پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((كل شي‌ء ليس من ذكر الله له‌و ولعب الاّ أن يكون أربعة:
1- ملاعبة الرجل امرأته.
2- وتأديب الرجل فرسه.
3- ومشي الرجل بين الغرضين.
4-وتعليم الرجل السباحة.)). رواه النسائي (حديث صحيح)..
واته: هه‌مو شتێك كه ده‌كرێ و ئه‌نجام ده‌درێ گه‌ر یادی خوای له‌گه‌ڵ نه‌بو ئه‌وا بێ مانا و بێ هوده‌یه ته‌نها چوار شت نه‌بێ:
1- كاتێك پیاو گه‌مه‌و یاری له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌كات.
2- كاتێك پیاو مه‌شق و ڕاهێنان به ئه‌سپه‌كه‌ی ده‌كات.
3- كاتێك پیاو له‌نێوان دو نیشانه‌ی تیر هاویشتن دێ و ده‌چێ. ئه‌وه‌ش پێشبڕكێ ده‌گرێته‌وه.
4- كاتێك پیاو فێری مه‌له‌وانی ده‌بێ و خۆ فێر ده‌كات.
ئه‌م جۆره (له‌هو)ه حه‌ڵاڵانه زۆر كاریگه‌رو گه‌وره‌ن كه میلله‌تی ئیسلام ڕاده‌هێنێ له‌سه‌ر به‌هێزىو ئاماده‌كردنی نه‌وه (جیل)ێكی وه‌رزشی سه‌ركه‌وتو.
پێوسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌زویى و خێرا ئاویان دێته‌وه با بۆ جوتبون په‌له نه‌كه‌ن و خۆیان دوا بخه‌ن و له‌سه‌رخۆ بن، تا ئه‌و كاته‌ی خێزانه‌كه‌ی بۆ جوتبون ئاماده ده‌بێ، پێویسته خێزانه‌كه‌شی خۆی له نزیكی مێرده‌كه‌ی دور خاته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئاماده ده‌بێ.
من ئامۆژگاری پیاو ده‌كه‌م له‌كاتی گه‌مه‌و یارى و قسه‌ی خۆش و ئاره‌زو بزواندنی نێوانیان ناوه‌ناوه (زه‌كه‌ری) به ئاوی سارد بشوات، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایى ئاوی نه‌یه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئامۆژگاریم بۆ ئافره‌تان ئه‌وه‌یه كه (فه‌رج)یان به‌باشی به پارچه قوماشێكی خاوێن له ناوه‌وه بسڕنه‌وه، چونكه له‌م كاته‌دا ئیفرازاتی ئاوی ئافره‌ته‌كه دێته ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ی باس كرا زۆر گرنگه په‌یڕه‌و بكرێ كه زۆر له پیاو و ژن نایزانن شاره‌زایى یان نى یه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ پیاو دور ده‌كه‌وێته‌وه له ژنه‌كه‌ى و وازی لێ ده‌هێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامۆژگارىیه به‌نرخ و گرنگه واز ده‌هێنێ و كه‌مته‌ر خه‌می ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ دابنێن!
غه‌زالى له كتێبى (الإحیاء)دا گوتویه‌تى: گه‌ر پیاو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى جوت بو، گه‌یشته خۆشى و ئاوى هاته‌وه، با له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ى هه‌ڵنه‌ستێ تا ئه‌ویش ده‌گاته چێژ و خۆشى، چونكه هه‌ڵسان له‌سه‌رى ده‌بێته هۆى ئازاردانى.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: هه‌بونى جیاوازى له ئاوهاتنه‌وه‌و چێژ وخۆشى ده‌بێته مایه‌ى لێك دوركه‌وتنه‌وه، گه‌ر ژن پێش پیاو بگاته چێژ وخۆشى ئه‌وا بۆ مێرده‌كه‌ى زیانى نیه.
ئنجا ده‌ڵێ: گه‌ر له یه‌ك كاتدا ژن و مێرد بگه‌نه چێژ و خۆشى ئه‌وا ژنه‌كه زیاتر له‌زه‌ت و خۆشى وه‌رده‌گرێ.
چه‌ند هۆیه‌كى نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاو زو هاتنه‌وه(سریع القذف):
له گۆڤارى (طبيبك/1204س11) هاتوه كه پوخته‌كه‌ى ئه‌مه‌یه:
(ره‌نگه راست و دروست بێ بڵێین زو ئاو هاتنه‌وه زۆرترین گرفته‌كانى جنسیه كه له‌نێو پیاوان به‌ربڵاوه، گه‌وره‌ترین هۆى به‌دبه‌ختى ژیانى ژن و مێردایه‌تیه، زۆرینه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى ئاو زو هاتنه‌وه‌ى تێدا روده‌دات له ئه‌نجامى ئه‌وه‌یه كه ئه‌وكه‌سه‌ى ئاوى زو دێته‌وه زۆر هه‌ستیاره..
