خاتو عائیشه ره‌زای خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێ:((إن النبي صلى الله عليه وسلم قبّل بعض نسائه، ثم خرج الى المصلّى ولم يتوضأ)). رواه أحمد في المسند والترمذي ونسائي وابن ماجه وأبوداود (حديث حسن). واته: پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم هه‌ندێك له خێزانه‌كانی ماچ كردوه‌و پاشان چوه بۆ نوێژ‌و ده‌ست نوێژی نه‌گرتۆته‌وه.
[ماچ كردن له‌كاتی به‌ڕۆژوبوندا]
((قبّل رجل امرأته وهو صائم فوجد من ذلك وجداً شديداً، فأرسل امرأته تسأل عن ذلك، فدخلت على أم سلمة أم المؤمنين فأخبرتها، فقالت أم سلمة: إن رسول الله يُقبِّل وهو صائم. فرجعت المرأة الى زوجها فأخبرته، فزاده ذلك شرّاً، وقال لسنا مثل رسول الله صلى الله عليه وسلم يُحلّ لرسوله ما شا‌ء. فرجعت الى أم سلمة، فوجدت رسول الله عندها، فقال رسول الله: ما بال هذه المرأة؟ فأخبرته أم سلمة، فقال: ألا أخبريها أني أفعل ذلك؟ فقالت أم سلمة قد أخبرتها، فذهبت الى زوجها، فأخبرته، فزاده ذلك شراً، فقال لسنا مثل رسول الله، يحل الله لرسوله ما شا‌ء، فغضب رسول الله ثم قال: والله إني أتقاكم لله وأعلمكم بحدوده)).واته: پیاوێك به‌ڕۆژو بو و ژنه‌كه‌ی خۆی ماچ كرد، له ئه‌نجامی ئه‌و ماچ كردنه هه‌ستی به ئازار‌و تاوانێكی زۆر كرد! له‌به‌رئه‌وه ژنه‌كه‌ی نارد تا ده‌رباره‌ی ئه‌م ماچ كردنه بپرسێ كه ئایا گوناهه یان نا، جا چوه لای ئوم سه‌لمه‌ی دایكی مسوڵمانان و پێی گوت شتێكی ئاوا رویداوه. ئوم سه‌لمه‌یش فه‌رموی: پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به‌ڕۆژو بوه‌و ماچی خێزانیشی كردوه. جا ژنه‌كه چوه‌وه لای مێرده‌كه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاند: كاتێك وه‌ڵامه‌كه‌ی بیست هێنده‌ی تر خراپتر بو و گوتى: ئێمه وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا نین، خوای گه‌وره به ویستى خۆی شتی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی حه‌ڵاڵ ده‌كات، ژنه‌كه گه‌ڕایه‌وه لای ئوم سه‌لمه. ئه‌و كاته پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له لای ئوم سه‌لمه بو. پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: ئه‌م ژنه چی ده‌وێت؟ ئوم سه‌لمه‌ش پرسیاره‌كه‌ى به پێغه‌مبه‌ر ڕاگه‌یاند. پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموی: پێی بڵێ من ئاوا ده‌كه‌م، واته: ماچی ژنم ده‌كه‌م له كاتێكدا كه به‌ڕۆژومه. ژنه‌كه گه‌ڕایه‌وه لای مێرده‌كه‌یى و ئاوای پێ ڕاگه‌یاند. به‌هه‌مان شێوه پیاوه‌كه هێنده‌ی تر پێی خراپتر بو و، گوتى: ئێمه وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا نین، خوای گه‌وره به ویستى خۆی شت بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی حه‌ڵاڵ ده‌كات. پێغه‌مبه‌ری خواش توڕه بو و پاشان فه‌رموی: به‌خوا من له هه‌موانتان زیاتر له‌خوا ده‌ترسم و ده‌رباره‌ی سنوره‌كانی شه‌رعی خوا له هه‌موانتان شاره‌زاترم.(1)
ئیمام موسلیم گێڕاویه‌تیه‌وه كه ((پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم خێزانی ماچ كردوه‌و كه به‌ڕژو بوه)).(2)
==================================
(1) ئیسلام چه‌ند جوان و ئاسانكاره، ئه‌م فه‌رموده‌یه له‌كوێ یه له ئاست ئه‌و ژن و مێردانه‌ى ده‌ستنوێژیان هه‌یه‌و ده‌ستیان به‌ر یه‌ك ده‌كه‌وێ كه به‌هۆیه‌وه كێشه‌و ناكۆكیان له‌نێواندا دروست ده‌بێ.
