پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((لا تؤذين امرأة زوجها في الدنيا إلا قالت زوجته من الحور العين:(*) لا تؤذيه قاتلك الله! هو عندك دخيل يوشك أن يفارقك إلينا!)). رواه الترمذي وحسنه. واته: له‌و كاته‌ی ژن له دنیادا ئازاری مێرده‌كه‌ی ده‌دات ئه‌وا حۆری به‌هه‌شت كه بۆ ئه‌و پیاوه دانراوه وهاوسه‌ریه‌تى ده‌ڵێ: خوا بت كوژێ! ئازاری نه‌ده‌ی! ئه‌م پیاوه لای تۆ میوانه و هێنده‌ی نه‌ماوه تۆ به‌جێ بهێڵێ و بێته لای ئێمه.
-----------------------------
(*)سه‌باره‌ت به حۆرى به‌هه‌شتێ، پرسیارێك دێته بیر و زهنى زۆر كه‌س ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ڵێنى به پیاوى بڕوادار داوه كه چه‌ند حۆریه‌كى پێ ده‌به‌خشرێ، به‌ڵام ئافره‌تان ئه‌وه‌یان بۆ نیه؟ وه‌ڵام: سروشتى پیاو وایه ده‌توانێ سۆز و عاتیفه‌و دڵى دابه‌ش بكات و بیبه‌خشێته زۆر ئافره‌تان، به‌ڵام ژن ناتوانێ ئاوا بكات مه‌گه‌ر ئه‌و ژنه ڕیزپه‌ڕ(شاذ) و لاڕێ(منحرف) بێت! له‌به‌ر ئه‌وه چۆن له دنیا ته‌نیا چاوى له مێرده‌كه‌یه‌تى و ئاره‌زوى كه‌سى تر ناكات له به‌هه‌شتیش به‌هه‌مان شێوه.