جابر رضي الله عنه ده‌ڵێ: ((كنا مع النبي صلى الله عليه وسلم في غزوة، فلما رجعنا وكنا قريباً من المدينة، قلت: يارسول الله إني حديث عهد بعُرس! قال: أتزوجت؟! قلت: نعم. قال أبكرٌ أم ثيّب؟ قلت: بل ثيّب. قال: فهلاّ بكراً تلاعبها؟! وفي رواية: هلاّ بكراً تلاعبك وتلاعبها...)). حديث صحيح.
واته: له جه‌نگێك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم بوین، كاتێك گه‌ڕاینه‌وه‌و له مه‌دینه نزیك بوینه‌وه، گوتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ژنم تازه هێناوه.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: ژنت هێناوه؟!
جابر ده‌ڵێ: گوتم: به‌ڵێ.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: كچه یان بێوه‌ژنه؟
گوتم: بێوه‌ژنه.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: كچت هێنا بوایه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مه‌ت له‌گه‌ڵدا بكات و یارى و گه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی....)).
له گێڕانه‌وه‌یه‌كى تردا جابر ده‌ڵێ: ((قال لي رسول الله من تزوجت؟ فقلت: ثيباً. فقال: مالك وللعذارى ولعابها؟! قلت: يا رسول الله، إن عبدالله مات وترك سبع بنات أو تسعاً، فجئت بمن يقوم عليهن، ويصلحنّ.. قال: فدعا لي)). رواه الخمسة (حديث صحيح).
واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: چ ئافره‌تێكت كردۆته‌وه هاوسه‌ری خۆت، واته كچه یان بێوه‌ژنه.
گوتم: بێوه‌ژنه.
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: بۆ كچت نه‌هێناوه تا گه‌مه‌و یاری له‌گه‌ڵ دا بكه‌ى و لیكی بمژی!
گوتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، عبدالله(واته باوكى جابر) مردوه‌و حه‌وت یان نۆ كچی له‌دوای خۆی به‌جێ هێشتوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بێوه‌ژنم هێناوه تا سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كچانه بكات و په‌روه‌رده‌یان بكات.
جابر ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دوعای خێری بۆ كردم.
له گێڕانه‌وه‌یه‌كى تردا كه موسلیم گێڕاویه‌تیه‌وه: ((قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لجابر: فه‌لا جارية تلاعبها وتلاعبك! - أو قال تضاحكها وتضاحكك-)). . واته: پێغه‌مبه‌ری خوا به جابری فه‌رمو: كچێكت ماره كردبایه تا یاری له‌گه‌ڵ بكه‌ى و یاریت له‌گه‌ڵ دا بكات، یان به پێكه‌نینی بێنى و به پێكه‌نینت بێنێ.
خاتو عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ گوتویه‌تى:
یازده ژن دانیشتن عه‌هدو په‌یمانیان دا كه حاڵى مێرده‌كانیان نه‌شارنه‌وه‌و هه‌موى باس بكه‌ن.. زۆربه‌یان سكاڵاى كه‌م بژێوى(نفقه) و به‌خراپى هه‌ڵس وكه‌وت كردن و ده‌ستبازى نه‌كردن و كه‌م جوتبونیان ده‌كرد، دیاره ئه‌مانه گشتى له ئامانجه‌كانى شوكردنه لاى ئافره‌ت!
یازده‌مین ژن كه ئه‌مه كورته‌كه‌یه‌تى گوتى:
ئه‌بو زه‌رعى مێردم، چ ئه‌بو زه‌رعێكه؟ منى له ژیانێكى ته‌نگ و ده‌ستكورتیه‌وه گواسته‌وه بۆ سه‌روه‌ت و سامانێكى زۆر و فره‌وان، خزمه‌تكارى بۆ داناوم، به‌تێرى ده‌خه‌وم..
ئنجا ئوم زه‌رع گوتى: ئه‌بو زه‌رع بۆ سه‌فه‌رێ چوه ده‌ره‌وه، توشى ژنێ بو كه دو كوڕى له‌گه‌ڵدا بو، به‌دو هه‌نار له‌ژێر كه‌فه‌ڵ(خێر)ی‌دا یاریان ده‌كرد، منى ته‌ڵاق دا‌و ئه‌وى هێنا..
خاتو عائیشه گوتى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پێی فه‌رموم: ((كنت بك كأبي زرع لأم زرع)) واته: عائیشه! من بۆ تۆ وه‌ك ئه‌بوزه‌رع وامه بۆ ئوم زه‌رع، ئه‌بو زه‌رع ئوم زه‌رعى ته‌ڵاق دا، به‌ڵام من تۆ ته‌ڵاق ناده‌م.
ئیبن القیم گوتویه‌تی: بۆچی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كچی هه‌ڵبژاردوه‌و به باشترى داناوه له ژنێك كه شوی كردبێت، له كاتێكدا ئه‌م كچێنى یه به‌یه‌كه‌م جوتبون ده‌بێت به‌ژن؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له دو ڕوانه‌وه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه:
یه‌كه‌میان: مه‌به‌ست له جوتبونی كچ ئه‌وه‌یه، پێش ئه‌و كه‌سه نه‌چۆته لای ئه‌و كچه‌و تامی نه‌چه‌شتوه، له‌به‌ر ئه‌وه خۆشه‌ویستی پیاوه‌كه له دڵی كچه‌كه ده‌ڕوێ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامی گوزه‌رانی یه‌كتری. به نیسبه‌ت پیاوه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئاگادارى و چاوه‌دێری ئه‌م كچه ده‌كات كه هیچ كه‌سێك وه‌ك ئه‌و چاوه‌دێری ناكات. خواى گه‌وره ئاماژه‌ى به‌م مانایه كردوه كه‌ده‌فه‌رموێ {لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌ قَبْلَهُمْ وَلَا جَانٌّ}، ، دواى ئه‌مه به‌لابردنى په‌رده‌ى كچێنى، پیاو به به‌رده‌وامى چێژى جوتبون به‌دى ده‌كات.