(2) به بۆنه‌ی مه‌سه‌له‌ی ماچ كردن و ڕێگه پێدانی شه‌رع له‌كاتی ڕۆژودا، ئێمه ئاگاداری ئه‌و پیاوه ده‌كه‌ینه‌وه كه ناتوانێ له‌كاتی ماچ كردن‌دا خۆی بگرێ و یه‌كسه‌ر جوت ده‌بێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی، ئه‌وا ئه‌و كاته ڕۆژوه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێ كه‌فاره‌ت بدات كه دو مانگ به‌ڕۆژو بونه یه‌ك له‌دوای یه‌ك. گه‌ر نه‌یتوانێ به‌ڕۆژو ببێ ئه‌وا ده‌بێ (شه‌ست) هه‌ژارو فه‌قیر نان بدات.
له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ر كه‌سێك له‌خۆی ترسا كه له‌كاتی ماچ كردن‌دا خۆی بۆ ناگیرێ، نابێ خێزانه‌كه‌ی ماچ بكات.
پێویسته مێرد كاریگه‌ریى و شى كردنه‌وه‌ى ماچ كردن بزانێ، تاكو ئه‌م كاره‌ى له‌به‌رچاو ڕون بێ، گه‌ر ویست و ئیراده‌ى كز و بێ هێز بو، با له‌ماوه‌ى به‌ڕۆژوبوندا واز له‌ژنه‌كه‌ى بێنێ و ماچى نه‌كات.
دكتۆر (أرنو) ده‌ڵێ: له‌وكاته‌ى گه‌نج ژنه‌كه‌ى ماچ ده‌كات، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى خێراى به‌سه‌ردا دێت، هه‌ندێكى كیمیاویه‌و هه‌ندێكى دى ئه‌ندامى(عضوي)یه.
دیاره له‌كاتى ماچ كردن پیاو كه هه‌ست به‌سه‌ر و چاو سوڕان ده‌كات، ئه‌و دیارده‌یه نیشانه‌ى ئه‌و گۆڕانكاریه‌یه، به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌شه كه چه‌ند كارلێكردنێكى جیاجیا هه‌یه له‌كیانى خۆیدا كارده‌كات.
یه‌كه‌م شت كه ڕوده‌دات گلاندى مێشكى ماده‌یه‌ك ده‌رده‌دات كه كار له گلاندى (أدرنالى) ده‌كات، كه كه‌وتۆته هه‌ردو گورچیله، جا چالاكى ده‌كات و كۆمه‌ڵێك له توخمى كیمیاوى ده‌رده‌دات و ده‌یهاوێته ناو خوێن، له‌به‌ر به‌هێزى كارتێكردنى ماچ ئه‌و دیارده‌یه به خێرایى بروسكه روده‌دات و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته ده‌گرێته‌وه. جا گوشارى خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه و لێدانى دڵ خێراتر ده‌بێ و سوڕى خوێن زیاتر چالاك ده‌بێت، خڕۆكه‌ى سور له‌خوێندا كه‌م ده‌كات و خانه‌كانى پێست ده‌كرێنه‌وه‌و ئاره‌قه‌ى لێ ده‌رده‌چێ.
له‌وه‌ى باسكرا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌یه خواى گه‌وره قه‌ده‌غه‌ى كردوه له‌كاتى به‌یه‌ك گه‌یشتن و خواحافیزى هاوڕێ یه‌كترى ماچ بكه‌ن، یان ئافره‌ت هاوڕێی خۆى ماچ بكات-كه‌به‌داخه‌وه- ئه‌مه له‌ناویاندا زۆر بڵاوه‌و حه‌رامیشه. ئه‌وه‌ى ڕێی پێدراوه ته‌نیا ته‌وقه‌كردنه كه به‌هۆیه‌وه گوناهه‌كانى پێ هه‌ڵده‌وه‌رێ.
پزیشكه‌كان سه‌لماندویانه ماچ زۆر نه‌خۆشى ده‌گوازێته‌وه وه‌ك (سیل) و (سفلس) كه نه‌خۆشیه‌كى فه‌ره‌نگى یه، میكرۆبه‌كه‌ش له‌ڕێی ده‌مه‌وه ده‌چێته ناو خوێن و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌مو جه‌سته‌و ده‌بێته هۆى شێت بون و مردن.