پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((إذا رأى أحدكم إمرأة، فوقعت في قلبه، فليعمد إلى امرأته، فليواقعها، فإن ذلك يرد ما في قلبه)). رواه مسلم
واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه ئافره‌تێكی بینی و كه‌وته دڵى یه‌وه، با بچێته‌وه لای ژنه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵیدا جوت ببێ، چونكه ئه‌م جوتبونه ده‌بێته هۆى ره‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆته دڵی و دڵی پێی داده‌مركێ.(1)
===========================
(1) به‌ڕاستی ته‌وجیهێكی پڕ له حیكمه‌ت و به‌رزه، به تایبه‌تی له رۆژگارێكی گه‌نده‌ڵی وه‌ك ئه‌مڕۆ، ئافره‌تان زیاد له سنور لادان خۆیان له پۆشاك داماڵیوه و خۆیان كردۆته مزراحی ده‌ستی گاڵته‌جاڕی ئافره‌تان، بونه‌ته په‌یڕه‌وكار و جێ به‌جێ كه‌ری زنجیره ته‌مسیلى یه‌كانی بێگانه له دوای ته‌رجه‌مه‌كردنیان بۆ زمانی عه‌ره‌بی. ئافره‌تان به شێوه‌یه‌ك خۆیان ده‌خه‌نه ڕو و پۆشاكێك له‌به‌ر ده‌كه‌ن، كه هه‌ر به‌ناو پۆشاكه،جا كه به‌م جۆره خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، سه‌رنجى گه‌نج و پیاوى پێ ڕاده‌كێشن، ڕه‌نگه سه‌ربكێشێ بۆ خراپه‌كارى و داوێن پیسى. هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌م فه‌رموده‌یه‌دا رێنمایى پیاوان ده‌كات، هه‌ركاتێ شتێكى ئاوایان كه‌وته به‌رچاو و سه‌رنجى ڕاكێشان و ئاره‌زوى بزواندن، ڕاسته‌وخۆ بچنه‌وه لاى خێزانیان، ئه‌و گه‌نجانه‌ش كه ژنیان نه‌هێناوه، ده‌بێ ئارام بگرن و زۆر به‌ڕۆژو بن، هه‌روا دوعا بكه‌ن هه‌تا خواى به‌خشنده‌كارى ژن هێنانیان بۆ ئاسان ده‌كات.. ئه‌و جۆره ئافره‌تانه‌ش گه‌ر تۆزێك ئابڕویان هه‌بێ، رێگه به‌خۆیان ناده‌ن ئه‌م جله سه‌رشۆڕكه‌ره له‌به‌ر بكه‌ن. (وه‌رگێڕ)