دوه‌میان: وه‌ك له پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتوه كه فه‌رمویه‌تی:((إن أهل الجنة كلما وطئ أحدهم امرأة عادت بكراً كما كانت)) رواه الطبراني في معجمه(روضة المحبين ص/242) واته: خه‌ڵكی به‌هه‌شتى هه‌ركاتێ له‌گه‌ڵ ئافره‌ت جوت بون، ئافره‌ته‌كه یه‌كسه‌ر وه‌ك كچێنی لێ دێته‌وه.
عائیشه نازی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌كرد چونكه ته‌نها عائیشه‌ی به كچێنی هێنابو. له‌به‌ر ئه‌وه خاتو عائیشه به پێغه‌مبه‌ری ده‌فه‌رمو: ((لو نزلت وادياً فيه شجر أكل منها، وشجر لم يؤكل منها، في أيهما ترتع بعيرك؟! وكان يرد عليها: في التي لم يؤكل منها!)). رواه البخاري. واته: گه‌ر بچیته دۆڵێكه‌وه دار‌و دره‌ختی لێ لێ و له‌وه‌ڕی لێ كرابێ و، دار‌و دره‌ختی وای لێ بێ و له‌وه‌ڕی لێ نه‌كرابێ، له كامیان حوشتره‌كه‌ت ده‌له‌وه‌ڕێنی؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: (له‌و دار‌و دره‌خته‌ی كه له‌وه‌ڕی لێ نه‌كراوه).
له هه‌ندێ (آثار)دا هاتوه: (عليكم بالإبكار، فإنهنّ أعذب أفواهاً وأنتق أرحاماً وأسخن إقبالاً وأقل خبأ وأرضى باليسير من النفقة) واته: كچ بێنن، چونكه زمان شیرینن و منداڵیان زۆر ده‌بێ و به‌گه‌رمى دێنه پێشه‌وه‌و فێڵیان كه‌مه و به‌كه‌م رازین.
هه‌رچه‌ندى به شان و باڵى كچ دا هه‌ڵده‌گوترێ، به‌ڵام بێوه‌ژنیش تازیار(مزایا)ى خۆى هه‌یه كه‌وا موماسه‌ره‌و ئه‌زمون و شاره‌زایى هه‌یه له باش هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ مێرددا، خواى گه‌وره‌ش به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى راده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌فه‌رموێ:{عَسَى رَبُّهُ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِّنكُنَّ مُسْلِمَاتٍ مُّؤْمِنَاتٍ قَانِتَاتٍ تَائِبَاتٍ عَابِدَاتٍ سَائِحَاتٍ ثَيِّبَاتٍ وَأَبْكَارًا} التحريم:5 واته: گه‌ر ئێوه ته‌ڵاق بدا، شایه‌تا په‌روه‌ردگارى ئه‌و ژنانى له‌نگۆ باشترى-له‌باتى ئێوه- بداتێ: ژنانێكى گه‌ردنكه‌چى به‌باوه‌ڕى به‌رفه‌رمانى له‌خراپه په‌ژیوانى خواپه‌رستانى رۆژوگر، له بێوه‌ژنان و كیژان.
(ابن كثير) له‌راڤه‌ى ئایه‌ته‌كه ده‌ڵێ: واته: تیایاندایه بێوه‌ژنه و تیایاندایه كچه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاره‌زومه‌ندى نه‌فس بێ، چونكه هه‌مه‌چه‌شنى نه‌فس فراوان و گوشاد ده‌كات، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه فه‌رموى[ثَيِّبَاتٍ وَأَبْكَارًا].
به بۆنه‌ی قسه‌كردن ده‌رباره‌ی كچ، وای به‌باش ده‌زانم ئامۆژگارى و هه‌ندێك سود له‌باره‌ی په‌رده‌ی كچێنى و چۆنیه‌تی لابردنی ئه‌م په‌رده‌یه له‌لایه‌ن زاواوه باس بكه‌ین، چونكه زۆر كه‌س به‌هۆی نه‌فامىو تێ نه‌گه‌یشتن ده‌رباره‌ی ئه‌م په‌رده‌یه یه‌كسه‌ر خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاق داوه.
له یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی باسی جنس ده‌كات هاتوه‌و ده‌ڵێ: هه‌ستیارترین و وردترین ماوه‌ی جیهانی ژن و مێرد بریتى یه له‌و چه‌ند كاته‌ی شه‌وی یه‌كه‌می بوك و زاوا كه پڕه له ئاوات و ئامانج. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵس و كه‌وت و ڕه‌فتار كردن له‌م شه‌وه‌دا ده‌بێ زۆر به ئاگایى و هێمنى و له‌سه‌رخۆیی بێت چونكه:
له‌م شه‌وه‌دا ئه‌و ئافره‌ته هه‌ست به ترسێكی زۆر له‌م پیاوه نامۆ‌و غه‌ریبه ده‌كات و هه‌ست به ترسیش ده‌كات له‌م ژیانه نوێیه‌ی كه بۆی ده‌چێ.. له‌به‌ر ئه‌وه پیاوی لێزان ئه‌و پیاوه‌یه به باشی پێشوازی ئه‌م ئاده‌میزاده هێمن و له‌سه‌رخۆو خۆشه‌ویسته شڵه‌ژاو و دڵ ترساوه ده‌كات.
