خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[وَعِنْدَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ عِينٌ] الصافات: 48 واته: ژنانى چاو كه‌ژاڵ و چاودرشت و جوانیان له‌لایه كه ته‌نیا ئه‌ویندارى مێرده‌كانى خۆیانن.
ئه‌م ئایه‌ته كه دو ئایه‌ته‌كه‌ی به دوادا دێن باسی حۆریه‌كانی به‌هه‌شت ده‌كات، ده‌توانرێ بۆ ناسینی هه‌ندێ سیفاتی ئافره‌تی چاك سودی لێ وه‌ربگیرێ كه بریتین له:
یه‌كه‌م: ژن ته‌نها چاوی ببڕێته مێرده‌كه‌ی له‌به‌ر خۆشه‌ویستی مێرده‌كه‌ی و ره‌زای بون به‌و، جا با چاوی بۆ لای كه‌سی تر نه‌گێڕێ.
دووه‌م: { مَّقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ} واته لێیان قه‌ده‌غه‌یه كه جوانی و رازاوه‌یى یان بۆ غه‌یری مێرده‌كانیان بێت، جا ده‌بێ ئه‌م رازاوه‌یی ته‌نها بۆ مێرده‌كانیان بێت و له ماڵه‌وه‌یان ده‌رنه‌چن، ته‌نها ئه‌وانیان بوێ.
سێیه‌م: له سیفه‌ته‌كانی ژنى به‌هه‌شتى ئه‌وه‌یه كه پاك كراوه‌ته‌وه له وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان وه ناو سكیان پاك كردۆته‌وه له غیره و ئازاردانی مێرده‌كانیان، خوای گه‌وره له چه‌ند ئایه‌تێكدا باسی ئه‌و ئافره‌ته چاكانه ده‌كات:
[حُورٌ مَّقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ] الرحمن: 71
[وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ] البقرة:25 واته: ژنه‌كانیان له‌وآ زۆر پاك و خاوێنن، تاهه‌تایه‌ش هه‌ر له به‌هه‌شت ده‌مێنن.
[ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ] النساء:34 واته: ئافره‌ته چاكه‌كان وه‌ك ئیبن عه‌بباس و غه‌یری ئه‌و گوتویه‌تی: ئه‌وانه‌ن كه گوآرایه‌ڵی مێرده‌كانیانن و له كاتی ئاماده نه‌بونی مێرد له ماڵه‌وه پارێزگاری له ماڵ و نه‌فسی خۆی ده‌كات و مافه‌كانی ده‌پارێزێ.
[عَسَى رَبُّهُ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِّنكُنَّ مُسْلِمَاتٍ مُّؤْمِنَاتٍ قَانِتَاتٍ تَائِبَاتٍ عَابِدَاتٍ سَائِحَاتٍ ثَيِّبَاتٍ وَأَبْكَارًا] التحريم:5
ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر دابه‌زی كه ده‌فه‌رموێ: گه‌ر ئێوه ته‌ڵاق بدات ئه‌وا تكا وایه كه خوای گه‌وره به ژنی تر تۆڵه‌ی بۆ بكاته‌وه كه له ئێوه باشتر بن و كه ئه‌م سیفه‌تانه‌یان هه‌بێت: (كه مسوڵمان و بڕوادار و گوێ رایه‌ڵ و ته‌وبه‌كار و خواپه‌رست و به‌ڕۆژو بن، جا چ بێوه‌ژن بن یان كچ).
[إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا] الأحزاب:35 واته: پیاوو ژنى مسوڵمان و پیاوو ژنى بڕوادار و پیاوو ژنى فه‌رمانبه‌ر و پیاوو ژنى قسه‌ڕاست و پیاوو ژنى خۆڕاگر و پیاوو ژنى بێ فیز و خۆ به زل نه‌زان و پیاوو ژنى سه‌ده‌قه‌ده‌ر و پیاوو ژنى رۆژوه‌وان و پیاوو ژنى ناموس پارێز و پیاوو ژنێ كه زۆر یادى خوا ده‌كه‌ن، له‌خوداوه لێخۆشبون و پاداشێكى گه‌وره‌یان بۆ دنراوه.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((ألا أخبركم بخير نساءكم في الجنة؟ قلنا: بلى يا رسول الله، قال: كل ودود ولود، إذا غضب زوجها قالت: هذه يدي في يدك لا أكتحل بغمص حتى ترضى!!)) رواه الطبراني (حديث صحيح).
