ئه‌بو هوره‌یره گوتویه‌تى: ((أتى جبريل النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسول الله، هذه خديجة قد أتتك معها إنا‌ء فيه إدام أو طعام أو شراب، فإذا هي أتتك فاقرأ عليها السلام من ربها عزوجل ومني، وبشرها ببيت في الجنة من قصب-أي جوهر- لا صخب فيه ولا نصب)). رواه مسلم. واته: جبریل هاته لای پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا، ئه‌مه خه‌دیجه‌یه دێته لات قاپێكی پێیه، پێ خۆر یان خواردن یان خواردنه‌وه‌ی تێدایه، جا كه هاته لات سه‌لامی خوای گه‌وره و منی پێ بگه‌یه‌نه و مژده‌ی خانوێكی پێ بده له به‌هه‌شت كه له گه‌وهه‌ر و مروارى دروست كراوه، هه‌را و چریكه و ماندوبون و ناڕه‌حه‌تی تێدا نىیه.
خه‌دیجه، ره‌زای خوای لێ بێ، یه‌كه‌م خێزانی پێغه‌مبه‌ر بو، ژیرترین ئافره‌تی قوره‌یش و به ره‌وشترین ئافره‌تیان بو، پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵبژارد ببێته هاوسه‌ری، پێش بونی به پێغه‌مبه‌ر له‌به‌ر ده‌ست پاكی و ره‌وشت به‌رزى یه‌كه‌ی، جا به‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و گه‌وره پیاوه عه‌ره‌بانه‌ی كه خوازیاری بون هه‌ڵی بژارد و به گه‌وره‌ی دانا.
خاتو خه‌دیجه پاڵپشتی پێغه‌مبه‌ری ده‌كرد له‌كاتی دابه‌زینی سروش(و‌حي) وه هانی له‌سه‌ر جێگیری و به‌رده‌وام بون له بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاڵای ئیسلامی ده‌دا وههمو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی خسته به‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر، پێویسته هه‌مو هاوسه‌رێكی چاك ئه‌مه له‌گه‌ڵ مێردی چاك ئه‌مه ڕه‌فتارى بێ. له هه‌ڵوێسته پاڵه‌وانى یه گه‌وره‌كه‌ی خاتو خه‌دیجه قسه‌كه‌ی بو بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌م جار وه‌حی بۆ هاته خوار و شله‌ژا و گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه و به خێزانه‌كه‌ی گوت: دامپۆشن دامپۆشن، جا هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه ئه‌ویش هانیدا و پێی گوت: ((والله لا يخزيك الله أبداً إنك تصل الرحم، وتحمل الكل، وتكسب المعدوم وتعين على نوائب الزمان)). رواه البخاري و مسلم. واته: به‌خواى خوا ریسوات ناكات، تۆ سیله‌ى ره‌حم به‌جێ دێنێ و بارگرانایى خه‌ڵك هه‌ڵده‌گرى و یارمه‌تى نه‌دار ده‌ده‌ى.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى: باشترین ئافره‌تتان ئه‌وانه‌ن كه منداڵتان ده‌بێ و خۆشه‌ویستن و دڵنه‌وایى كه‌رن، گه‌ر له‌خوا بترسن، خراپترین ئافره‌تتان ئه‌وانه‌ن كه جوانى خۆیان بۆ بێگانه به‌ده‌رده‌خه‌ن و شانازى به‌خۆ ده‌كه‌ن، ئا ئه‌وانه دوڕون و كه‌سێكیان ناچێته به‌هه‌شت مه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى قهلهڕهشى به‌ڵه‌ك. رواه البيهقي (صحيح).