زۆربه‌ی زۆری پیاو توشی دو هه‌ڵه‌ی زۆر ناشیرین ده‌بن:
1- له یه‌كه‌م شه‌وی زاوایى دا هه‌مو خه‌م و گرنگىیه‌كی بریتی ده‌بێ له لابردنی په‌رده‌ی كچێنی به‌هه‌ر چ ڕێگاو وه‌سیله‌و شێوه‌یه‌ك بێت.
2- له‌م ئافره‌ته تازه‌یه‌ی كه بوه‌ته خێزانی ئومێد‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات به حوكمى واقیعه‌وه ئه‌م كاره قبوڵ بكات و پێی ڕازی بێت به‌بێ بونی هیچ پێشه‌كى یه‌ك بۆ لابردنی په‌رده‌ی كچێنی، گه‌ر هه‌ندێك كه‌س ئه‌م جۆره توند‌و تیژیه‌یان پێ پیاوه‌تی بێت، ئه‌وا ئیسلام حوكمی ئه‌وه ده‌دات كه نه‌رم و نیانى و به‌نه‌رمی جوڵانه‌وه له‌گه‌ڵ مرۆڤ دا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵیش به پیاوه‌تی(رجولة) داده‌نێ! له‌به‌ر ئه‌وه خۆشه‌ویست ترین و به‌نرخ ترین شت له‌لای ئافره‌ت په‌رده‌ی كچێنى یه، كه به‌لاى ئه‌وانه‌وه ده‌بێ به‌بێ هیچ به‌رگریه‌ك ده‌بێ قبوڵی لابردنی بكات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ین بردن و ڕوخاندنی فیتره‌تی ئافره‌ته‌كه‌یه‌و شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌م ئافره‌ته..
له‌م شه‌وه‌دا، شه‌وی زاوایی چه‌نده به‌سودو چاك و باشه باسی خێزانی به‌ختیار بكه‌یت و باسی ئه‌و ئاوات و ئامانجانه بكه‌ی كه له دواڕۆژدا دێنه دی. هه‌روه‌ها باسی منداڵ بكرێ كه له‌مه‌ودوا خوا پێ یان ده‌به‌خشێ كه مایه‌ی خۆشى و به‌خته‌وه‌رى و شادی ناو ماڵه‌كه‌ن، هه‌ر له‌م شه‌وه‌دا باسی خۆشه‌ویستی خۆت بۆ ئافره‌ته‌كه بكه كه ئه‌وت له لا خۆشه‌ویسته، باسی جوانى و شۆخ و شه‌نگی ئه‌و بكه. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ى بۆ بكه به‌هۆی به‌دیارخستنی جوانى و ڕازاوه‌یى بۆ پیاوی بێگانه توشی گوناهو تاوان ده‌بێت.. نه‌كه‌ی به‌بێ پێشه‌كی قسه كردن و دڵنیایی په‌له بكه‌ی له جوتبون، نه‌كه‌ی ده‌ستت بۆ هیچ شوێنێكی ببه‌ی یان یه‌كسه‌ر ماچی بكه‌ی یان یه‌كسه‌ر شوێنی خۆت بگۆڕى و بچیته ته‌نیشتیه‌وه.
ئیمامی شه‌رع زان ابن الحزم له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (طوق الحمامة)دا ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: ئه‌بو به‌كری محمدی كوڕی حه‌جه‌ری بۆی باس كردم كه یه‌كێك له پیاوه گه‌وره‌كانمان له به‌غدا كچێكی بینى و خۆشه‌ویستی كه‌وته دڵیه‌وه‌و داخوازی كرد‌و هێناى.. له یه‌كه‌م شه‌وی زاوایى دا به‌بێ هیچ پێشه‌كى و قسه‌كردن و لاواندنه‌وه چوه لای به‌نیازی جوتبون، كاتێك كچه‌كه (زه‌كه‌ر)ی پیاوه‌كه‌ی بینی له‌به‌ر گه‌وره‌یی له‌به‌ر ده‌ستی هه‌ڵات و نه‌یویست بچێته‌وه لای پیاوه‌كه تا مردن. ئا به‌م شێوه‌یه په‌له كردن له جوتبون له یه‌كه‌م شه‌وی زاوایی بوه هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندی دو كه‌س و لێك جیابونه‌وه‌یان. گه‌ر ئه‌م پیاوه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی كردبایه تا ئافره‌ته‌كه ده‌هاته ژێر بار‌و هێدى و هێمن ده‌بۆوه، ئه‌و كاته حاڵی باشتر و به‌ختیارتر ده‌بو.
دكتۆر فریدریك كه‌ن له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (حياتنا الجنسية)دا ده‌ڵێ: نه‌زانى و كه‌م شاره‌زایى پیاو له‌م حاڵه‌ته ئه‌سته‌مانه‌دا ره‌نگه ببێته هۆى كاره‌ساتى ئێش دار كه ئاكامه‌كه‌ى گواستنه‌وه بێ له سه‌ر جێی هاوسه‌ریى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شێتان، درێژه‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه كچێكى هه‌ستدار له‌به‌ر ره‌وشت جوانى یه‌كه‌ى خه‌ڵك خۆشیان ده‌ویست، به‌ڕه‌زامه‌ندى خۆى شوى كرد، به‌ڵام هیچ شتێ ده‌رباره‌ى ژیانى ژن و مێردایه‌تى نه‌ده‌زانێ، كه‌س و كارى و ده‌ستگیرانه‌كه‌شى بایه‌خیان به‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌دابو. له شه‌وى گواستنه‌وه‌دا زاوا داواى لێ‌كرد كه بێته ژێربار و ئاماده‌بێ بۆ جوتبون، كچه‌كه‌ش نه‌یهێشت ئه‌م كاره بكات، به‌ڵام پیاوه دڕنده‌كه په‌لامارى دا تا ئه‌و شته‌ى كه به مافێكى شه‌رعى خۆى ده‌زانێ ده‌سته‌به‌رى بكات! له‌به‌ر ئه‌وه كچه‌كه توڕه بو ده‌ستى كرد به شكاندنى كه‌ل و په‌له‌كانى ناو ژوره‌كه، گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌و پیاوانه‌ى له ئوتێله‌كه‌دا بون شڵه‌ژان، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى پزیشكى بۆ بانگ بكه‌ن، ته‌له‌فۆنیان بۆ پیاوانى پۆلیس كرد و ئه‌وانیش په‌ل به‌ستیان كرد و بردیانه نه‌خۆشخانه‌ى شێتان..