واته: پێتان ڕابگه‌یه‌نم باشترین ئافره‌تانتان له به‌هه‌شتدا كێ یه؟ گوتمان: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، فه‌رموی: هه‌مو ئافره‌تێكی كه مه‌حبوب بێت و منداڵی ببێت، گه‌ر مێرده‌كه‌ی توڕه بو بڵێ: ئه‌وه ده‌ستم له ده‌ستت دایه، كل له چاوم ناكه‌م به نوقاوی (واته ناخه‌وم) هه‌تا وه‌كو رازی نه‌بیت. (1)
هه‌روا ده‌فه‌رموێ: ((ما استفاد المؤمن بعد تقوى الله، خيراً له من زوجة صالحة، إن أمرها أطاعته، وإن نظر اليها سرته، وإن أقسم عليها أبرته، وإن غاب عنها نصحته في نفسها وماله)). رواه البخاري. واته: مرۆڤی بڕوادار له پاش ترسان له خوا هیچ خێرێكی وه‌ك هاوسه‌رێكی چاك به‌ده‌ست نه‌هێناوه، گه‌ر فه‌رمانی پێكرد گوێ رایه‌ڵی ده‌كات، گه‌ر ته‌ماشای كرد دڵی خۆش ده‌كات، گه‌ر سوێندی له‌سه‌ر خوارد ده‌یگه‌یه‌نێته جێ، گه‌ر لێی دور كه‌وته‌وه و چوه سه‌فه‌رێك ئامۆژگارى ده‌كات به پارێزگاری كردنی ماڵی و نه‌فسی.
به پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم گوترا: كام ئافره‌ت خه‌یر و چاكه؟ فه‌رموی: ((التي تسره إذا نظر، وتطيعه إذا أمر(2)،ولا تخالفه في نفسها ولا ماله بما يكره)). رواه أبو داود و النسائي باسناد حسن. واته: ئه‌و ئافره‌ته‌ی به بینینی دڵت خۆش ده‌كات، گه‌ر فه‌رمانی پێ كرا گوێ رایه‌ڵ بێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌كات و ده‌ست له ماڵه‌كه‌ی نه‌دات كه ئه‌و پێی ناخۆشه.
((عليكم بشوائب النساء، فإنهن أطيب أفواهاً، وأنتق أرحاماً، وأسخن إقبالاً)). الشيرازي في (الألقاب) وسنده صحيح كما قال محقق صحيح الجامع الصغير. واته: ئافره‌تى گه‌نج بكه‌نه هاوسه‌رى خۆتان، چونكه زمان شیرنن و منداڵیان زۆر ده‌بێ و به‌گه‌رمى دێنه پێشوازى.
((خير النساء ركبن الإبل صالح نسا‌ء القريش، أحناه على ولد في صغره، وأرعاه على زوج في ذات يده)). رواه البخاري. واته: چاكترین ئه‌و ئافره‌تانه‌ى سوارى حوشتر بون ئافره‌ته چاكه‌كانى قوڕه‌یشن، زۆر به‌سۆزن بۆ منداڵه‌كانیان له‌كاتى ساوایى دا، زۆر چاودێرن له‌سه‌ر ماڵى مێرده‌كانیان.
قاسمی كوڕی عبدالرحمن گوتویه‌تی: ((كان عبدالله بن مسعود (رضي الله عنه) يقرأ القرآ‌ن، فإذا فرغ قال: أين العزاب؟ فيقول: أدنوا مني ثم قولوا: اللهم ارزقني امرأة إذا نظرت اليها سرتني، وإذا أمرتها أطاعتني، وإذا غبت عنها حفظت غيبي في نفسها ومالي!)) واته: عبدالله ی كوڕی مه‌سعود قورئانی ده‌خوێنده‌وه جا گه‌ر له خوێندنه‌وه‌كه‌ی بوبایه‌وه ده‌یگوت: بێ ژنه‌كان له كوێن؟ ده‌یگوت: لێم نزیك ببنه‌وه پاشان بڵێن: خوایه ژنێكم پێ ببه‌خشه گه‌ر ته‌ماشام كرد دڵم خۆش بكات. گه‌ر فه‌رمانم پێ كرد گوێ رایه‌ڵیم بكات، گه‌ر دور بوم لێی خۆی و ماڵم له خراپه ده‌پارێزێ.
