پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((خيركم خيركم لأهله،(1) وأنا خيركم لأهلي)) رواه الطبراني(صحيح).
واته: باشترین كه‌ستان ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌باشی هه‌ڵس و كه‌وت و ڕه‌فتار ده‌كات، منیش له هه‌موانتان زیاتر ره‌فتارم له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م جوان و باشه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((أكمل المؤمنين ايماناً احسنهم خلقاً وخيارهم خيارهم لنسائهم)). رواه الترمذي وحسنه وهو كما قال.
واته: ته‌واو ترین باوه‌ڕی باوه‌ڕدار ئه‌و كه‌سه‌یه كه ڕه‌وشتی له هه‌موان باشتر بێ و باشترینیشیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان به‌باشی هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌ن و جوان ڕه‌فتارن.
ئه‌نه‌س ره‌زای خوای لێ بێ ده‌ڵێ: ((قدم رسول الله صلى الله عليه وسلم من خيبر فلما فتح الله عليه الحصن ذُكِر له جمال صفية بنت حيي، وقد قتل زوجها، وكانت عروساً. فاصطفاها رسول الله صلى الله عليه وسلم لنفسه، فخرج بها حتى بلغا سد الصهباء فبنى بها ثم صنع حيساً في نطع صغير، ثم قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (آذن من حولك). فكانت وليمة رسول الله صلى الله عليه وسلم على صفية.. ثم خرجنا الى المدينة، فرأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يحوي لها وراءه بعباءة، ثم يجلس عند بعيره فيضع ركبته، فتضع صفية رجلها على ركبتها حتى تركب!)). رواه البخاري ومسلم. واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له خه‌یبه‌ر هاته‌وه له‌و كاته‌ی كه خوای گه‌وره فه‌تحی خه‌یبه‌ری پێ به‌خشى. جا باسی ڕێك و پێكىو جوانی كرده‌وه‌ی صه فيه‌ی كچی حه‌یی كرا كه مێرده‌كه‌ی كوژرا بو و تازه‌بوك بو. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم صه فيه‌ی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خێزانی خۆی. پێغه‌مبه‌ر صه فيه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده ده‌ره‌وه تا گه‌یشتنه (سد الصهباء) و له‌وێ گواستیه‌وه. پاشان خواردنێكى له‌سه‌ر ڕایه‌خێكى بچوكى له‌پێست دروست كرا‌و ئاماده‌كرد كه له خورماو (كه‌شكه‌ك) و ڕۆن پێك هاتبو. پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموی: (ئه‌وانه‌ی له ده‌ورو به‌رتن بانگیان بكه).. ئا ئه‌وه بو خواردنی ڕۆژی ژن گواستنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر.
ئه‌نه‌س ده‌ڵێ: له دوایى دا ڕۆیشتین بۆ مه‌دینه، پێغه‌مبه‌رم بینی به عه‌بایه‌كه‌ى په‌ناى لێ كرد و له‌لای حوشتره‌كه‌ی دانیشت و چۆكی داده‌نا، صه فيه‌ش پێى له سه‌ر چۆكی پێغه‌مبه‌ر داده‌نا تا سواری حوشتره‌كه ببێ.
كاتێك ئیمامی عه‌لی داخوازی فاطيمه ى كچی پێغه‌مبه‌رى كرد، پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رمو: ((هي لك على ان تحسن صحبتها)). رواه الطبراني (حديث صحيح). واته: فاطیمه بۆ تۆیه، به‌ڵام به مه‌رجێ له‌سه‌رت پێویسته به چاكى و به‌باشی له‌گه‌ڵیدا ژیان ببه‌یته سه‌رو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكه‌ی.
خاتو عائیشه فه‌رمویه‌تی: ((كان رسول الله يكون في مهنة أهله،(2) فاذا حضرت الصلاة خرج الى الصلاة)). رواه البخاري ومسلم
واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له خزمه‌تی خێزانه‌كه‌ىدا بوه، له‌و كاته‌ش كه كاتی نوێژ بهاتایه ده‌چو بۆ نوێژ.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر بۆ خۆی پێڵاوه‌كانی جوت كردوه‌و بۆ خۆی خزمه‌تی خۆی كردوه‌و مه‌ڕه‌كه‌شی دۆشیوه.(3)
=================================
(1) یه‌كێ له زانایان ده‌ڵێ: گه‌ر باشترین كه‌س ئه‌و كه‌سانه بێ كه له‌گه‌ڵ خێزانیان باش ره‌فتارن، هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌دا هاتوه، كه‌واته هه‌ركه‌سێ پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه بێ ئه‌وا ئه‌و كه‌سه خراپترین كه‌سه.
(2) چه‌ند شتێكى جوانه پیاوان پێغه‌مبه‌ر بكه‌نه سه‌رمه‌شقى خۆیان و له‌كاتى به‌تاڵیدا یارمه‌تى ژنه‌كه‌یان بده‌ن له‌كاروبارى ماڵه‌وه‌دا.
(3) ئه‌بو نه‌عیم له كتێبی (الدلائل) و (الواحدی) به سه‌نه‌دێك ده‌ریهێناوه له خاتو عائشه‌وه كه فه‌رمویه‌تی:((ما كان أحد أحسن خلقاً من رسول الله صلى الله عليه وسلم ما دعاه أحد من أصحابه ولا من أهل بيته الاّ قال: لبيك، لذلك أنزل الله [وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ])). واته: هیچ كه‌سێك وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ڕه‌وشتی جوان نه‌بوه. له كاتێكدا هه‌ر یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانی یان له خێزانه‌كانی بانگیان بكردایه، له وه‌ڵام دا ده‌یفه‌رمو: له خزمه‌ت دام. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بو خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌وه كه ده‌فه‌رموێ: به‌ڕاستی ئه‌ی محمد تۆ له‌سه‌ر ئاكارو ڕه‌وشتی هه‌ره‌به‌رزو گه‌وره‌ی.
بڕوانه تفسير وبيان مع أسباب النزول) للسيوطي لاپه‌ڕه 501. (وه‌رگێڕ)