگرن و هه‌وڵ بده‌ن له ماڵ رزگاریان ببێ.
پێغه‌مبه‌ری خوا له ژیانیدا چه‌ند نمونه‌یه‌كمان سه‌باره‌ت به گه‌مه و یاری كردن له‌گه‌ڵ منداڵ و به لوتف ره‌فتار كردن ده‌داتێ. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانماندا به‌و شێوه‌یه بین، كه پێغه‌مبه‌ر ره‌فتاری كردوه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان بچین بۆ ده‌ره‌وه بۆ پیاسه و ژیانیان به‌خته‌وه‌ر و شاد بكه‌ین.
(له‌سه‌ر ریوایه‌ته‌كه‌ی، كه ئه‌بو یه‌علا ده‌ری هێناوه، كه حه‌سه‌ن و حوسه‌ین له كاتی سوجده‌دا چونه‌ته سه‌ر پشتی پێغه‌مبه‌ر...) ده‌ڵێین:
ئه‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر له كوێ و ئه‌وه‌ی ئێستا له كوێ، كه زۆربه‌ی بێ ئاگایان له دین ده‌یكه‌ن، دڵ ره‌قانه ره‌فتار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی دێن بۆ مزگه‌وت، به تایبه‌تی كاتێك كه‌مێك یاری و گه‌مه ده‌كه‌ن. جا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌سه‌ركۆنه و سه‌رزه‌نشت كردنیان و ده‌ركردنیان له ماڵی خوا، ئه‌وه‌ش زه‌ره‌رێكی زۆره بۆ دینی خوا. هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر لقه خورمایان هه‌ڵده‌واسی بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ و گه‌وره‌ش له مزگه‌وت بیخۆن. له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ر شتێكم به‌ده‌ست بوایه، بۆ هه‌ر مزگه‌وتێك مه‌له‌وانگه(مسبح) و یانه‌یه‌كی نیشان هاویشتنم تیا ده‌كرده‌وه، كه له پێداویستى یه‌كانی ئیسلامن و پێغه‌مبه‌ر داوای فێربونی كردوه و ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی جه‌سته و له‌شی منداڵ و خۆشه‌ویست كردنی ماڵی خوا له لایان.
هه‌ندێك نه‌فام و تێنه‌گه‌یشتو به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رموده (ضعيفة) منداڵ له مزگه‌وت ده‌رده‌كه‌ن كه ده‌ڵێ:(جنبوا مساجدكم صبيانكم ومجانينكم)، واته: منداڵه‌كانتان و شێت، له مزگه‌وت دوورخه‌نه‌وه.. كه‌چی فه‌رموده‌ی (صحيح) به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌یه.
پێویسته مزگه‌وت له چه‌ند نهۆمێك دروست بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مو جۆره چالاكى یه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیسلامی و په‌روه‌رده‌یی بۆ گه‌وره و بچوكى تێدا ئه‌نجام بدرێ.