(داوه‌ت و نان دروست كردن پێویسته)
بوره‌یده‌ی كوڕی حصيب گوتویه‌تی: له‌و كاته‌ی عه‌لی خوازبێنى فاطمه ى كرد ڕه‌زای خوایان لێ بێ، پێغه‌مبه‌ر خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموی:((أنه لا بد للعرس (وفي رواية للعروس) من وليمة)). رواه أحمد في المسند والطبراني والطحاوي. حديث صحيح. واته: بۆ ژن هێنان پێویسته وه‌لیمه هه‌بێت، واته خه‌ڵك ده‌عوه‌ت كردن بۆ نان خواردنی ژن هێنان.
((رأى رسول الله صلى الله عليه وسلم على عبدالرحمن بن عوف أثرة صفرة، فقال: ما هذا؟ فقال: تزوجت امرأة على وزن نواة من ذهب، فقال: بارك الله لك! أولم ولو بشاة)). رواه الجماعة. واته: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم شوێنه‌واری زه‌ردایی به عبدالرحمن ی كوڕی عه‌وف بینی، فه‌رموی: ئه‌مه چى یه؟
گوتى: ژنێكم ماره بڕكردوه له‌سه‌ر كێشی یه‌ك ناوكه زێڕ.
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: خوای گه‌وره لێت پیرۆز بكات! وه‌لیمه بكه با به مه‌ڕێكیش ێت.
پێویستى به‌ده‌مه‌وه‌چونی وه‌لیمه
(نانی زه‌ماوه‌ند)(1)
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: { وَلَكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَادْخُلُوا فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَانتَشِرُوا } الأحزاب:53
واته: به‌ڵام گه‌ر داواتان لێ كرا بۆ نان خواردن ئه‌وا بچون. گه‌ر خواردنتان خوارد بڵاوه‌ی لێ بكه‌ن.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((فكوا العاني، وأجيبوا الداعي، وعودوا المريض)). رواه البخاري.
واته: گرێی گرفتاران بكه‌نه‌وه، به‌ده‌م ئه‌و كه‌سه‌وه بچون كه بانگتان ده‌كات. سه‌ردانی نه‌خۆش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((إذا دُعي أحدكم الى طعام فليجب، فان كان مفطراً فليطعم، وان كان صائماً فليدع)). رواه مسلم وأحمد في المسند. واته: گه‌ر یه‌كێك له ئێوه بۆ نان خواردن بانگ كرا با بچێت. گه‌ر به‌ڕۆژو نه‌بو با نان بخوات, گه‌ر به‌ڕۆژو بو با نه‌یخوات. (2)
(پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم صه‌فیه‌ی كچی حیی گواسته‌وه، له‌و ڕۆژه‌دا شله‌یه‌كیان دروست كرد كه بریتی بو له خورماو رون و كه‌شكه‌ك)، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: ((ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌وروبه‌رت بانگ بكه)). ئا ئه‌مه بو زه‌ماوه‌ند و وه‌لیمه‌ی پێغه‌مبه‌ر له ڕۆژى گواستنه‌وه‌ی صه‌فیه). رواه البخاری ومسلم.
=================================
(1) له گرنگترین مه‌به‌سته‌كانی وه‌لیمه (نانی شایی) به‌دیار خستنی مێرد‌و، كۆبونه‌وه‌ی خزم و كه‌س و هاوڕێ یانه به‌بۆنه‌ی بوك گواستنه‌وه، بۆ خستنه ناوه‌وه‌ی خۆشی و شادی بۆ دڵی گشتى و، موجامه‌له كردنی زاوا‌و پیرۆزبایی لێكردنی، كه به‌مه‌ش هۆگرى و خۆشه‌ویستی زیاد ده‌كات كه چه‌ند مانایه‌كن خوای گه‌وره زۆر مكوڕه له‌سه‌ر به‌جێ هێنانى.
له‌به‌ر ئه‌وه نابێ هیچ كه‌سێك كه بانگ كرا بۆ وه‌لیمه دوا بكه‌وێت. (عبدالله ی كوڕی عومه‌ر پیاوێكی بانگ كرد بۆ نان خواردن، پیاوێك له قه‌ومه‌كه گوتی: من ببه‌خشه نایه‌م، ابن عمر گوتی: له‌مه‌دا به‌خشین نى یه هه‌ڵسه! وه‌لیمه به‌هه‌رچ خواردنێك بێت جائیزه با گۆشت و نانی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، هه‌روه‌ها گه‌ر مه‌ڕیشی تێدا نه‌بو، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌و كاته‌ی (صه‌فیه)ی گواسته‌وه خه‌ڵكی بانگ كرد به خورماو رون و كه‌شكه‌ك، ئه‌وه‌بو خه‌ڵكه‌كه تێریان خوارد.) بوخاری گێڕاویه‌تیه‌وه.
(2) له كتێبى (المفصل في أحكام المرأة) به‌رگى شه‌شه‌م دا هاتووه كه عبدالله كوڕى عومه‌ر گه‌ر بۆ نانى زه‌ماوه‌ند بانگ كرابا، به ده‌م بانگكردنه‌كه‌وه ده‌چوو، جا ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژو نه‌با خواردنه‌كه‌ى ده‌خوارد، گه‌ر به‌ڕۆژوو با دوعاى بۆ دجه‌كردن و پیرۆزبایى له خاوه‌ن زه‌ماوه‌نده‌كه ده‌كردو ده‌یگوت: (بارك الله لكم وعلیكم)، پاشان ده‌ڕۆیشت. -وه‌رگێڕ-