خاتو عائیشه ده‌گێڕێته‌وه كه پیره‌ژنێك هاته لای پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و پێی فه‌رمو: تۆ كێی؟ گوتی: جثامهی موزنی. پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: تۆ حه‌سانه‌ی! ئێوه چۆنن؟ ئه‌حواڵتان چۆنه؟ پاش ئێمه ئێوه ئه‌حواڵتان چۆن بو؟ گوتی: دایك و باوكم قوربانت بێ، باشین!
كاتێك رۆیشت خاتو عائیشه فه‌رموی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! ئه‌وه چۆنه به‌م جۆره پێشوازى یه پێشوازیت له‌م پیره‌ژنه كرد؟! فه‌رموی: له‌سه‌رده‌می خه‌دیجه‌دا هاموشۆی ده‌كردین!
باش به‌جێهێنانی عه‌هد و په‌یمان له بڕواوهیه. رواه الحاكم وصححه ووافقه الذهبـي.
خاتو عائیشه گوتویه‌تی: ((ما غرت على أحد من نسا‌ء النبي صلى الله عليه وسلم ما غرت من خديجة، وما رأيتها قط! ولكن كان الرسول يكثر ذكرها وربما ذبح شاة ثم يقطعها أعضاء، ثم يبعثها الى صدائق خديجة! وربما قلت له: كأن لم يكن في الدنيا أمرأة إلا خديجة! فيقول: إن كانت وكانت، وكان لي منها ولد! "خير نسائها مريم بنت عمران، وخير نسائها خديجة" وأشار الى السما‌ء والأرض)). رواه البخاري و مسلم و الترمذي. واته: غیرهم به‌رامبه‌ر هیچ خێزانێكی پێغه‌مبه‌ر نه‌بوه وه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌دیجه‌م هه‌بوه كه هه‌رگیز نهم بینیوه! به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر زۆر باسی ده‌كرد كاتى مه‌ڕی سه‌رده‌بڕی و له‌ت له‌تی ده‌كرد بۆ هاوڕێكانی خه‌دیجه‌ی ده‌نارد! به پێغه‌مبه‌رم گوت: وه‌ك بڵێی له دنیا كه‌سی تێدا نه‌بوبێ تهنهاخهدیجه نه‌بێت! ئه‌ویش فه‌رموى: كه‌وا بێ هه‌ر ئاواشه چونكه منداڵم لێی هه‌بوه! وه به په‌نجه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئاسمان و زه‌وی كرد كه باشترین ئافره‌ت مه‌ریه‌می كچی عومرانه و باشترین ئافره‌تی زه‌وی خه‌دیجه‌یه.
گوتویه‌تی:((ما غرت على امرأة قط ما غرت على خديجة من كثرة ذكر النبي صلى الله عليه وسلم إياها، ولقد ذكرها يوماً فقلت: ما تصنع بعجوز حمراء الشدقين؟! قد أبدلك الله خيراً منها؟! فقال والله ما أبدلني الله خيراً(1) منها آمنت بي حين كفر الناس، وصدقتني إذ كذبني الناس، وواستني بمالها إذ حرمني الناس، ورزقني منها الله الولد دون غيرها من النساء)). رواه البخاري مختصراً و أحمد و الطبراني كما أشار اليه ابن حجر في (الفتح). واته: غیرهم به‌رامبه‌ر هیچ ئافره‌تێك نه‌بوه وه‌ك ئه‌و غیره‌یه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌دیجه‌م هه‌بوه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر زۆر باس كردنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، رۆژێك باسی كرد منیش گوتم: ئه‌رێ ئه‌وه چ ئیشت به‌و پیره‌ژنه لوت لالفاوه سوره ددان له‌ده‌ما نه‌ماوه‌یه، هێنده باسی ده‌كه‌یت! خوای گه‌وره به یه‌كێكی باشتری بۆ گۆڕىیهوه؟! پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: به خوا به باشتری بۆ نهگۆڕیمهتهوه، ئه‌و بڕوای پێ هێنام له كاتێك خه‌ڵك بێ بڕوا بون، به‌ڕاستگۆی دانام كه خه‌ڵك به درۆیان ده‌خستمه‌وه، به ماڵ و سامانه‌كه‌ی یارمه‌تی دام كه خه‌ڵك بێ به‌شیان كردم، خوای گه‌وره ته‌نها له‌و منداڵی پێ به‌خشیم نه‌ك له ژنه‌كانی تر.
