خاتو عائیشه ره‌زای خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێ: ((كنت أشرب وأنا حائض -أي من إنا‌ء النبي صلى الله عليه وسلم- فيضع فاه على موضع فيّ، فيشرب! وأتعرّق العرْق، وأنا حائض ثم أناوله النبي صلى الله عليه وسلم فيضع فاهُ على موضع فيّ!)). رواه مسلم. واته: من له حه‌یزدا بوم له جامی پێغه‌مبه‌ر ئاوم ده‌خوارده‌وه. جا پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌می خسته سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌مم پێوه‌نابو، ئاوه‌كه‌ی خوارده‌وه. وه ئێسكه گۆشتم ده‌كڕانده‌وه‌و له حه‌یزدا بوم پاشان ئه‌م دا به پێغه‌مبه‌ر ده‌می ده‌خسته سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه كڕاندبومه‌وه.
گه‌ر سه‌رنجی ئه‌م فه‌رموده بده‌ین، خۆشه‌ویستی ژن و مێردی مسوڵمان به‌ده‌ر ده‌خات، ئه‌ویش گه‌مه‌و یاری كردنه. جا ئه‌و خۆشه‌ویستى یه له‌كوێ و ئه‌وه‌ی له خواره‌وه باسی ده‌كه‌ین له‌كوێ؟
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پیاوێك سێوێكى دا به ژنه‌كه‌ی بیخوات كه خۆی پارچه‌یه‌كی لێ خواردبو، جا ژنه‌كه‌ی چه‌قۆیه‌كی هێنا، مێرده‌كه‌ی پێی گوت: ئه‌وه چ ده‌كه‌ی؟! ژنه‌كه‌ی گوتى: ده‌مه‌وێ شوێنه‌واری ددانه‌كانت له‌سه‌ر سێوه‌كه لابده‌م كه لێت خواردوه. یه‌كسه‌ر پیاوه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و كاره ته‌ڵاقی دا.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:((اذا أكل أحدكم طعاماً، فلا يمسح يده حتى يَلْعَقها أو يُلعَقها)). رواه مسلم.
واته: گه‌ر یه‌كێك له ئێوه خواردنێكی خوارد با ده‌ستی نه‌سڕێته‌وه تا په‌نجه‌كانی به زمان ده‌لێسێته‌وه یان بۆی ده‌لێسنه‌وه. واتا خێزانه‌كه‌ی بۆی بلێسێته‌وه.
مه‌به‌ستی ئه‌م فه‌رموده پیرۆزه ئاڕاسته‌ده‌ره ئه‌وه‌یه كه پیاو داوا له خێزانه‌كه‌ی بكات له‌دوای خواردن په‌نجه‌كانی ده‌ستی بۆ بلێسێته‌وه، گه‌ر بۆ خۆی نه‌یلێسایه‌وه. گومانی تێدا نى یه لێستنه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی پیاو له لایه‌ن خێزانه‌كه‌ی گه‌مه‌و یارى و جنس بزواندنێكی زۆر جوان و چاكه كه زۆر جار به سه‌لامه‌تی كۆتایی نایه‌ت واته جوتبون ئه‌نجام ده‌درێ.