له‌به‌ر ئه‌وه ترسان له كردارى جنسى (جوتبون) چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه، گرنگترینیان لاى پیاو ئه‌وه‌یه كه له هه‌ڕه‌تى گه‌نجێتى له‌به‌ر نه‌شاره‌زایى ناتوانآ كاره‌كه بكات، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و بیروبۆچونه هه‌ڵه‌یه‌ى كه ده‌رباره‌ى جنسى وه‌رگرتوه، كچیش له‌م دو هۆكاره به‌شداره كه له كردارى جنسى ده‌ترسێ.
به بۆنه‌ی قسه كردن ده‌رباره‌ی لادانی په‌رده‌ی كچێنی پێویسته ئه‌م ئاماژه‌یه بكرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وا زۆربه‌ی پیاوان له چه‌ند شه‌وانی یه‌كه‌می زاوایه‌تى دا ناتوانن ئه‌م په‌رده‌یه لابده‌ن له‌به‌ر شڵه‌ژانى ده‌رونی یان له‌به‌ر توند‌و ڕه‌قی په‌رده‌ی ئافره‌ته‌كه. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر هاوڕێ و خزمه‌كانی هه‌ردو لا زۆر گرنگی نه‌ده‌ن به گه‌وره كردنی لانه‌دانی ئه‌م په‌رده‌یه له یه‌كه‌م شه‌ودا. هه‌روه‌ها گرنگی به قسه‌و قسه‌ڵۆك نه‌ده‌ن و گاڵته به زاوا نه‌كه‌ن. چونكه ره‌نگه به‌هۆی ئه‌م سه‌رزه‌نشتكردنه دوچارى ئامێر خاوبونه‌وه ببێ كه شتێكی ترسناكه‌و هه‌ڕه‌شه له ژیانی ژن و مێرد ده‌كات، خاوبونه‌وه‌ش دو جۆری هه‌یه (عضوي و نه‌فسی)، نه‌فسیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حاڵه‌تی مێشك.
ئاشكرا‌و ڕونه ده‌توانم بڵێم ئه‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتو و زاڵ ده‌بێ گه‌ر خۆی له ناخه‌وه باوه‌ڕی وا بێ كه له‌م كاره‌دا سه‌رده‌كه‌وێ!!
هه‌ندێك كه‌س باسی داب و نه‌ریتێكی خراپیان بۆ كردم كه له هه‌ندێ له لادێكاندا ڕو ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گه‌ر ئه‌و گه‌نجه له یه‌كه‌م شه‌ودا نه‌یتوانی ئه‌م په‌رده‌یه لادات واته به زاوا نه‌بێ، ئه‌وا هاوڕێكانی گاڵته‌و یاری پێ ده‌كه‌ن و تاوانی خاوى و شلی زه‌كه‌ری ده‌ده‌نه پاڵ! به‌ڵام گه‌ر به زاوا ببێ و په‌رده‌ی كچێنی كچه‌كه لاببات، ئه‌وا هاوڕێ و نزیكه‌كانی بوكه‌كه هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێ و تاوانی ئاره‌زوی جنسی ده‌ده‌نه پاڵ گوایه ئاره‌زوی هه‌ڵساوه بۆیه له یه‌كه‌م شه‌ودا مل كه‌چ و ته‌سلیم بوه بۆ زاوا كه به‌زاوا ببێ! له‌به‌ر ئه‌وه به‌هۆی ئه‌م بیروبۆچونه هه‌ڵه‌یه‌ی هاوڕێ و نزیكه‌كانی نایه‌ڵێ زاوا جوت ببێ، زاواش ناچار ده‌بێ ده‌ست بكات به لێدانی بوكه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له‌ده‌ست گاڵته‌جاڕی هاوڕێكانی ده‌رباز بێت.
وا له خواره‌وه باسی چۆنیه‌تی لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ده‌كه‌ین:
1- قسه‌ی خۆش و وته‌ی شیرین و لاواندنه‌وه‌و پیا هه‌ڵدان و به نه‌رمی ڕه‌فتار كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه، كۆسپ و ته‌گه‌ره ناهێڵێ. چونكه به‌رگری كردنی ئافره‌ت بۆ لابردنی په‌رده‌ی كچێنی به‌م وته شیرین و قسه خۆش و لاواندنه‌وه‌یه هیچی نامێنێ و په‌رده‌كه به ئاسانی لاده‌درێ و ڕه‌قایی نامێنێ.
2- گه‌ر له‌دوای لابردنی په‌رده‌ی كچێنی به‌ربونی خوێن (نزیف الدم) به‌رده‌وام بو، ئه‌و كاته پێویسته ئافره‌ته‌كه به حه‌ساوه‌یی بمێنێته‌وه و هه‌ردو ڕانی بۆ ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بنوسێنێ. پێویستیشه له‌سه‌ر پیاوه‌كه چاوه‌ڕوان بكا و ئارام بگرێ و نه‌چێته‌وه لای تا خوێنه‌كه ده‌وه‌ستێ.
3- له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه پێویسته دوای نه‌مانی په‌رده‌ی كچێنی گرنگی به‌پاك و خاوێنی بدات و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه به‌كار بهێنێ تا برینه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه، پێویسته پیاوه‌كه‌ش تا خوێنه‌كه راده‌وه‌ستێ له‌گه‌ڵى جوت نه‌بێته‌وه.
4- پێویسته له‌سه‌ر پیاو به‌ر له جوتبونى دا مه‌وادی ڕۆنی به‌كار بهێنێ وه‌ك ڕۆنی (الكسیرین) یان (الوزلین)، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه هه‌ست به ئازار نه‌كات و نه‌بادا دوچاری به‌ربونی خوێن (نزیف الدم) بێت.
5- گه‌ر له‌و چه‌ند ڕۆژانه‌ی یه‌كه‌م و هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ئه‌م په‌رده‌یه لانه‌دراو به زه‌حمه‌ت لاده‌درا، ئه‌وا ده‌بێ بچنه لای پزیشك و ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه بخۆن و مه‌وادی به‌هێزكه‌ر به‌كار بێنن كه پزیشكه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن وه‌ك: گۆشت و قه‌رنابیت و هێلكه‌و برنج و ماسى‌و گێزه‌رو بیبه‌رو لیمۆو پیازو كه‌ره‌وز و مه‌عده‌نۆس و نه‌عناو سه‌لق و قاچی گوێره‌كه و گۆشتی باڵنده.
ئه‌و هۆیانه‌ی ده‌بنه هۆی كزی ئاره‌زوی جنسی بریتین له هه‌بونی ئازار‌و نه‌خۆشی توند‌و زۆر ماندوبون له ئیش و كاردا‌و وه‌رزش نه‌كردن.
ئه‌وه‌ی یارمه‌تی لادان و لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ده‌داو ئاسانی ده‌كات جوتبونی كاتی به‌یانى یه، چونكه زه‌كه‌ری پیاو پێش میز كردن چالاك و به‌هێز ده‌بێ.
له عومه‌رى كوڕى خه‌تتابه‌وه (رضي الله عنه) هاتوه كه‌وا بڕیارى دا ئه‌و پیاوه‌ى دوچارى نه‌رم و شلى زه‌كه‌ر بوه ماوه‌ى ساڵێك ژنه‌كه نه‌گوازێته‌وه تا خۆى چاره‌سه‌ر ده‌كات، جا گه‌ر ئه‌م خاوىو شلىیه له ساڵێك زیاتر درێژه‌ى كێشا ئه‌وا قازى له‌یه‌كتریان جیاده‌كاته‌وه گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى داواى كرد لێی جیاببێته‌وه.
جوانترین شت كه له ته‌فسیره‌كان به‌دیم كردوه راڤه‌ى فه‌رموده‌ى خوایه كه ده‌فه‌رموێ: {وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ وَلاَ تَتَوَلَّوْاْ مُجْرِمِينَ} هود:52.
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ئه‌وه وه‌رده‌گیرێ كه داواى لێخۆشبون كردن له‌خوا رزق و رۆزى زیاد ده‌كات و یارمه‌تى تواناى جوتبون ده‌دات، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئایه‌ته[وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ] و فه‌رموده‌ى {وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ } ئه‌مه‌و جگه له پاداشتى رۆژى دوایى [وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا].
له‌وه‌ى باسكرا ئه‌وه‌ى لێ ده‌فامرێته‌وه كه یارمه‌تیده‌رى به‌هێزكردنى پیاو بریتیه له دوعا‌و پاڕانه‌وه له‌خواى گه‌وره، هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌ى (صحيح) هاتوه كه ده‌فه‌رموێ: ((اللَّهُمَّ مَتِّعْنَا بِأَسْمَاعِنَا وَأَبْصَارِنَا وَقُوَّتِنَا مَا أَحْيَيْتَنَا وَاجْعَلْهُ الْوَارِثَ مِنَّا)).
جا گه‌ر پیاو نه‌یتوانى په‌رده‌ى كچێنى له‌به‌ر توند‌و ره‌قى لاببات، ئه‌وكاته پێویسته سه‌ردانى پزیشكى خۆى بكات تا به نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى ئاسان لاى ببات..
به‌هه‌ر حاڵ پێویسته به‌رله‌وه‌ى پیاو ژن بگوازێته‌وه بپشكنرێ و فه‌حس بكرێ، نه‌بادا دوچارى خاو و شلى زه‌كه‌ر بوبێ كه به‌رده‌وام بێ و چاره‌سه‌ر نه‌كرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه گه‌مه‌و یاری كردن له‌گه‌ڵ خێزان هونه‌رێكی گرنگه كه به‌رده‌وامی خۆشى‌و شادى‌و ژیانی ژن و مێردی له‌سه‌ر به‌ند ده‌بێ، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێش چوارده سه‌ده به ڕاشكاوی ئاگاداری كردوین وه‌ك له‌و چه‌ند ریوایه‌تانه‌ی باس كران، زانستی ده‌رونناسیش له‌م سه‌دانه‌ی دوایىدا هات و گرنگی گه‌مه‌و یارى و به‌نه‌رمی جوڵانه‌وه له‌گه‌ڵ خێزاندا به‌دیار خست.
یه‌كێك له زانایان ده‌ڵێ: ژن و مێردی نمونه‌یی ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوكیان پێكه‌وه ئاره‌زوی جوتبونیان ببێ. له پێویستى یه‌كانی به‌شداری هه‌ردوكیان: یه‌كسان بونه له مافه‌كانی یه‌كترى و وه‌ك یه‌ك چێژ له جوتبون وه‌رگرن. پێویسته له یه‌كه‌م كاتی ده‌ست پێ كردنی جوتبون گه‌مه‌و یاری له‌نێوانیاندا ببێ، چونكه نه‌بونی وته‌ی شیرین و گه‌مه‌و یاری ده‌بێته هۆی دڵته‌نگی ئافره‌ته‌كه‌و ڕه‌ش بینی له‌لا دروست ده‌بێ و ته‌نگ به ژن هه‌ڵده‌چنێ كه ئازاری ده‌رونی ده‌دات.
گوێ نه‌دان به قسه‌ی خۆش و گه‌مه‌و یاری نیشانه‌ی گێژی و گێلى یه، چونكه یاری كردن له‌گه‌ڵ خێزان هونه‌رێكی پڕ له خۆشى و له‌زه‌ت وه‌رگرتنه. له‌زه‌تی گه‌مه‌و یاری كردنیش له له‌زه‌ت و تامی جوتبون كه‌متر نى یه!
قسه‌و ته‌ماشاكردن بۆ سه‌ره‌تاى جوتبون گرنگى خۆى هه‌یه، چونكه له‌م قۆناغه نوێ یه‌دا ده‌ربڕى هه‌ست و نه‌سته. له‌و كاته‌دا نه‌فس زیاتر له جه‌سته ئاماده‌یى هه‌یه بۆ كارتێكردن و وروژاندن، ئه‌گه‌رچى ئه‌م كارانه به‌بچوكى دێته به‌رچاو، به‌ڵام زۆر گرنگه. دیاره هه‌ستى بۆنكردن په‌یوه‌ندى به‌لایه‌نى جنسیه‌وه هه‌یه، (رۆسۆ)ش گوتویه‌تى: بۆن و عه‌تر له ژورى نوستن كاریگه‌رى خۆى هه‌یه.
یارىكردن و ده‌ستبازى جێ به‌جێ كه‌رى ئه‌و كاره پێویستانه‌یه بۆ سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندیه جنسیه‌كانى هاوسه‌رایه‌تى، ده‌ستبازى له‌نێوان ژن و مێرد شتێكى خۆش و جوانه، هه‌سته جنسیه‌كان نوێ ده‌كاته‌وه..
پێویسته له هاوسه‌رگرتنى نمونه‌یىدا لایه‌نى هونه‌رى كرده‌یى تێدا بنوێنرێ. پێویسته گرنگى به ده‌ستبازى و ئیعجاب بون به ژن به ئه‌ندازه‌ى پێویست و له‌كاتى گونجاو بدرێ.
زانایه‌كى ده‌رونناسى پسپۆڕ به كێشه‌كانى جنس له‌ژێر ناونیشانى (المغازلة والمداعبة) گوتویه‌تى:
(بزانه ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س نیه پیاو ئاره‌زومه‌ندى هاوسه‌ره‌كه‌ى بێت و به‌سۆز بێت بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كجار بۆى بێته ژێربار و بۆى ته‌سلیم بێ، به‌ڵكه ده‌بێ له‌كاتى هه‌ر پێك گه‌یشتنێك ئاره‌زومه‌ندى بێت و بیلاوێنێته‌وه‌و قسه‌ى خۆشى له‌گه‌ڵدا بكات، چونكه هه‌ر پێك گه‌یشتنێك نمونه‌ى زه‌واجێكى نوێ یه!)
ده‌رباره‌ى به‌باشتر دانانى ئه‌و مێرده ناشیرینه‌ى ده‌ستبازى و یارى كردن به‌باشى ده‌زانێ له‌و مێرده جوانه‌ى كه وشكه‌و ده‌ستبازى ناكات، په‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر هاتوه كه ده‌ڵێ: (پیاوه‌كه دڕنده‌یه، به‌ڵام به جوڵه‌جوڵ و ئاره‌زومه‌نده!!)
ئاده‌میزاد دو پێویستى جوتێنه‌ى له‌سه‌ره، له‌سه‌ریه‌تى خۆشه‌ویستى بخاته دڵى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى كه په‌ڕه‌ى دڵى ئافره‌ته‌كه دابگرێ و پێوه‌ى مه‌فتون بێ هه‌تا واى لێ دێ به‌ڕاده‌یه‌ك سۆزى ده‌بزوێ كه ئاماده‌یى ته‌واوى ده‌بێ بۆ جوتبون!
دیاره غه‌رام و خۆشه‌ویستى ئافره‌ت به‌هۆى دڵى و عه‌قڵیه‌وه گه‌رم دادێ، له‌به‌ر ئه‌وه مێردى به‌ڕێز و فامیده خۆشه‌ویستى خۆى و سۆز و عاتیفه‌ى فه‌رامۆش و پشت گوێ ناخات، هه‌تا خۆشه‌ویستى له ئاسمانى عه‌قڵى هه‌ردوكیان هه‌ڵده‌فڕێ.
ژن ئاماده‌كردن بۆ پێك گه‌یشتن(جوتبون) ته‌نها كردارێكى مرۆیى نیه كه مه‌به‌ست پێی نه‌هێشتنى ئازاردانى بێ، به‌ڵكو كارێكى سودبه‌خشى گه‌وره‌یه بۆ خودى پیاوه‌كه، چونكه به‌هۆى گۆڕینه‌وه‌ى هه‌ست و ئیحساسى ژن و مێرد بۆ یه‌كترى، پیاو ئه‌وپه‌ڕى چێژ و له‌زه‌ت وه‌رده‌گرێ.