ره‌نگه هه‌ستیاریه‌كه جه‌سته‌یى بێ، كه‌وا ته‌نها به به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌رزه‌ى چێژ وخۆشى ڕوده‌دات. ره‌نگه سۆزدارى(عاطفي) بێت، ئه‌و پیاوه‌ى زۆر عاتیفى بێت و، ئه‌و پیاوه‌ش كه‌مێك ترسى له‌كارى جنسى هه‌بێ، ئه‌وا هه‌ریه‌ك له‌و دو جۆره پیاوه ناتوانێ خۆى له‌به‌رده‌م وروژاندنى جنسى بگرێ، مه‌گه‌ر ته‌نها كه‌مێك خۆى بگرێت.
ئه‌و گه‌نجه نه‌وته‌مه‌نانه‌ى به‌هۆى وروژانى جنسى به‌هێزه‌وه به زویى ئاویان دێته‌وه، ئه‌وانه توشى گرفتى راسته‌قینه نه‌بون، چونكه ده‌توانن دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م هێزى جوتبونیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، جوتبونى دوه‌میش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ ماوه‌یه‌كى درێژتر به‌رده‌وام ده‌بێ.
بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و جۆره كه‌سانه هه‌وڵ وكۆشش به‌رده‌وامه، جا یه‌كێ له‌و چاره‌سه‌رانه هه‌توان(مرهم)ى سڕكه‌ره كه بۆ ئه‌م جۆره پیاوانه شتێكى سودبه‌خشه، كه‌وا به‌ر له جوتبون پیاو ئامێرى نێرینه‌ى به‌م هه‌توانه چه‌ور ده‌كات تاوه‌كو هه‌ستیاریه‌كه‌ى كه‌م كاته‌وه‌و ماوه‌ى لێخشاندن درێژه بكێشێ.
زۆر پیاو توانیویه‌تى چه‌ند فێڵێك بۆ خۆى بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بیروهۆشى له‌كارى جنسى دوربخاته‌وه، تاوه‌كو زو نه‌گاته له‌رزه‌ى چێژ وخۆشى.
كه‌سێك ده‌ناسم له‌كاتى جوتبون مه‌سه‌له‌ى ماتماتیك به‌كاردێنێ، ئه‌وه‌ى كه زه‌حمه‌ت و گرانه له بیر‌و زه‌ینى دا شى ده‌كاته‌وه، كه وه‌ك هۆیه‌ك به‌كارى دێنێ تا زو نه‌گاته چێژ وخۆشى!!
یه‌كێكى تر هه‌یه پیته‌كانى ئه‌بجه‌دى به وه‌رگه‌ڕاوه‌یى ده‌خوێنێته‌وه!
دكتۆر (جیمس) كه یه‌كێكه له مامۆستاكانى پزیشكى له زانكۆى (دیوك)، رێگه‌چاره‌یه‌كى بۆ چاره‌سه‌ركردنى زو ئاو هاتنه‌وه دۆزیه‌وه، ئه‌ویش بریتى یه له‌وه‌ى پیاو داوا له ژنه‌كه‌ى بكات ده‌ست به زه‌كه‌رى دا بێنێ هه‌تا واى لێ دێ ئاوى بێته‌وه، جا ئه‌وكاته داوا له ژنه‌كه‌ى بكات ده‌ست هه‌ڵگرێ، له‌و كاته‌ش كه هه‌ست كردن به ئاو هاتنه‌وه نامێنێ دوباره ژنه‌كه ده‌ست بكاته‌وه به هه‌مان كردار.. دوباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م كرداره ده‌رونى پیاو رادێ، تا واى لێ دێ ده‌توانێ خۆى رابگرێ، جا به‌مه‌ش پیاو به زویى ئاوى نایه‌ته‌وه‌و هه‌ست ده‌كات ده‌توانێ نه‌هێڵێ زو ئاوى بێته‌وه.
دیاره به ته‌ڕبونى ئامێرى نێرینه، به دره‌نگى ئاوى دێته‌وه‌و به‌وشكى به‌زویى ئاوى دێته‌وه، جا ئه‌م مامۆستاى زانكۆیه ئامۆژگارى ده‌كات له‌كاتى جێ به جێ كردنى كرده‌كه‌دا هه‌ستیاریى كز ولاواز بكرێت.
