خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا، حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا، وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا] النبأ:31-33 واته: بۆ مرۆڤه له خوا ترس و پارێزكاره‌كان جێی پیرۆز و به‌هره‌مه‌ندی هه‌یه له باخات و هه‌مو جۆره ترێیه‌ك و كچانی تازه مه‌مك كردوی هاو ته‌مه‌ن كه وه‌ك هه‌نار وایه و شۆڕ نه‌بۆته‌وه و قیت وه‌ستاوه.
ده‌فه‌رموێ :[إِنَّا أَنشَأْنَاهُنَّ إِنشَاءً، فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا، عُرُبًا أَتْرَابًا] الواقعة:35-37 واته: به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و ئافره‌تانه‌مان دروست كردوه به دروست كردن و فه‌راهه‌م هێنان به‌بێ باوك و دایك نه‌ك له رێگای زاوزێ وه. واته ئه‌و حۆریانه‌ی كه ئافره‌تی ئه‌م جیهانه نین به‌و جۆره دروستمان كردون و ئاماده‌مان كردون، هه‌روه‌ها ئافره‌ته مسوڵمانه‌كانی ئه‌م جیهانه‌یش هه‌ر به‌و جۆره دروست ده‌كه‌ین و دوباره‌یان ده‌كه‌ینه‌وه. ئینجا ئه‌و ئافره‌تانه‌مان كردوه و ده‌یانكه‌ین به ئافره‌تانی هه‌میشه هاوته‌مه‌ن و یه‌كسانن له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیانا له ته‌مه‌ن و گه‌نجی دا. خۆشه‌ویستن له‌لای مێرده‌كانیان و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كانیانن.
ده‌فه‌رموێ: [فِيهِنَّ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنْسٌ قَبْلَهُمْ وَلاَ جَانٌّ، فَبِأَيِّ آلاَءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ، كَأَنَّهُنَّ الْيَاقُوتُ وَالْمَرْجَانُ ].الرحمن/55-58
خوای گه‌وره وه‌سفی ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كات كه له‌و به‌هه‌شتانه‌دا چه‌ند ئافره‌تی حه‌ڵاڵ و هاوسه‌ر هه‌یه كه چاویان بڕیوه‌ته مێرده‌كانیان و جگه له‌وان كه‌سی تریان ناوێ وه هه‌مویان كچن و هیچ كه‌سی تر نه ئاده‌می و نه (جن) له پێش مێرده‌كانیان لێ یان نه‌كه‌وتون و نه‌چونه‌ته لایان، هه‌مویان له ساف و لوسی و بێ گه‌ردیدا ده‌ڵێی یاقوتن وه له سپێتی پێستدا ده‌ڵێی مه‌رجانن، یان ساف و لوس و كوڵم سورن وه‌كو یاقوت، پێست سپین وه‌كو مه‌رجان.
ده‌فه‌رموێ:[فِيهِنَّ خَيْرَاتٌ حِسَانٌ].الرحمن: 70 واته: له‌و به‌هه‌شتانه‌دا ئافره‌تی حه‌ڵاڵ و هاوسه‌ر هه‌یه كه خوڕه‌وشت چاك و شیرین و جوانن.
ده‌فه‌رموێ:[حُورٌ مَقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ].الرحمن: 72 واته: له‌و به‌هه‌شته ئه‌و ئافره‌تانه چاو گه‌وره و چاوڕه‌شێكی وان كه ره‌شێنه‌كه‌ی زۆر ره‌شه و سپێنه‌كه‌ی سپیه‌كه‌ی بێ گه‌رده كه ئه‌وپه‌ڕی جوانی چاوه وه راگیركراون به رێز و حورمه‌ت له خیوه‌ته‌كانا.
ده‌فه‌رموێ: [إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ، فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ، يَلْبَسُونَ مِنْ سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُتَقَابِلِينَ، كَذَلِكَ وَزَوَّجْنَاهُمْ بِحُورٍ عِينٍ].الدخان: 51-54 واته: ته‌قوا داران له به‌هه‌شت دا له پله و پایه‌ی ئه‌مین دان له چه‌ند باخێك و كانیاوێك، كه پۆشاكیان بریتى یه له ئاوریشمی ته‌نك و ئه‌ستور، هه‌روه‌ها ئه‌و حۆریانه‌یان ده‌درێتێ كه چاو گه‌ش و سپی و ره‌ش و چاو گه‌وره‌ن.
ده‌فه‌رموێ: [فَهُمْ فِي رَوْضَةٍ يُحْبَرُونَ]الروم: 15 واته: ئه‌وانه‌ی له زه‌وى یه‌كدا كه دار و دره‌خت و كانیاوی وای تێدایه ده‌ژین و تێیدا دڵخۆش و شاد ده‌بن كه شوێنه‌واری ئه‌و نیعمه‌ته‌یان به‌سه‌ره‌وه دیار ده‌بێت.
ده‌فه‌رموێ: [وَعِنْدَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ عِينٌ،كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَكْنُونٌ] الصافات/48،49 واته: حۆریان له لایه كه له غه‌یری مێرده‌كانیان چاو نابڕنه كه‌سی تر، ئه‌و ئافره‌تانه -وه‌ك ئیبن عباس ره‌زای خوای لێ بێ گوتویه‌تی-: وه‌ك مرواری شاراوه وان.. حه‌سه‌ن ده‌ڵێ: [كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَكْنُونٌ] مانای پارێزراون و ده‌ستیان پێ نه‌كه‌وتوه وه‌ك ئه‌و هێلكه‌یه‌ی به‌رله‌وه‌ى كه توێكڵه‌كه‌ی لێ بكرێته‌وه. تفسیر إبن كثير.
گومانی تێدا نى یه كه خوێنه‌ر-هه‌روه‌ها نوسه‌ریش- له باس كردنی حۆریه‌كانی به‌هه‌شتدا لیكی به‌ده‌م دا دێته خواره‌وه، له خوای گه‌وره داواكارین كه پێمان ببه‌خشێ، هه‌مو ئه‌مه‌ش ئاسانه، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((كل أمتي يدخلون الجنة إلا من أبى، من أطاعني دخل الجنة، ومن عصاني فقد أبى)). رواه البخاري. واته: هه‌مو ئومه‌تم ده‌چێته به‌هه‌شت مه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ خۆی نه‌یه‌وێ، هه‌ر كه‌سێك گوێ رایه‌ڵیم بكات ده‌چێته به‌هه‌شت، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی من بكات ئه‌وا ئه‌و كه‌سه نایه‌وێ بچێته به‌هه‌شت.