=======================
(1)دكتۆر نظمی لۆقای مه‌سیحی له‌مه‌ڕ وه‌فای پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له رسالهكهی (محمد في حياته الخاصة) لاپه‌ڕه 55-54 ده‌ڵێ: ((ئه‌مه چ كرده‌وه‌یه‌كه وا له پیاو ده‌كات دواى مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌نده‌ها ساڵ به وه‌فا بێت بۆى و به دڵ نه‌رمى و به‌به‌زه‌یى و ستایش كردنه‌وه باسى ده‌كات)). ئایا مرۆڤی به ویژدان ئه‌وه له بیر ده‌كات كه له جه‌نگی (به‌در)دا ڕویدا، كه (عاص بن ربیع) مێردی زه‌ینه‌بی كچی پێغه‌مبه‌ر به دیل گیرا، كه ئه‌و كاته له‌سه‌ر ئاینی باوكی بو بێ بڕوا بوو، داوا له ئه‌بو العاص كرا فدیه بدات، جا زه‌ینه‌بی خێزانی عاص هات، ملوانكه‌یه‌كی دایكی پێ بوو، هی خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلید، وه‌ك بڵێی بۆ ئه‌وه‌ی هێنا تا چاكه‌ی خه‌دیجه‌ی بهێنێته‌وه به‌ر چاو كه چه‌ند له‌سه‌ر ئه‌وه شیوه‌نی به‌ركه‌وتوه، چه‌ند نیعمه‌تی حه‌سانه‌وه‌ی پێ به‌خشراوه له ناخۆشى یه‌كانی جیهاد و كوله‌مه‌رگی و بانگه‌وازی، كه توشی توندی و زه‌حمه‌ت و ناخۆشی ده‌بێت.
جا پێغه‌مبه‌ر ئاوڕی دایه‌وه به‌لای هاوه‌ڵه‌كانی و داوای لێ كردن كه ملوانكه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ زه‌ینه‌ب و مێرده دیله‌كه‌ی ئازاد بكه‌ن له‌به‌ر رێزی ئه‌و بیره‌وه‌رى یه خۆشه..
ئه‌بو العاص كوڕی ربیع كێ یه؟ ئایا كوڕی خوشكی خه‌دیجه نه‌بوو؟ كه خه‌دیجه وه‌ك كوڕی خۆی داده‌نا و به مێرده‌كه‌ی گوت زه‌ینه‌ب بدات پێی، پێش ئه‌وه‌ی ببێت به پێغه‌مبه‌ر. ئه‌م ئیعجابه گه‌وره‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواصلى الله عليه وسلم به‌رامبه‌ر به خه‌دیجه به‌ڵگه‌ی جوامێری و خانه‌دانی و ره‌وشت به‌رزییه‌تی و، رێز گرتنى یه‌تی بۆ عه‌قڵی راست و نه‌فس مه‌ردی خه‌دیجه وێڕای گه‌وره‌یی ته‌مه‌نی كه له ته‌مه‌نی چل ساڵی دا بوه و پێغه‌مبه‌ریش له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵی، جا جوانی و شاره‌زایی عائیشه هه‌مو ئه‌وانه‌ی له بیر نه‌برده‌وه كه به درێژایی ته‌مه‌نی به‌وه‌فایی مایه‌وه، وێڕای ته‌مه‌ن گه‌وره‌ییشی ژنی به‌سه‌ر نه‌هێنا، تا ئه‌و كاته‌ی گیانی سپارد.
دكتۆر نظمي له هه‌مان كتێب دا لاپه‌ڕه 56 ده‌ڵێ: پاش ئه‌م كێشه‌یه عائیشه نه‌یوێرا باسی خه‌دیجه به زمانی دابێت، له كاتێكدا عائیشه ژنێكی گه‌نج و جحێل بوه و خاوه‌ن به‌ش و به‌ختدار بوه.
كێ وه‌ك محمد صلى الله عليه وسلم ده‌توانێ ئه‌م كرده‌وه‌یه بنوێنێ، ئاوا به‌م جۆره وه‌فایى یه به‌رامبه‌ر خه‌دیجه به‌وه‌فا بێت، جا حه‌ق وایه پێغه‌مبه‌ر بكرێته نمونه‌ی پیاو(مێرد) و نمونه‌ی پێ بهێنرێته‌وه به پیاو و ئافره‌ته‌وه! ده‌بینی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ى بۆ ئه‌و كه‌سه نواند، كه مردوه، ئه‌و كه‌سه‌ش كه له‌گه‌ڵی ده‌ژیێ و خۆشی ده‌وێ، توڕه ده‌كات؟! سه‌باره‌ت به‌م به‌وه‌فایى یه چ ده‌گوترێ، كه دنیا پڕه له نمونه‌ی دڵ ئازارده‌رو سپڵه‌یى و ناپاكی كردنى په‌یمان؟!