[وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ] البقرة:228 واته: ئافره‌تان مافیان هه‌یه و به‌شیان هه‌یه وه‌ك كه مافیان به‌سه‌ره‌وه هه‌یه به چاكه، وه پیاوان به پله یه‌ك مافیان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه هه‌یه.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((إنما النساء شقائق الرجال)). رواه أحمد في المسند وأبو داود والترمذي حديث صحيح. واته: ئافره‌تان خوشكی پیاوانن.(**)
(عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب گوتی: به خوا ئێمه له جاهیلیه‌ت هیچ شتێكمان بۆ ئافره‌ت دانه‌ده‌نا، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره ئایه‌تی ده‌رباره‌یان نارده خواره‌وه و ئه‌وه‌ی له ماف هه‌یه بۆی دابه‌ش كردن. ده‌رباره‌ی كارێك قسه‌م وه‌رده‌گرت، خێزانه‌كه‌م پێی گوتم: گه‌ر ئاوا بكه‌ی ئاوا باشه!
منیش پێم گوت: تۆ چ په‌یوه‌ندیت به‌مه‌وه هه‌یه؟ له باره‌ی دینه‌وه ته‌كلیف كراوی؟!
ئه‌ویش گوتى: كوڕی خه‌تتاب! جێی سه‌رسوڕمانه تۆ ناته‌وێ قسه له كارت بكرێ؟! خۆ كچه‌كه‌ت قسه له‌قسه‌ى پێغه‌مبه‌ری خواصلى الله عليه وسلم ده‌كات هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه رۆژه‌كه‌ی به توڕه‌یی ده‌باته سه‌ر.
ئیمامی عومه‌ر فه‌رموی: عه‌بایه‌كه‌م هه‌ڵگرت و چومه لای حه‌فصه و پێم گوت: كچه‌كه‌م! ئایا تۆ قسه له قسه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌كه‌یت هه‌تا وای لێ دێ كه رۆژه‌كه‌ی به توڕه‌یی بباته سه‌ر؟!
گوتى: ئێمه به خوا قسه له قسه‌ی ده‌كه‌ین). بوخاری گێڕاویه‌تیه‌وه
=========================================
(*) ئیسلام جاڕی دا.. پێویسته كه‌ڕامه‌تی ئافره‌ت بپارێزرێ كه خۆی دایكه، هاوسه‌ره، هاوبه‌شی ژیانه، له‌به‌ر ئه‌وه ئافره‌ت به پیاو نابه‌خشرێ تاوه‌كو بۆ هه‌ندێ كات پێی راببوێرێ، پاشان فڕێی بداته ئه‌م لاوه، رێگه نادرێ له یه‌ك كاتدا بۆ چه‌ند پیاوێك بێت! پێویسته رێزی گه‌وره‌یىیه‌كه‌ی بگیرێ، نابێ بكرێته هاوسه‌ری یه‌كێك كه خۆی پێی رازی نه‌بێت، كه له‌گه‌ڵیدا به هاوبه‌شی ده‌مێنێته‌وه نه‌ك ته‌نها بۆ خۆشی لێ وه‌رگرتنی بێت.. (محمد رسول الحرية)ی شه‌رقاوی.
ئه‌م جۆره ئیهاناته پێش ئیسلام هه‌بو.
مامۆستا محمد غه‌زالی له كتێبه‌كه‌ی (ركائز الإيمان بين العقل و القلب) گوتویه‌تی:
((ئیسلامی به‌رز و گه‌وره هات و میهره‌بانىیه‌كه‌ی ژیانی ئافره‌تی گرته‌وه، سته‌می پیاوه دڵ ره‌قه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵگرت. مرۆڤایه‌تی ئافره‌تی به گیان و جه‌سته‌وه رزگار كرد له‌و كاته‌ی رێگه‌ی له‌به‌رده‌م دا خۆش كرد كه زانیاری به ئاره‌زوی خۆی زیاد بكات، مافه‌كانی دارایی پاراست، ئافره‌تی په‌یوه‌ست كرد به په‌یامی ئوممه‌ی گه‌وره و بانگه‌وازه گشتىیه‌كه‌ی، ئافره‌ت له ئاشتی و جه‌نگ دا ره‌گه‌زێكی كاریگه‌ره و پشتێكی به هێزه. له چوارچێوه‌ی یاساكانی ئیسلامدا هۆشیاری ئافره‌ت هیچی كه‌متر نى یه له هۆشیاری پیاو به كێشه‌كانی دین و دنیا.
ئافره‌ته‌كانی صه‌حابه و تابعین به تێكۆشانی ئیسلام له خاكی دورگه(جزیرة)دا دژی بت په‌رستی نه‌زان نه‌بون، یان به تێكۆشان دژی فارس و ڕۆمه‌كان نه‌زان نه‌بون.
