خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: : {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا جَاءكَ الْمُؤْمِنَاتُ يُبَايِعْنَكَ عَلَى أَن لَّا يُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَيْئًا وَلَا يَسْرِقْنَ وَلَا يَزْنِينَ وَلَا يَقْتُلْنَ أَوْلَادَهُنَّ وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَانٍ يَفْتَرِينَهُ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ وَلَا يَعْصِينَكَ فِي مَعْرُوفٍ فَبَايِعْهُنَّ وَاسْتَغْفِرْ لَهُنَّ اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ } (*)الممتحنة:12
واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر ئافره‌ته بڕواداره‌كان هاتن په‌یمانت بده‌نێ(**) كه هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ن و دزی نه‌كه‌ن و داوێن پیسی نه‌كه‌ن و منداڵه‌كانیان نه‌كوژن، واته كچه‌كانیان زینده به چاڵ نه‌كه‌ن و، كرده‌وه‌ی پیس و زۆر ناشیرین نه‌كه‌ن وه‌ك جاڕدانی ژن به‌وه‌ی كه ئه‌و منداڵه‌ی بویه‌تی له مێرده‌كه‌یه‌تی كه‌چی له راستیدا له مێرده‌كه‌ی نى یه و درۆ ده‌كه‌ن كه ئه‌و منداڵه هی مێردیه‌تی. هه‌روا ئه‌وه‌ی فه‌رمانت پێ كردون به چاكه‌كردن و نه‌هى كردن له خراپه ئه‌وا په‌یمانیان لێ وه‌رگره و داوای لێخۆشبونیان له خوای گه‌وره بكه، خوای گه‌وره به‌خشنده‌و میهره‌بانه.
خاتو عائیشه ره‌زای خوای لێ بێ گوتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ر خوا صلى الله عليه وسلم هه‌ر ئافره‌تێكی بڕوادار كۆچی بكردایه بۆ لای ئه‌و به‌م ئایه‌ته تاقی ده‌كرده‌وه:[يَاأَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا جَاءَكَ الْمُؤْمِنَاتُ يُبَايِعْنَكَ - تا... غَفُورٌ رَحِيمٌ].
جا هه‌ر كامێ له ئافره‌ته بڕواداره‌كان به‌م مه‌رجه رازی بوایه، ئه‌وا پێغه‌مبه‌ر خواصلى الله عليه وسلم پێی ده‌فه‌رمو: (قد بایعتك كلاماً) ئه‌وا به قسه په‌یمانه‌كه‌تم لێ وه‌رگرتی.
خاتو عائیشه گوتویه‌تى: ((ولا-والله- ما مست يده يد إمرأة في المبايعة قط، ما يبايعهن إلا بقوله: قد بايعتك على ذالك.)). رواه البخاري. واته: به خوا له په‌یمان وه‌رگرتندا پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی به ده‌ستی هیچ ئافره‌تێك نه‌كه‌وتوه، په‌یمانی لێ وه‌رنه‌گرتون مه‌گه‌ر به قسه نه‌بێت كه فه‌رمویه‌تی: له‌سه‌ر ئه‌مه په‌یمانم لێ وه‌رگرتى.
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی: (فيما استطعن وأطقتنّ) په‌یمانتان لێ وه‌رده‌گرم له‌وه‌ی كه له تواناتان دایه و ده‌توانن هه‌ڵی گرن.
(قلن: الله ورسوله أرحم بنا من أنفسنا.) گوتیان: خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له خودی خۆمان به به‌زه‌یی تره.
(قلن: يا رسول الله ألا تصافحنا؟ قال: إني لا أصافح النساء)). رواه أحمد في المسند حديث صحيح.واته: گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌وقه‌مان له‌گه‌ڵ ناكه‌یت؟ فه‌رموی: من ته‌وقه له‌گه‌ڵ ئافره‌تان ناكه‌م.(***)
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا ئه‌مه‌شى له‌گه‌ڵه: ((ولا تغشَّنَّ أزواجكنَّ، فقال امرأة: ما غش وأزواجنا؟ قال: تأخذ ماله فتحابي به غيره.)) واته: گزی له مێرده‌كانتان مه‌كه‌ن، ئافره‌تێك گوتى: گزی له مێرده‌كانمان چى یه؟
فه‌رموی: ماڵه‌كه‌ی ببه‌ی و كه‌سانی تر سودی لێ وه‌رگرن.
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا ئوم عطيه گوتویه‌تی: ((بايعنا رسول الله صلى الله عليه وسلم فقرأ: [لَّا يُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَيْئًا]، ونهانا عن النياحة، فقبضت إمرأة يدها قالت: أسعدتني فلانة، فأريد أن أجزيها، فما قال لها رسول الله شيئاً، فانطلقت ورجعت فبايعها)). رواه البخاري.
واته: په‌یمانمان دا به پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌ویش ئایه‌تی
[لَّا يُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَيْئًا]ى خوێنده‌وه و، قه‌ده‌غه‌ی شیوه‌ن و ڕۆڕۆیی كردنى لێ كردین، ئافره‌تێك ده‌ستی كێشایه‌وه و گوتی: فلانه ئافره‌ت دڵی خۆش كردم، ده‌مه‌وێ پاداشتی بده‌مه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا هیچ شتێكی پێ نه‌گوت، جا ئافره‌ته‌كه رۆیشت و گه‌ڕایه‌وه و په‌یمانی لێ وه‌رگرت.
هه‌روه‌ها له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تری بوخاری له ئوم عطيه وه كه گوتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم په‌یمانی لێ وه‌رگرتین كه شیوه‌ن و ڕۆڕۆیی بۆ مردو نه‌كه‌ین!
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا: شیوه‌ن نه‌كه‌یت و وه‌ك له‌سه‌رده‌می جاهیلیه‌تی یه‌كه‌م زینه‌ت و جوانی خۆت به‌ده‌ر نه‌خه‌یت.
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی (ابن أبي حاتم)دا هاتوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا دوای خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه فه‌رموى: ((فإن وفيتم فلكم الجنة)) گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌تان به‌جێ هێنا له به‌یعه‌كه‌دا ئه‌وا به‌هه‌شتان بۆ هه‌یه.
ده‌فه‌رموێ: ((لأن يطعن في رأس رجل بمخيط من حديد خير من أن يمس امرأة لا تحلّ له)). رواه الطبراني (حديث حسن)
واته: گه‌ر به ده‌رزی(شوژن)ێك له سه‌ری پیاوێك بدرێ باشتره له ده‌ست كه‌وتنى به ئافره‌تێك كه بۆی حه‌ڵاڵ نى یه.
له گێڕانه‌وه‌یه‌كیش كه لاوازى(ضعف)ى تێدایه ده‌ڵێ : كاتێ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم [وَلاَ يَزْنِينَ]ى خوێنده‌وه، (هند)ى خێزانى (ابوسفیان) گوتى: بۆ ئافره‌تى ئازاد زینا ده‌كات؟! گوتى: نه‌خێر به‌خوا ئافره‌تى ئازاد زینا ناكات.
==========================================
(*) یه‌كێ له نوسه‌ران له میانه‌ی راڤه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌دا به‌كورتی ده‌ڵێ: (ئه‌م بناغانه به راستی بنه‌ما گه‌وره‌كانی بیروبڕوان، هه‌روه‌ك كه بنه‌ماكانی ژیانی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تى یه كه بریتى یه له به‌ڕه‌هایی هاوبه‌ش بڕیار نه‌دان بۆ خوای گه‌وره... هه‌روا نزیك سنوره‌كانی شه‌رعی خوا نه‌كه‌ون وه‌ك دزی و زینا و، كچ زینده به چاڵ نه‌كردن وه‌ك كه له‌سه‌رده‌می نه‌فامی ئه‌مه باو بوه... وه له نێو نه‌بردنی ئاواته‌كان... ئه‌ویش ئاواته‌كانی ناخیانه [وَلاَ يَأْتِينَ بِبُهْتَانٍ يَفْتَرِينَهُ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ].