دوا وته ئه‌وه‌یه، رێگه‌چاره‌ى زو ئاو هاتنه‌وه هیچ سودى نیه مه‌گه‌ر له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه زو ئاو هاتنه‌وه‌كه سروشتى بێت و له ئه‌نجامى خراپى ته‌ندروستى پیاو نه‌بێت، به چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و نه‌خۆشیه؛ گرفته‌كه هه‌موى چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
هه‌ندێ پزیشك رێنمایى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئامێرى نێرینه به هه‌توانى (ترونوفال) چه‌ور بكرێت، تاوه‌كو حه‌ساسیه‌ته‌كه كز و لاواز بكرێت و ماوه‌ى جوتبون درێژه بكێشێ.
به‌بۆنه‌ى قسه‌كردن ده‌رباره‌ى زو ئاو هاتنه‌وه، رێنمایى و ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه دوچارىى زو ئاو هاتنه‌وه هاتون، نه‌هێڵن ژنه‌كانیان زۆر خۆیان بۆیان جوان بكه‌ن، تاوه‌كو حه‌زى زو جوتبونیان كه‌م ببێته‌وه.
گۆڤاری (طبيبك) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌رهێناوه له‌ژێر ناونیشانی (په‌له‌پیتكه‌ى له‌رزه‌ى چێژ لاى ژن: زناد الأرتعاش عند المرأة) مه‌به‌ستی (میتكه: البظر)ه.
( بظر): ئه‌و پارچه گۆشته‌یه كه له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ردو شه‌فره گه‌وره‌ی فه‌رجی ئافره‌ته‌وه‌یه كه ئافره‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌وه له‌زه‌ت و خۆشی جنسی پێ وه‌رده‌گرێ و وه‌ك زه‌كه‌ری پیاو وایه بۆ له‌زه‌ت و خۆشی. ئه‌م پارچه گۆشته‌ی كه به فه‌رجی ئافره‌ته‌وه‌یه ده‌ماری زۆری تێدایه‌و تۆڕێك له ده‌ماری ورد‌و مولوله‌ی خوێن پێكهاتوه كه به‌ده‌ست لێدان(لمس) له‌م (بظر)ه ئاره‌زوی جنسی هه‌ڵده‌ستێ و ئه‌ویش پڕ ده‌بێ له خوێن و قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره ده‌بێ... له‌به‌ر ئه‌وه (بظر) خاڵی مه‌ركه‌زى یه بۆ بزواندنی جنسی ئافره‌ت و گه‌یاندنی به‌له‌زه‌ت و خۆشی جوتبون. كاتێ (بظر) ئه‌م گرنگییه‌ی له ژیانی ئافره‌ت هه‌بێ و ده‌بێ و پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو پیاوێك زانیارى و شاره‌زایى یه‌كی ته‌واوی هه‌بێ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی (بظر) ده‌یبینێ له بزواندنی جنسی ئافره‌ت دا. هه‌روه‌ها پێویسته پیاو ئه‌م جۆره زانیارى یانه بزانێ كه له‌كاتی گه‌مه‌و یارى و قسه‌ی خۆشی پێش جوتبون ده‌بنه هۆى بزواندن و وروژاندنی ئه‌م (بظر)ه. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته گرنگی به (بظر) بدرێ تا ئافره‌ت ئاره‌زوه جنسى یه حه‌ڵاڵه‌كه‌ی تێر ببێ.
وروژاندنى میتكه(بظر) پێویسته به له‌سه‌ره‌خۆیى بكرێت، چونكه زۆر هه‌ستیاره به‌ڕاده‌یه‌ك كه عه‌قل باوه‌ڕ ناكات هه‌ستیاریه‌كه‌ى چۆنه.
زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌سه‌ر سروشتێكی ساغن پێش جوتبون گه‌مه‌و یاری كردن به (بظر)یان به‌لاوه خۆشه. هه‌روه‌ها دواى جوتبونیش، وا چاكه (بظر) یاری پێ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه له‌زه‌ت و خۆشىیه‌كه‌ی ته‌واو و كامڵ بێ. هه‌ندێ جار وا ڕو ده‌دات پیاوه‌كه زوتر ده‌گاته خۆشى و ئاوی دێته‌وه، ئافره‌ته‌كه‌ش ئێستا ئاره‌زوه جنسى یه‌كه‌ی دانه‌مركاوه‌و تێر نه‌بوه، مێرده‌كه‌شی وازی لێ ده‌هێنێ و ڕوی لێ وه‌رده‌گێڕێ، ئه‌و كاته‌ش ئافره‌ته‌كه توشی نائارامی مێشك ده‌بێ، چونكه جنس په‌یوه‌ندی به مێشكه‌وه هه‌یه. ئه‌و جۆره ڕه‌فتارو هه‌ڵس و كه‌وتانه زۆربه‌ی پیاوه دڵ ڕه‌ق و نه‌فامه‌كان به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن.