((كان أزواج النبي صلى الله عليه وسلم يراجعنه الكلام، وتهجره إحداهن الليل! وجرى بينه وبين عائشة كلام، حتى دخل أبو بكر حكماً بينه صلى الله عليه وسلم وبينها، فقال لها رسول الله صلى الله عليه وسلم : تكلمي أو أتكلم؟ فقالت: تكلم أنت. ولا تقل إلاّ حقّاً! فلطمها أبو بكررضي الله عنه حتى أدمى فاها وقال: أوَ يقول غير الحق يا عدوة نفسها؟! فاستجارت برسول الله صلى الله عليه وسلم وقعدت خلف ظهره!! فقال النبي صلى الله عليه وسلم: إنا لم نَدْعُكَ لهذا، ولم نُرِدْ من‌ك هذا)). رواه البخاري. واته: خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم گله‌یى و گازانده و ناڕه‌زایى یان ده‌رده‌بڕی، پێغه‌مبه‌ریش له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك له خێزانه‌كانی تا شه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردن.
ڕۆژێك له نێوان پێغه‌مبه‌رو خاتو عائیشه ده‌مه‌قاڵیه‌ك ڕ‌وى دا كه بوه هۆی ناكۆكیه‌ك، جا بانگی ئه‌بوبه‌كر كرا‌و بوه ناوبژیوان له نێوانیان دا.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم به عائیشه‌ی فه‌رمو: تۆ یه‌كه‌م جار قسه‌ی ده‌كه‌ی یان من قسه بكه‌م؟
عائیشه گوتى: تۆ قسه بكه‌و به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاست نه‌بێ نه‌یڵێی!
ئه‌بوبه‌كر به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه زله‌یه‌كی له عائیشه دا‌و ده‌می به‌خوێن هات و گوتى: ئه‌دی له حه‌ق و ڕاستی زیاتر شتی تر ده‌ڵێ، هه‌ى دوژمنى خودا؟!
جا عائیشه خۆی په‌نادایه پاڵ پێغه‌مبه‌رو له پشتیه‌وه دانیشت. پێغه‌مبه‌ریش به ئه‌بوبه‌كرى فه‌رمو: ((ئێمه تۆمان بۆ ئه‌وه بانگ نه‌كردوه‌و ئه‌وه‌شمان له‌تۆ نه‌ده‌ویست)).
خاتو عائیشه گوتى: ((مرة، وقد غضبت فقلت: أنت الذي تزعم أنّك نبي؟! فتبسم رسول الله صلى الله عليه وسلم واحتمل(1) ذلك حلماً (2) وكرماً.)). (صحيح). واته: جارێك توڕه بوم به پێغه‌مبه‌رم گوت، ئه‌وه تۆ خۆت به پێغه‌مبه‌ر داده‌نێی؟!
پێغه‌مبه‌ریش خه‌نده‌یه‌كی كرد‌و به ئارامى و نه‌رم و نیانى و ڕێزه‌وه خۆی ڕاگرت و ته‌حه‌مولی قسه‌كه‌ی كرد.
دیاره نه‌رم و نیانى و ئارام گرتن له‌سه‌ر ژن وه‌رزشێكى ده‌رونیه‌و شكاندنى توڕه‌یى و ڕه‌وشت جوان كردنه، چونكه ئه‌وكه‌سه‌ى به‌ته‌نها خۆیه‌تى، ناتوانێ ئارامگرى خۆى تاقى بكاته‌وه و عه‌یبه‌كانى خۆى بزانێ و به ئاشكرا بیبینێ، كه‌واته ئه‌وكه‌سه‌ى رێگه‌ى رۆژى دوایى گرتبێته به‌ر، گه‌ر ڕوبه‌ڕوى هه‌ندێك له‌مه ببێته‌وه زیانى پێ ناگات، چونكه به ئارام گرتن له‌سه‌رى فێرى خۆسازاندن و به‌باشى مشورگێڕى و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كان ده‌بێته‌وه كه ده‌رونى پێی رازى و بێگه‌رد ده‌بێ، ئه‌مه‌ش له سوده‌كانى هاوسه‌رگرتن(زواج)ه.
جا هه‌رچه‌نده پێویسته پیاو ده‌رهه‌ق به هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌رم و نیانى بێ، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ مرۆڤ به‌ده‌ست به‌ستراوى بوه‌ستێ و ژنه‌كه‌ى به‌ئاره‌زوى خۆى خراپه‌كارى بكات، پیاویش له دڵى خۆیدا بڵێ: هه‌ر ئارام ده‌گرم.. نه‌خێر.. ئه‌مه مه‌به‌ست نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه به نه‌رمى و به‌هێدى شتى پێ بڵێی، چونكه خراپه به‌خراپه چاره‌سه‌ر ناكرێ له‌كاتێك كه هه‌ردوكتان له حاڵه‌تى هه‌ڵچوندان.