دوا مه‌رج: [وَلاَ يَعْصِينَكَ فِي مَعْرُوفٍ]، ئه‌مه‌ش به‌ڵێن به گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌گرێته‌وه له هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی كه فه‌رمانیان پێ ده‌كات... پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم ته‌نها فه‌رمان به چاكه‌كردن ده‌كات.
جا گه‌ر په‌یمانیان له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند بنه‌ما گشت گیرىیه پێدایت ئه‌وا په‌یمانه‌كه‌یان قبوڵ كراوه- به واتای پێش هاتنی ئه‌و ئافره‌تانه بۆ ناو ئیسلام- جا پێغه‌مبه‌ر داوای لێخۆشبونی بۆ كردن له‌و كرده‌وانه‌ی پێشویان [إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ] خوای گه‌وره لێخۆشبو و لێبورده‌یه.
ئه‌وه‌ی له پێش‌و باس كرا كه قورئان له‌سه‌ر په‌یمان(بيعة)ی ئافره‌تی دوپات كرده‌وه، ده‌رك به گرنگ و بایه‌خ و چاودێری و ئاراسته‌كردنی ئیسلام ده‌كه‌ین بۆ ئافره‌ت و كۆشش كردن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش جآی سه‌رسوڕمان نىیه، چونكه ئافره‌ت وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده‌كان گوتویه‌تی: بێشكه به ده‌ستی چه‌پی ڕاده‌ژێنێ، جیهانیش به‌ده‌ستی ڕاستی، جا گه‌ر ئافره‌ت فه‌رامۆش كرا و به‌بێ راسپارده وازی لێ هێنرا ئه‌وا ئه‌مه ترسناكیه له‌سه‌ر خۆی و له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی، شاعیریش ده‌ڵێ:
الأم مدرسة إذا أعددتها أعددت شعباً طيب الأعراق
ئافره‌ت پێش ئیسلام هیچ كیان و بونێكی نه‌بوه كه باس بكرێ وه‌ك له پێشه‌وه له سه‌ر زمانی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ره‌زای خوای لێ بێ باس كرا.
ئه‌م بێ موبالاتىیه ته‌نها له چه‌رخه كۆنه‌كان كورت هه‌ڵنه‌هاتبو، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ئێستاش -نوێ-كه هه‌ندێك ناوی ده‌نێن چه‌رخی شارستانى و روناكی، ئافره‌ت وه‌ك بوكه‌شوشه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ یاری پێ كردنی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك گه‌ل و میلله‌ت هه‌رگیز ئایینی فێر ناكه‌ن!!
(**) سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه ده‌ڵێین كه ئه‌و حه‌دیسه هیچ (اصل)ی نى یه كه ده‌ڵێ: (شاورهن و خالفوهن) واته: راوێژ به ئافره‌ت بكه‌ن به‌ڵام به قسه‌یان مه‌كه‌ن وه‌ك (سخاوی و مناوی) ئه‌و راستى یه‌یان به دیار خستوه. هه‌روه‌ها حه‌دیسی (طاعة المرأة ندامة) به قسه كردنی ئافره‌ت په‌شیمانی له دوایه، ئه‌مه حه‌دیسێكی هه‌ڵبه‌سترا و (موضوع)ه وه‌ك (ئیبن عدي و أبو حاتم) گوتویانه: له پێغه‌مبه‌ری خواوه به (صحيح)ی هاتوه كه پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی (أم سلمه)ی خێزانی ره‌فتاری نه‌كرد له‌و كاته‌ی كه به پێغه‌مبه‌ری گوت: بڕۆ له‌به‌ر ده‌م ێه‌حابه‌كان قوربانی خۆت سه‌رببڕه له (صلح الحديبية) تاوه‌كو ێه‌حابه‌كان چاوت لێ بكه‌ن و كاره‌كه جێ به‌جێ بكه‌ن.
(***) سه‌باره‌ت به ته‌وقه كردنی ئافره‌ت هه‌ندێك كه‌س سه‌ریان له‌وه ده‌سوڕمێ و به نامۆی داده‌نێن كه ئیسلام ته‌وقه‌كردنی پیاوی بێگانه له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌م به حه‌رام داده‌نێ. ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه‌یان له بیر چۆتوه كه زۆربه‌ی زۆری هه‌ڵگیرسانی ئاگر به هۆی پریشكێك ئاگره‌وه دروست ده‌بێ.
شاعیریش ده‌ڵێ:
نظرة فابتسامة فسلام فكلام و فموعد فلقاء!!
واته: زه‌مینه خۆش كه‌ری داوێن پیسی له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات یه‌كه‌م جار له بینینه‌وه پاشان یه‌كسه‌ر خه‌نده‌ی به‌دوادا دێ و پاشان سڵاو له یه‌كتری كردن و دوایی قسه پێكه‌وه كردن و پاشان به‌ڵێن دانه بۆ كاتی به‌یه‌ك گه‌یشتن به حه‌رامی.
له‌به‌ر ئه‌وه به هۆی گوشینی ده‌سته‌وه له رێگای ته‌وقه‌كردندا نه‌فسی به‌دكار راده‌كێشێ كه ببێته نێچیرێكى چه‌ور بۆ ئه‌نجامدانى كارى به‌دكارى.
به‌م بۆنه‌یه‌وه روداوێك ده‌گێڕینه‌وه، كه یه‌كێك له زانا صاڵحه‌كان بۆ ئاهه‌نگێك بانگ كرابو. له ناكاو توشی ئافره‌تێك بو له‌به‌رده‌م ده‌رگا پێشوازی له خه‌ڵك ده‌كرد. ئافره‌ته‌كه ده‌ستی ته‌وقه‌ى بۆ زانا صاڵحه‌كه درێژ كرد، به‌ڵام زاناكه داوای لێبوردنی لێ كرد كه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ناكات. ئافره‌ته‌كه به‌مه دڵناخۆش بو و زویری به ڕوه‌وه دیار بو. پاش كه‌مێك زاناكه ئافره‌ته‌كه‌ی بانگ كرد و پێی گوت: ده‌مه‌وێ به راشكاوی شتێكت پێ بڵێم، ئایا رێگه ده‌ده‌ی؟ ئافره‌ته‌كه گوتی: باشه چیت ده‌وێ بڵێیت؟ ئه‌ویش گوتی: به راشكاوی پێت ده‌ڵێم: گه‌ر بهاتایه ته‌وقه‌م له‌گه‌ڵ تۆ بكردایه له‌وانه بو هه‌ستم بكردایه كه ده‌ستت له ده‌ستی خێزانه‌كه‌م نه‌رمتر و جوانتره، ئه‌و كاته‌ش خێزانه‌كه‌م له‌به‌ر چاو ده‌كه‌وت، تۆش به هه‌مان شێوه گه‌ر وا هه‌ستت كرد كه ده‌ستی من له ده‌ستی مێرده‌كه‌ت جوانتر و نه‌رمتره ئه‌وا مێرده‌كه‌ت له‌به‌ر چاو ده‌كه‌وت. به‌ڵام گه‌ر هه‌ردوكمان ته‌وقه‌مان نه‌كرد ئه‌وا هه‌ر یه‌كه‌ی به هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی رازی ده‌بێ و ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موان وا باشتره تا داوێن پاكی بپارێزین.