به‌ڵام دابه‌شبونی بارگرانایی هه‌ردو ره‌گه‌ز به‌شیان له كوله‌مه‌رگی وه‌رگرت به‌بێ جه‌ورو سته‌م. ئیسلام پێش هه‌مو شتێك ئافره‌ت ده‌ناسێ وه‌ك ئافره‌تی ماڵه‌وه وه‌ك خێزانی پاڵه‌وان و دایكی شه‌هید!... وه ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ئافره‌ت بكاته سه‌رباز بۆ رابواردن وه‌ك له ئه‌وروپا له جه‌نگه دوایى یه‌كه‌ی كردی، وه‌ك كه له‌كاتی ئاشتی ده‌یكات)).
له‌و كاته‌ی كه ئیسلام ئافره‌تانی به‌رز كرده‌وه و كردنی به خوشكی پیاوان. له ساڵی 581 كۆنگره‌یه‌ك له فه‌ره‌نسا به‌سترا، به واتای له‌سه‌رده‌می كۆچی پێغه‌مبه‌رایه‌تی دا، ئه‌ندامانی ئه‌و كۆنگره‌یه جیاوازیان هه‌بو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئاده‌میزاده یان نا! له كۆتایی دا كۆنگره‌كه بڕیاری دا كه ئافره‌ت ئاده‌میزاده، به‌ڵام بۆ خزمه‌تی پیاوان دروست بوه! كه‌چی ئیسلام ئافره‌تی كرده پاشای ماڵه‌وه بۆ هه‌ڵسان به ئه‌ركی په‌روه‌رده كردنی مناڵ كه ترسناكی پیرۆزه! پیاو فه‌راهه‌م هێنراوه بۆ خزمه‌ت كردنی له ژیان دا.. كه‌واته با خه‌و نه‌چێته چاوی ئه‌وانه‌ی داوای ده‌رچونی ئافره‌ت له ماڵه‌وه ده‌كه‌ن به بیانوی داوا كردنی مافه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گاڵته‌جاڕی ئاره‌زوی خۆی و ئاره‌زوی ئه‌وان و ببێته حه‌ماڵ و پێڵاو سڕه‌وه و ئاوده‌ست پاك كه‌ره‌وه، كه ئه‌مه حاڵی زۆر له ئافره‌تانه له رۆژئاوا! ده‌ركردنی ئافره‌ت له‌ماڵه‌وه، روخاندنی گه‌وره‌ترین كارخانه‌ی پێگه‌یاندنی پیاوانه، ئافره‌ت دروستكه‌ری پیاو و دامه‌زرێنه‌ری پاڵه‌وانانی جه‌نگه!
(**) له‌و كاته‌ی كه ئیسلام پایه‌ى ئافره‌تانی به‌رز كرده‌وه و كردنی به خوشكی پیاوان. كۆنگره‌یه‌ك به‌سترا له فه‌ره‌نسا له ساڵی 581 به واتای له‌سه‌رده‌می كۆچی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا كه ئه‌ندامانی ئه‌و كۆنگره‌یه جیاوازیان هه‌بو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئافره‌ت ئاده‌میزاده یان نا. له كۆتاییدا گۆنگره‌كه بڕیاری دا ئافره‌ت ئاده‌میزاده، به‌ڵام دروست بوه بۆ خزمه‌تی پیاوان! كه‌چی ئیسلام ئافره‌تی كرده پاشای ماڵه‌وه بۆ هه‌ڵسان به ئه‌ركی په‌روه‌رده كردنی مناڵ كه ترسناكی پیرۆزه!
پیاو فه‌راهه‌م هێنراوه بۆ خزمه‌ت كردنی له ژیان دا.. كه‌واته با خه‌و نه‌چێته چاوی ئه‌وانه‌ی به بیانوی داواكردنی مافه‌كانی ئافره‌ت داوای ده‌رچونی له ماڵه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گاڵته‌جاڕی ئاره‌زوی خۆی و ئاره‌زوی ئه‌وان و ببێته حه‌ماڵ و پێلاوسڕه‌وه و ئاوده‌ست پاككه‌ره‌وه، كه ئه‌مه حاڵی زۆر له ئافره‌تانى رۆژئاوایه! ده‌ركردنی ئافره‌ت له‌ماڵه‌وه روخاندنی گه‌وره‌ترین كارخانه‌ی پێگه‌یاندنی پیاوانه. ئافره‌ت دروست كه‌ری پیاو و دامه‌زرێنه‌ری پاڵه‌وانانی جه‌نگه!