=======================================
(1) پیاوێك نامه‌یه‌كی بۆ خه‌زوری نوسی كه تیایدا سوپاسی ده‌كات له‌سه‌ر چاك په‌روه‌رده كردنی كچه‌كه‌ی، جا هه‌ندێ سیفاتی باشی كچه‌كه‌ی بۆ باس ده‌كات و ده‌ڵێ:
مامه‌ى به‌ڕێزم، ئه‌ی باوك و هاوڕێم:
من سوپاستان ده‌كه‌م كه ئێوه كچه به‌به‌ها و به‌ڕێزه‌كه‌تان به‌من به‌خشى، كه هه‌ست به ئازار ناكات هه‌ر چه‌ند من له‌سه‌ری توندم، به‌راستی ئه‌و دڵسۆزه و هه‌ڵده‌ستێ به خزمه‌ت كردنم، من له میانه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه درێژه‌دا كه دور بوم له كه‌س و كارم و نیشتمانم هه‌ستم به ناخۆشی و دوره‌وڵاتی نه‌كردوه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌وه كه وای له ژیانم كردوه نوێكاری به‌رده‌وامی تێدا بێت. به‌ڕاستی ئه‌و یارمه‌تیم ده‌دات كه دروشمه‌كانی ئایین به‌جێ بهێنم. گه‌ر من دانه‌ری كتێبی (تحفة العروس) أو (الزواج الأسلامی السعید)م نه‌ناسیبایه ئه‌وا ده‌مگوت خێزانه‌كه‌م ئه‌م كتێبه‌ی داناوه! چونكه هه‌مو ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا هاتوه پیاده‌ی ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌وه پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م له‌سه‌ر چاك په‌روه‌رده كردنی. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه كه مه‌دح كرا‌و هه‌رچىیه‌ك بێت وای لێ ناكات هه‌ست به له‌خۆبایی بكات. ئه‌و له‌گه‌ل منداڵه‌كانی هه‌مان ره‌فتاری گرتوه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پیاوی چاك و سه‌رباز و سه‌ركرده له داهاتودا. ئه‌و كاری دنیا و ئاخیره‌تی پێكه‌وه گرێداوه، له سه‌ر حیسابی هیچیان زیاده‌ڕۆیی ناكات، به‌ڕاستی من به هاوسه‌رێتی ئه‌و دڵخۆشم، ئه‌ویش دڵشاده، داواكارم كه ئێوه‌ش دڵشاد بن. ئه‌و زۆر بایه‌خ به منداڵه‌كانی ده‌دات و چاودێری ته‌ندروستى و خواردن و پۆشاك و خه‌وتنیان ده‌كات، به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له تاقیكردنه‌وه‌كانی قوتابخانه، دیاریان پێشكه‌ش ده‌كات.
دراوسێكان زۆریان خۆش ده‌وێ، چونكه هاوبه‌شی خۆشی و ناخۆشیان ده‌كات، له بۆنه‌كان(مناسبات)دا دیاریان پێشكه‌ش ده‌كات..
سوپاس بۆ خوا كه پشتیوانم بو كه ئه‌م ئافره‌ته‌ى كرده هاوسه‌رم. ئه‌م روداوه‌تان بۆ باس ده‌كه‌م: پیاوێك هاته ماڵه‌وه‌م كه موعامه‌له‌كی له‌لام بو، جا به‌رتیلی پێدام و گوتی ئه‌مه دیارى یه. جا خێزانه‌كه‌م گوتی: گه‌ر موعامه‌له‌ت له‌لای نه‌با، ئا ئه‌م دیاریه‌ت پێ ده‌به‌خشی؟پیاوه‌كه له‌وه‌ڵامی خێزانه‌كه‌م واقی وڕما، ئاواتی خواست كه سه‌ردانی خوشكه‌كه‌ی بكات و ڕێنمایى بكات جا پاش ساڵێك ئه‌م پیاوه داوای لێ كردم كه له‌لای كار بكه‌م.
خێزانه‌كه‌م هه‌رده‌م هانی ده‌دام له‌سه‌ر زه‌كات دان و زیاد كردنی به صه ده‌قه و خێر.
من ئه‌م چه‌ند دێره ده‌نوسم له كاتێكدا كه فرمێسكه‌كان له چاومدا تنۆك تنۆك ده‌كات وه‌ك نرخی خۆشه‌ویستی ئه‌مه حه‌قه بۆ ئێوه‌و بۆ دایكىو بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌شداری په‌روه‌رده‌كردنیان كردوه.
لێره‌دا من به‌م ئه‌ندازه نوسینه واز دێنم، گه‌ر بمه‌وێ مافی خۆی بده‌مێ له وه‌سف كردنی سیفه‌ته چاكه‌كانی ئه‌وا پێویستی به چه‌ند مجلله‌دێك و كاتێكی زۆر ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ویستم به‌م چه‌ند پارچه نوسینه وێنه‌یه‌كی بچوك كراوه‌ی ژیانی ئه‌م مرۆڤه چاكه و هاوسه‌ره بڕواداره‌یه‌تان بخه‌مه به‌ر چاو.
(2) به‌مه‌رجێك فه‌رمانه‌كانی مێرد پێچه‌وانه‌ی ئیسلام نه‌بێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق)).