خاتو عائیشه به عه‌روه‌ی گوت: ((يا أبن أخي! إنا كنا ننظر الى الهلال ثم الهلال، ثلاثة أهلة في شهرين، وما أوقدت في أبيات رسول الله نار! فقلت: يا خالة ما كان عيشكم؟! قالت: الأسودان التمر والماء! أنه كان لرسول الله(صلى الله عليه وسلم) جيران من الأنصار له‌م منائح وكانوا يمنحون رسول الله(صلى الله عليه وسلم) من ألبانها فيسقينا)) رواه البخاري واته: كوڕه براكه‌م! له ماوه‌ی سێ مانگ له ماڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئاگر بۆ چێشت لێنان نه‌كراوه‌ته‌وه! عه‌روه گوتی: پورێ خواردنتان چی بو؟! ئه‌ویش گوتی: خورما و ئاو! به‌ڵام ئه‌وه نه‌بێ كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) دراوسێیه‌كی ئه‌نصاری هه‌بو مه‌ڕیان هه‌بو ده‌یان دا بۆ خواستن(الإستعارة)، تا سود له شیره‌كه‌ی وه‌رگرن. جا له شیری مه‌ڕه‌كان به‌شی پێغه‌مبه‌ریان ئه‌دا، پێغه‌مبه‌ریش شیری به ئێمه ده‌دا.
خاتو عائیشه گوتویه‌تی:((ما شبع آل محمد من خبز الشعير يومين متتابعين حتى قبض)). . واته: ماڵ و خێزانی پێغه‌مبه‌ر، تا ئه‌و كاته‌ش، كه پێغه‌مبه‌ر گیانی سپارد، دو ڕۆژ به دواىیه‌ك له نانی جۆ تێر نه‌بون.
((سئل سهل بن سعد: هل أكل النبي النقي؟ فقال: ما رأى رسول الله النقي منذ ابتعثه الله حتى قبضه)). رواه البخاري واته: پرسیار له سه‌هلی كوڕی سه‌عد كرا: ئایا پێغه‌مبه‌ر نانێكی وای خواردوه، كه ئارده‌كه‌ی شتێكی تری تیا نه‌بێ، واته وه‌ك گه‌نمی روت بێ. گوتى: له‌و كاته‌ی بو به پێغه‌مبه‌ر و، تا گیان سپاردنی، نانێكی ئاوای نه‌بینی.
ئه‌نه‌سی كوڕی مالك، خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) گوتویه‌تی: ((ما أعلم النبي(صلى الله عليه وسلم) رأى رغيفاً مرققاً حتى لحق بالله! ولا رأى شاة سميطاً بعينه قط)). رواه البخاري واته: نه‌مزانیوه و نه‌مبینیوه، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نانی نه‌رمی بینیبێ و خواردبێتی، تا ئه‌و كاته‌ی به خوای خۆی گه‌یشت، هه‌روه‌ها هه‌رگیز مه‌ڕی سوركراوه‌ی نه‌بینیوه و نه‌خواردوه.
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رمو: ((اللهم اجعل رزق آل محمد كفافاً، وقيل قوتاً)). رواه البخاري ومسلم. واته: خوایه رزق و رۆزی ماڵى خێزانه‌كانی محمد هه‌ر ئه‌وه‌نده بێ نه زیاد له پێویستی بێ و نه‌كه‌میش، هه‌روه‌ها گوتراوه فه‌رمویه‌تی: خواردنی ماڵی محمد نه زیاد و نه‌كه‌م بێ.
فاطيمه هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، تا سكاڵاى ئه‌وه‌ى له‌لا بكات، كه به‌هۆى ده‌ستاڕه‌وه ده‌ستى تڵۆقاوه، پێشى گه‌یشتوه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كۆیله‌ى بۆ هاتوه، تا به‌نده‌یه‌كى بداتێ ئیشى بۆ بكات، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر له‌وێ نه‌بو، ئه‌مه‌ى له‌لاى خاتو عائیشه باس كرد، خاتو عائیشه‌ش ئه‌م هه‌واڵه‌ى به پێغه‌مبه‌ر راگه‌یاند.. ئیمام عه‌لى (رضي الله عنه) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هاته ماڵمان، ئێمه‌ش راكشابوین، جا كه هات هه‌ستاین، پێغه‌مبه‌ر فه‌رموى: هه‌ڵمه‌ستن هه‌ر له شوێنى خۆتان بن، ئینجا له‌نێوان من و فاطيمه دانیشت، هه‌تا ساردایى پێیه‌كانى له‌سه‌ر سكم هه‌ست تێ كرد، پێغه‌مبه‌ر فه‌رموى: شتێكتان له‌وه چاكتر پێ بڵێم؟ ئه‌گه‌ر چونه سه‌ر جێگه‌ى خه‌وتن و ڕاكشان (33)جار بڵێن سبحان الله، (33)جار بڵێن الحمدلله، (33) جار بڵێن الله اكبر، ئا ئه‌م ویردانه بۆ ئێوه له خزمه‌تكار باشتره!!
لێره‌دا پرسیارێك له‌وانه‌یه بكرێ و بڵێین: باشه بۆچی ژیان به‌م شێوه ره‌ق و هه‌ژارى یه ببرێته سه‌ر؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: گه‌ر ئوممه‌تێك بیه‌وێ به نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بژی، بیه‌وێ لاپه‌ڕه‌كانی له مێژودا پڕشنگدار و روناك بێت، ده‌بێ سه‌ركرده‌كانی ژیانێكی وایان نه‌بێ، كه خه‌ڵك برسی بن و خۆیشیان تێر. ئه‌مه فێری سه‌ركرده‌كان و لێپرسراوه‌كان ده‌كات كه به‌رامبه‌ر ماڵ و سامانی گه‌ل، خۆیان پاك رابگرن، كه وا راهاتون به ناحه‌ق ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی گه‌ل بخۆن. چۆن ده‌بێ پێغه‌مبه‌ر و خێزانه‌كانی له‌وپه‌ڕی خۆشی و تێری دابن، هه‌ژارانی مسوڵمانانیش به برسى یه‌تی ژیان ببه‌نه سه‌ر. خۆ پێغه‌مبه‌ر ده‌یتوانی به هۆی ماڵی مسوڵمانانه‌وه له غه‌نیمه‌تدا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، به‌ڵام ئه‌مه سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ر نه‌بو.
ده‌با خه‌و نه‌چێته چاوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی خۆشی و به‌ختیاری ژیانیان له‌سه‌ر حیسابى نه‌بونی و نه‌داری و برسى یه‌تی خراپی گوزه‌رانی گه‌له‌كه‌یان به ده‌ست دێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره ژیانه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، مسوڵمانانی فێری ژیانی ساده و ساكار كرد تا دور بن له زیاده‌ڕۆیی و ده‌ست بڵاوى.
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) زۆر جار، كه ده‌چوه ماڵه‌وه داوای خواردنی له خێزانه‌كانی ده‌كرد، گه‌ر خواردنیان نه‌بوایه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رمو: من به‌ڕۆژوم! رۆژوی (تطوع). رۆژوی فه‌رز ده‌بێ له پێش فه‌جردا نیه‌تی دڵی له‌گه‌ڵ دابێ.
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ره‌زای خوای لێ بێ، چوه ماڵه‌وه داوای له خێزانه‌كه‌ی كرد خواردنی بۆ بێنێ، خێزانه‌كه‌ی گوتی: هیچ شتێكمان نى یه ته‌نها چه‌ند پارچه نانێكی ره‌ق نه‌بێ. جا عومه‌ر كه‌مێك ئاو و سركه‌ی به‌سه‌ر پارچه نانه‌كاندا كرد و خواردی تا تێر بو، پاشان گوتی: ((لا بارك الله بمن أدخله جوفه الى النار)). . واته: به‌ره‌كه‌تی خوا له‌و كه‌سه نه‌بێ، كه به هۆی گه‌ده‌یه‌وه ده‌چێته ئاگری دۆزه‌خه‌وه. واته: به په‌یداكردنی پاره‌ی حه‌رام گه‌ده‌ی تێر ده‌كات.