بوخارى و موسلیم گێڕاویه‌تیانه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به خاتو عائیشه‌ی فه‌رمو: ((يا عائش! هذا جبريل يقرئك السلام، قالت عائشة: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته، وهو يرى ما لا أرى)). واته: ئه‌ی عائیش (ئه‌وه كورت كردنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌یه‌تی)، ئه‌مه جوبرائیله سڵاوت لێ ده‌كات، خاتو عائیشه‌ش فه‌رموی: سڵاو و ڕه‌حمه‌تی خوا له‌ویش بێ، پێغه‌مبه‌ر شتێ ئه‌بینی كه من ناتوانم بیبینم.(1)
===========================
(1) له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ئه‌وه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ و لێی وه‌رده‌گیرێ كه‌وا به‌باش ده‌زانرێ پیاو خێزانه‌كه‌ی خۆی به كورت كردنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بانگ بكات وه‌ك بڵێ: (شنه) له‌جیاتی شنۆ یان (ئاڤه) ئاڤان یان (به‌نه) له‌جیاتی به‌ناز (سۆزه) له‌جیاتى سۆزان... هتد. گه‌ر وشه‌ی (خان)ی له‌گه‌ڵ به‌كار هێنی ئه‌وا باشتر‌و خۆشه‌ویستی ژن و مێرد زیاتر ده‌بێت. ((به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه له‌كوێ و ئه‌م فه‌رموده‌یه جوانه له‌كوێ، ئێمه له‌جیاتی ده‌ربڕینی سۆز‌و خۆشه‌ویستی بۆ خێزانه‌كانمان، ئێمه به چاوێكی سوك و به‌ناوێكی سوكه‌وه بانگی ئافره‌ت ده‌كه‌ین و به‌چاوی خزمه‌تكارو كۆیله و ژێرده‌سته سه‌یرى ده‌كه‌ین كه ئه‌وانه هه‌موی ئیسلام لێی به‌رى یه. -وه‌رگێڕ-