پۆلیسێك پێی راگه‌یاندم ژنێكى مێرددارى گه‌نجى بینى زیناى ده‌كرد، ئه‌و ژنه مێردێكى جوانى هه‌بو، پۆلیسه‌كه سه‌رى سوڕمابو له‌وه‌ى چۆن زینا ده‌كاو ئه‌و مێرده جوانه‌ى هه‌یه؟ كه پرسیارى لێ‌كرد بۆچى زینا ده‌كه‌ى، گوتى: مێرده‌كه‌م تا ئێستا نازانێ رانم چۆنه، ئه‌و هه‌ر ده‌یه‌وێ ته‌نها جوت بێ، بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستبازى و یارى بكات!
هه‌ندێ له شاره‌زاو ئامۆژگاریكاران گوتویانه: ناشیرین‌ترین و خراپترین نه‌زانى و ده‌سته‌پاچه‌یى ئه‌وه‌یه پیاو له‌گه‌لڕ ژنه‌كه‌ى جوت ببێ به‌رله‌وه‌ى قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات و بیلاوێنێته‌وه‌و ده‌ستبازى له‌گه‌ڵدا بكات.
ده‌بێ پیاو ئاگادار بێ نه‌كا كه خۆى گه‌یشته خۆشى واز له ژنه‌كه‌ى بێنێ تا ئه‌ویش ده‌گاته خۆشى..
(مارى ستۆپ) كه ئافره‌تێكى ده‌رونناسه ده‌ڵێ:
(ئه‌وانه‌ى ده‌رباره‌ى جنس ده‌نوسن و ئه‌زمونه‌كانیان به گوێره‌ى پێشكه‌وتنى ده‌رونناسى پیاده ده‌كه‌ن دیدیان وایه؛ باشترین شت بوك بیكات ئه‌وه‌یه كه له كردارى جنسى به‌شدارى مێرده‌كه‌ى بكات، چونكه بوكه‌كه رێنمایى ده‌كات كه چۆن په‌رده‌كه لا ببات، به‌وه‌ش هه‌ست به كه‌مێك ئازار ده‌كات (گه‌ر په‌رده‌كه ره‌ق بێت).
به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ى كه به ته‌نها ده‌یه‌وێ په‌رده‌كه لا ببات، به دڵنیایى یه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و پیاوه له‌وپه‌ڕى چێژ و خۆشى دایه، ئه‌و خۆشیه واى لێده‌كات كوێر بێ و هه‌ست به‌و ئازاره نه‌كات كه كچه‌كه دوچارى ده‌بێت.. به‌م كرده‌وه‌یه بوك وا به خه‌یاڵى دا دێت كه مێرده‌كه‌ى ته‌نها بایه‌خ به ئاره‌زوه‌كانى ده‌دات، با له‌سه‌ر حیسابى هه‌راسان كردن و ئازاردانى خێزانه‌كه‌شى بێت.)
گه‌ر ژن به كرد‌و كۆشى خۆى به‌شدارى مێرده‌كه‌ى بكات كه‌وا لێك تێگه‌یشتنیان هه‌بێ و ئه‌و شێوازه به‌كار بێنن كه هه‌ردولا پێی ڕازین، ئه‌وكاته ئازاره‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه، ژنه‌كه‌ش ئه‌وكاته خۆى له‌مێرده‌كه‌ى دور ناخاته‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى جوتبون به سروشتى و به‌خۆشى ئه‌نجام بدرێت پێویسته ژن به‌شدارى مێردى بكات بۆ گه‌یشتن به‌وپه‌ڕى چێژ و خۆشى كه هه‌ردولا ده‌یخوازن.
له جوتبوندا نابێ ته‌نها یه‌ك كه‌س وه‌ڵامى هه‌بێ و ئه‌وى تر نه‌یبێ، به‌ڵكه ده‌بێ هه‌ردوكیان به ڕۆح و جه‌سته‌و ده‌رونه‌وه ئاوێته‌ى یه‌كترى ببن، جا ئه‌م ئاوێته‌بونه‌ى هه‌ریه‌كێك له ژن و مێرد به شه‌وق و سۆز و ئاره‌زو و ته‌فاهوم بۆ یه‌كترى ڕه‌نگێكى زۆر جوان و سه‌رنج راكێش به‌چێژ و له‌زه‌تى جوتبون ده‌به‌خشێ.
به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌ى ژن به سلبیانه ره‌فتار بكات، هه‌روه‌ك هه‌ندێ ئافره‌ت له‌م حاڵه‌ت و شوێنانه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به سلبیانه ره‌فتار بكه‌ن، گه‌ر ژن له‌م كاره‌دا پیاوى به‌ته‌نیا هێشته‌وه كه ته‌نها پیاو وه‌ڵامى هه‌بێ، ئه‌وا زۆر له ئیعتباره‌كان به‌فیڕۆ و به‌هه‌ده‌ر ده‌چێ، ده‌ربڕینى خۆشه‌ویستیش كه‌م و كورتى ده‌بێ گه‌ر به‌شدارى هه‌ردوكیانى تێدا نه‌بێ و به‌ئاره‌زوى هه‌ردولا نه‌بێ. هه‌روه‌ها خودى جوتبونیش چێژ و خۆشى ته‌واو له‌ده‌ست ده‌دات، چونكه وه‌ڵام نه‌دانه‌وه و جمودى ژن جوانترین و خۆشترین كاتى جوتبون له‌ناو ده‌بات.. كاتێك ئه‌وپه‌ڕى چێژ و خۆشى له جوتبون وه‌رده‌گیرێ كه ژن و مێرد به‌یه‌كه‌وه تێیدا به‌شدار بن.