مێژو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه شهریحی قاضي رۆژێك له‌گه‌ڵ شه‌عبی به‌یه‌ك گه‌یشتن، شه‌عبی سه‌باره‌ت به ماڵه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌حواڵی لێ كرد ئه‌ویش گوتی:
له‌وه‌ته‌ی بیست ساڵه خێزانه‌كه‌م توڕه‌ی نه‌كردوم، گوتی ئه‌مه چۆن وایه؟ شریح گوتی: له‌یه‌كه‌م شه‌ودا چومه لای خێزانه‌كه‌م بینیم زۆر جوانه، جوانى یه‌كی بێ هاوتا، له دڵی خۆمدا گوتم: با ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرم و دو ركعات نوێژی سوپاس(شكر) بۆ خوا بكه‌م، كاتێك سه‌لامم دایه‌وه بینیم خێزانه‌كه‌م نوێژی له‌گه‌ڵ مندا دامه‌زراندوه و له‌گه‌ڵ من سه‌لام ده‌داته‌وه، جا كه ماڵه‌كه چۆڵ بو له خزم و كه‌س و هاوڕێ، چومه نزیكى یه‌وه و ده‌ستم بۆی برد، ئه‌ویش گوتی: ئه‌بو ئومه‌یه له‌سه‌ر خۆت به جارێ بوه‌سته، پاشان گوتی:
الحمد لله أحمده و أستعينه، و أصلي على محمد و آله، من ئافره‌تێكم نامۆ(غریب)م هیچ زانیاریم ده‌رباره‌ی ره‌وشتت نىیه، جا چیت پێ خۆشه پێم بڵێ تاوه‌كو بۆت جێبه‌جێ بكه‌م، چیت پێ ناخۆشه تاوه‌كو نه‌یكه‌م، گوتی: له قه‌ومه‌كه‌ی تۆ ئافره‌تتان هه‌بوه كه بیكه‌یه هاوسه‌ر، منیش له قه‌ومه‌كه‌ی خۆم پیاو هه‌بوه كه هاوشانم بێت، به‌ڵام كه خوای گه‌وره كارێكی هێنایه پێش ده‌بێ ببێ، ئه‌وا بوم به هی تۆ و چی خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردوی ئه‌وه بكه، جا یان هێشتنه‌وه به چاكه یان ده‌ست به‌ردان به چاكه، أقول قولي هذا و أستغفر الله لي و لك.
شریح گوتی: به خوا شه‌عبی! له‌م شوێنه‌دا ناچاری كردم كه وتار بخوێنم!!
جا گوتم: أحمد الله و أستعينه، و أصلى على النبـي وآله واسلم، وبعد، به‌ڕاستی تۆ قسه‌یه‌كت گوت گه‌ر له سه‌ری بمێنیه‌وه و ثابت بی ئه‌وه به شت ده‌بێ، گه‌ر وازی لێ بێنی ئه‌وه ده‌بێته به‌ڵگه له‌سه‌رت. من حه‌ز به‌وه و به‌وه ده‌كه‌م، حه‌ز به‌م و به‌وه ناكه‌م، گه‌ر چاكه‌یه‌كت بینی بڵاوی بكه‌وه، كه خراپه‌یه‌كت بینی دایپۆشه! ئه‌ویش گوتی: حه‌زت له سه‌ردان و هاموشۆی كه‌س و كارم هه‌یه؟ گوتم: حه‌ز ناكه‌م خه‌زورانم بێزارم كه‌ن، گوتی: حه‌ز به‌كام دراوسێ ده‌كه‌یت كه بێته ماڵه‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێ بده‌م بێته ماڵ، حه‌ز به كامه‌یان ناكه‌یت تا نه‌هێڵم بێت بۆ ماڵ، گوتم: به‌نی فڵان قه‌ومێكی چاكن، به‌نی فڵانیش قه‌ومێكی خراپن.
شریح گوتی: ئه‌م شه‌وه خۆشترین شه‌و بو كه له‌گه‌ڵی مامه‌وه، ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌گه‌ڵی ژیام هیچ شتێكم لێ نه‌بینی كه پێم ناخۆش بێ، كه سه‌ری ساڵ هات له (مجلس القضاء) هاتمه‌وه، بینیم فڵانه ئافره‌ت له ماڵه‌وه‌یه. گوتم: ئه‌م ئافره‌ته كێ یه؟ گوتی: ئه‌مه دایكی خێزانه‌كه‌ته.
ئه‌ویش ئاوڕی داوه لێم و پرسیاری لێ كردم: خێزانه‌كه‌ت چۆنه؟ گوتم باشترین هاوسه‌ره؟ گوتی: ئه‌بو ئومه‌یه، ئافره‌ت له دو حاڵه‌ت باری خراپ نابێ: گه‌ر كوڕی ببێ، یان به‌ختی له‌لای مێرده‌كه‌ی هه‌بێت، به‌خوا پیاو له ماڵه‌وه خراپترین شت كه ده‌ستی كه‌وتبێت ئافره‌تی به ناز و نوزه، جا كه‌وابێ به ئاره‌زوی خۆت په‌روه‌رده‌ی بكه.
ئه‌وا بیست ساڵه له‌گه‌ڵم ماوه‌ته‌وه تائێستا گله‌ییم له هیچ شتێكى نیه جگه له جارێك نه‌بێت كه سته‌مم لێ كرد!!
جا ئافره‌تان با به‌و شێوه‌یه بن!!