ئالێره‌دا ده‌بێ ئارام بگرى و هێمن بى، پاشان گه‌ر خه‌فه‌ت و ناخۆشىیه‌كه نه‌ما، له چركه‌ساتى بێ گه‌ردیدا هه‌ل بقۆزه‌وه‌و به حیكمه‌ته‌وه به ئاسانى و سانایى پێی ده‌ڵێی كه ده‌بوایه ئاوات ره‌فتار بكردایه.. جا له‌م چركه‌ساتانه‌دا نابێ سزاى بده‌ى، نابێ توندوتیژ بى، به‌ڵكه به نه‌رم و نیانى و له‌سه‌رخۆیى یه‌وه سه‌رزه‌نشتى بكه‌ى.. گه‌ر ئاوا بكه‌ى ئه‌نجامگیریه‌كى باشى ده‌بێ، چونكه ئه‌م جۆره ره‌فتارانه تاقى كراوه‌ته‌وه‌و ناسراویشه.
=====================================
(1) له كتێبی (الاسلام والحياة الجنسية)ی دكتۆر محمود بن الشریف كه مامۆستای ته‌فسیرو علومی قورئانه له زانكۆی ئه‌زهه‌رو سه‌نعاداو نوسیویه‌تی: ((جا‌ء رجل الى عمر بن الخطاب يشكو اليه خلق زوجته فسمع امرأة عمرتستطيل عليه بلسانها -وهو ساكت- ورآه عمر متصرفاً فناداه: ما حاجتك يا أخي؟ قال: جئت أشكو إليك استطالة زوجتي عليّ، فسمعت زوجتك تستطيل عليك كذلك!! فأجاب عمر: تحملتها لحقوق لها عليّ: فإنها طباخة لطعامي، خبازة لخبزي غسالة لثيابي، مرضعة لولدي. وليس ذلك واجب عليها، ويسكن قلبـي بها عن الحرام. قال الرجل: وكذلك زوجتي، فقال عمر له: تحملها اذن يا أخي فإنما هي مدة يسيرة والعهد قريب)). واته: پیاوێك هاته لای عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب تا سكاڵای له لا بكات سه‌باره‌ت به هه‌ڵس و كه‌وتی خراپی خێزانه‌كه‌ی. پیاوه‌كه گوێی له خێزانه‌كه‌ی عومه‌ر بو كه زمانی درێژ ده‌كرد له‌سه‌ر ئیمامی عومه‌ر، ئیمامی عومه‌ریش بێ ده‌نگ بو. كاتێك پیاوه‌كه‌ی بینی ده‌ڕوات بانگی كرد‌و پێی گوت: براكه‌م! چیت ده‌وێ؟
ئه‌ویش گوتى: هاتوم زمان درێژی خێزانه‌كه‌مت له لا باس بكه‌م، كه‌چی گوێم له خێزانه‌كه‌ی تۆش بو زمان درێژی له‌سه‌ر تۆ ده‌كرد!!
عومه‌ریش فه‌رموی: بۆیه ته‌حه‌ممولم كردوه له‌به‌ر ئه‌و مافانه‌ی كه به‌سه‌رمه‌وه‌ی هه‌یه: بۆته چێشت لێنه‌ر (طباخ) بۆ خواردنم و بوه‌ته نانه‌وا بۆ نانم و بۆته جل شۆر بۆ جله‌كانم، بۆته دایه‌ن بۆ شیردانی منداڵم، له كاتێكدا كه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر پێویست نى یه بیانكات. هه‌روه‌ها بۆته سوكنایی دڵم له حه‌رام واته ده‌م پارێزێ له داوێن پیسی. پیاوه‌كه گوتى: خێزانه‌كه‌ی منیش به‌هه‌مان شێوه وایه.
عومه‌ر فه‌موی: مادام وایه ته‌حه‌ممولی بكه چونكه ئه‌وه ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌و به‌سه‌ر ده‌چێ. (وه‌رگێڕ)
(2) ئه‌م ته‌وجیهه‌ى پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم چه‌ند جوانه، كه به‌هۆى نه‌رم و نیانیه‌وه ماڵى كرده به‌هه‌شت كه ئاشتى باڵى به‌سه‌ردا كێشا تا ژیانى ژن و مێردایه‌تى به‌رده‌وام بێت. جا گه‌ر هه‌ریه‌كێك له ژن و مێرد توڕه‌بو، پێویسته یه‌كێكیان خۆى راگرێ و نه‌رم و نیانى بنوێنێ، چونكه حاڵه‌تى توڕه وه‌ك سه‌رخۆش وایه، نازانێ چ ده‌ڵێ و چ ده‌كات، شه‌یتان به‌سه‌ریدا زاڵ بوه. له‌به‌ر ئه‌وه نابێ ببینه یاریده‌ده‌رى ئه‌م نه‌فره‌ت لێكراوه بۆ ته‌ره‌فى توڕه‌بو، چونكه دوژمنایه‌تى و رقه‌به‌رایه‌تى زیاتر ده‌كات كه ره‌نگه ببێته مایه‌ى پچڕانى شیرازه‌ى خێزان.