گرنگترین شت پێویسته پیاو له شه‌وی زاوایى دا ڕه‌چاوی بكات, ڕاگرتنی سۆزی ژنه‌كه‌یه‌تی. چونكه ئه‌م ئافره‌ته ماڵی خۆی واز هێناوه‌و هاتۆته ماڵێكی نوێ كه پێشتر تیایدا نه‌ژیاوه‌و لێی ڕانه‌هاتوه‌و هه‌ست به‌شه‌رم ده‌كات. له سه‌روی ئه‌وانه‌شه‌وه پیاو ده‌بێ له‌م شه‌وه‌دا زۆر لێزان بێ و ئه‌م شه‌وه بكاته به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستى و هاوڕێ یه‌تی، نه‌یكاته شه‌وی هه‌راسان و به‌دیار خستنی توانا‌و هێزو پیاوه‌تى و، له‌ناكاو نه‌چێته لای. پێویستیشه یه‌كسه‌ر ده‌ست به جوتبون نه‌كات تا ئه‌و كاته‌ی ده‌زانێ خێزانه‌كه‌ی ئاماده‌یی هه‌یه، ئه‌گینا گه‌ر ئاماده‌یی جوتبونی نه‌بو ده‌بێ بۆ كاتێكی تر دواى بخات.
پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌باسی هونه‌ری گه‌مه‌و ده‌ستبازى خێزان بێنین كه پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ئه‌مری له‌سه‌ر كردوه، ده‌مه‌وێ سه‌رنج بۆ ماوه‌ی یاری كردن له‌پاش جوتبون ڕابكێشم. یه‌كێ له زانا پسپۆڕه‌كانی جنس ده‌ڵێ:
گه‌مه‌و یاری كردنی نێوان ژن و مێرد گرنگى یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له په‌یوه‌ندى یه‌كانی جنسی كه پشت گوێ خراوه. زۆربه‌ی پیاوان كردویانه‌ته خو له‌دوای جوتبون له ژنه‌كه‌یان دور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی نه‌فامى و گێلى یه كه ڕوی وه‌رئه‌گێڕى و له‌خه‌ودا نقوم ده‌بێ. ئافره‌ته‌كه‌ش ئه‌و كاته هه‌ست به دابه‌زینی جنس ده‌كات و بێ به‌ش ده‌بێت له گه‌وره‌ترین ماوه‌ی سۆز‌و عاتیفه‌و خۆشى و له‌زه‌ت وه‌رگرتن.
له كتێبی (التاج الجامع للاصول في أحاديث الرسول) ته‌علیقێك له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه هاتوه كه ئه‌وه‌ش كورته‌ی باسه‌كه‌یه‌و ده‌ڵێ: له‌و كاته‌ی پێغه‌مبه‌ر زانی جابر بێوه‌ژنێكی هێناوه، پێی فه‌رمو: ((ما لك وللعذارى ولعابها؟!))
به واتای: گه‌ر كچ بوایه باشتر بو تا گه‌مه‌و یاری له‌گه‌ڵ بكه‌ی یان لیكی زمانی بمژی. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ مژینی لێو و زمان كه له‌كاتی گه‌مه‌و یاری له‌گه‌ڵ خێزان ئه‌نجام ده‌درێ!!
ده‌رباره‌ی یه‌كه‌م كاری هاتنه‌ژوره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، له خاتو عائیشه ره‌زای خواێ لێ بێ پرسیار كرا، ئه‌ویش گوتى: پێغه‌مبه‌ر سیواك ده‌كات! ره‌نگه ئه‌م سیواك كردنه‌ش بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ددانه‌كانى بوبێ تا به ماچى گه‌رم پێشوازی له خێزانه‌كه‌ی بكات. ئه‌م جۆره ماچ كردنه‌ش به‌ختیارى و كامه‌رانی به‌ده‌ست دێنێ و هه‌مو خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی ژیان لا ده‌دات! له‌به‌ر ئه‌وه وا باش و چاكه كاتێك پیاو ده‌چێته ماڵه‌وه‌و دێته ده‌ره‌وه خێزانه‌كه‌ی ماچ بكات تا خۆشه‌ویستى یان زیاتر بێت و هه‌رده‌م ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت كه له‌سه‌ر په‌یمانى خۆشویستنی یه‌كترین.
ئه‌م فه‌رموده‌یه تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕۆڵ و گرنگی (ده‌م) له‌كاتی گه‌مه‌و یاری كردنی پیاو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی. زانسته ده‌رونیه‌كان (العلوم النفسية) كاریگه‌ری لیكی زمانیان به‌دیار خستوه، (ماری ستۆب) كه پسپۆڕێكی ده‌رونی ئافره‌تانه‌و ده‌رباره‌ی ئاره‌زوی جنسی ئافره‌تان به ڕاشكاوى و بێ په‌رده‌و به‌ئاشكرا ده‌رده‌ربڕێ و ده‌ڵێ:
له‌سه‌ر پیاوی ژندار پێویسته ده‌می ژنه‌كه‌ى ماچ بكات، كاتێك ژنه‌كه‌ی بۆی مل كه‌چ بو و هاته ژێر بار‌و وه‌ڵامی به‌ده‌می دایه‌وه، واته ئه‌ویش ماچی ده‌می پیاوه‌كه‌ی كرد، ئه‌و كاته نابێ به‌ته‌نها لێوی ماچ بكات، به‌ڵكو ده‌بێ زمان و لیكی بمژێ. ئه‌مانه‌ش هه‌موی ده‌بێته هۆی بزواندن و چالاك كردنی هه‌ستی جنسی، هه‌روه‌ها ده‌بێ جگه له ماچ كردنی ده‌می خێزانه‌كه‌ی، ده‌بێ شوێنی تری هه‌ستیار (حساس) ماچ بكات وه‌ك گوێ و گه‌ردن و سینگ.