پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((شر الطعام طعام الوليمة يدعى إليها الأغنياء، ويمنعها الفقراء))! رواه البخاري ومسلم.
واته: خراپ ترین خواردن؛ خواردنی داوه‌ت و وه‌لیمه‌یه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندی تێدا بانگ كرابێت و هه‌ژارانی تێدا بانگ نه‌كرابێت.
ته‌نها پیاوى چاك بۆ نانى زه‌ماوه‌ند بانگ بكرێ
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((لا تصاحب الاّ مؤمناً، ولا يأكل طعامك الاّ تقي)). رواه ابوداود والترمذي وأحمد في المسند والحاكم حديث صحيح. واته: جگه له باوه‌رِدار هاورِێ یه‌تی كه‌س مه‌كه، جگه له مرۆڤی پارێزكارو له‌خوا ترس خواردنت نه‌خوا.
ده‌وڵه‌مه‌ند كۆمه‌كى نانى زه‌ماوه‌ندى هه‌ژاران بكات
ئه‌نه‌س ده‌ربارى ژن گواستنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه (صفية)ى هێناوه ده‌ڵێ: ((ام سلیم صه‌فیه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ر ئاماده‌كرد و به‌شه‌و بۆى گواسته‌وه، جا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌یانیه‌كه‌ى بو به زاوا و فه‌رموى: هه‌ركه‌سێ شتێكى هه‌یه با بیهێنێ (له‌گێرِانه‌وه‌یه‌كى تردا: هه‌ركه‌سێ كه شتێكى له‌خۆى زیاده بۆمان بێنێ).
ئه‌نه‌س گوتى: رایه‌خێكى له پێست دروست كراوم راخست، جا پیاوى وا هه‌بو په‌نیرى ده‌هێنا، هه‌بو رِۆنى ده‌هێنا، هه‌بو خورماى ده‌هێنا، جا هه‌مو ئه‌مانه‌یان تێكه‌ڵ كرد و كردیانه خۆراكێك، ئنجا ده‌ستیان كرد به خواردنى و له ئاوى باران ئاویان ده‌خوارده‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌لیمه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوو)). رواه البخاري ومسلم وأحمد في المسند والبيهقي، مع اختلاف الروايات.
بوره‌یده گوتى: له‌وكاته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانى به عه‌لى كورِى ئه‌بوتالیب كرد كه وه‌لیمه بكات و له تواناشىدا نه‌بو، سه‌عد گوتى: من به‌رانێك دێنم، فڵانه‌كه‌س گوتى: ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده گه‌نمه شامى دێنم، له گێرِانه‌وه‌یه‌كى تردا: هه‌ندێ له ئه‌نێاریه‌كان چه‌ند ێاعێك له گه‌نمه‌شامیان كۆكرده‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئاماده‌ی نانی زه‌ماوه‌ند ده‌بێت
ئه‌و كه‌سه‌ی ئاماده‌ی نانى زه‌ماوه‌ند ده‌بێت پێویسته به زاوا بڵێت:
(بارك الله لك، وبارك عليك، وجمع بينكما في خير). رواه ابو داود والترمذي حديث صحيح.
پاشان دوعا بۆ خاوه‌ن وه‌لیمه‌كه ده‌كات به یه‌كێك له‌م دوعایانه:
1-(اللهم اغفر له‌م، وارحمهم وبارك له‌م فيما رزقهم). رواه مسلم وابوداود وابن ابي شيبة.
2-(اللهم أطعم من أطعمني واسقِ من سقاني). رواه مسلم والحاكم (حديث صحيح).
3- (أكل طعامكم الأبرار، وصلّت عليكم الملائكة، وأفطر عندكم الصائمون). رواه الحاكم والطحاوي (صحيح).