((ژن هێنان و شوكردن له نیعمه‌ته‌كانی خوایه))
گوزه‌ران و ژیان به‌سه‌ربردن له‌سه‌ر زه‌وی گه‌ر به‌شی خۆشى‌و شادى‌و ئاره‌زوه حه‌ڵاڵه‌كانی تیا نه‌بو، ئه‌وا ئه‌و ژیانه ژیانێكی وشك و ناخۆش ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه حیكمه‌تی خوای میهره‌بان گشت غه‌ریزه‌كانی مانه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی به‌هۆی ڕابواردنی حه‌ڵاڵ و موتعه‌و خۆشىیهوه داناوه‌و ڕاگیر كردوه. بیر كردنه‌وه‌ش له‌م حیكمه‌ته وا له مرۆڤ ده‌كات بزانێ مه‌به‌ستی ئه‌م خۆشى و ڕابواردنه حه‌ڵاڵه چى یه، ئه‌وه‌ش ته‌نها ئامانجێك نى یه بۆ گه‌یشتن به‌م خۆشى یه، به‌ڵكو ڕێگه‌یه‌كه.. وه‌سیله‌یه‌كه بۆ گه‌یشتن به چه‌ند ئامانجێكی چاك. دیاریشه كه لقی چاك له ئه‌سڵێكی چاك و باش نه‌بێ په‌یدا نابێ، كه ئه‌وه‌ش ژیانی حه‌ڵاڵی ژن و مێرده. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ }الروم21. واته: له به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی گه‌وره‌یی خوا ئه‌وه‌یه كه له‌خۆتان هاوسه‌رى بۆ به‌رهه‌م هێنان؛ كه پێیان بحه‌سێنه‌وه و خۆشهویستىو ئه‌وینى خستۆته ناوتان.(1)
له‌مه‌دا بۆ كه‌سانێ كه به‌وردى سه‌رنج بده‌ن به‌ڵگه زۆرن. به گوێره‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌رده‌كه‌وێ كه بنه‌ماو بنه‌ڕه‌ت و بناغه‌ی ژن و مێرد له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى و ڕێزلێنان و ته‌بایی وبه به‌زه‌یی له‌گه‌ڵ یه‌كترى دا دامه‌زراوه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌یركردنی ژن به چاوی خزمهتكارو بێ ڕێز‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵدا كردنی وه‌ك به ئاژه‌ڵ دانان. ئافره‌ت وه‌ك پیاو نه‌فسی هه‌یه.. ئاره‌زوی هه‌یه.. هتد. خوای به‌خشنده‌ش ئافره‌ت ده‌دات به پیاو وه‌ك هاوسه‌ری ژیان، ئه‌مانه‌تێك.. ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌یدات به پیاو بۆ پێك هێنانی خێزانێكی به‌خته‌وه‌رو سه‌رفرازو دڵشاد. ئافره‌ت له كۆندا به چاوی ئاژه‌ڵێكی بێ‌گیان سه‌یر دهكراو بێبه‌ش ده‌كرا له گشت مافه ڕه‌واكانی. تا له ساڵی 586 بیر كراوه كه ئافره‌ت به‌چاوی مرۆڤ سه‌یر بكرێ و بڕیاری به‌مرۆڤ دانانیان دا‌و بڕیاریشیان دا كه ئافره‌ت ئاژه‌ڵ نى یه... مرۆڤێكه بۆ خزمه‌تكاری پیاوان دروست كراوه.. به‌ڵام ئیسلام چوارده سه‌ده پێش ئێستا به گوێره‌ی ئایه‌ته‌كه‌ی كه باس كرا بڕیاری داوه ئافره‌ت به‌ڵگه‌یه‌كه له به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره!...
كه‌وا ئافره‌تی له لاشه‌ی پیاو دروست كردوه، نه‌ك له قوڕێكی جیا، هه‌روه‌ها دروستیشی كردوه تا هاوسه‌ری ژیانی پیاو بێ نه‌ك خزمه‌تكار. خوای باڵا ده‌فه‌رموێ:{هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا]الأعراف:189.واته: خوای به‌دیهێنه‌ر ئێوه‌ی له‌یه‌ك كه‌س وهدى هێناوه؛ ژنه‌كه‌شى هه‌ر له ماكى ئه‌و پێك هێنا، كه له‌وڕا بحه‌سێته‌وه.
قورئانی پیرۆز به ده‌قی ئه‌م ئایه‌ته به‌ردی بناغه‌ی ژیانێكی پڕ له سۆز‌و عاتیفه‌و خۆش وهێمن داده‌نێ. ژن شوێن تامگهو خۆشى و شادى و حه‌وانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌یه‌تی، چونكه كاتێك مێرده‌كه‌ی له‌دوای هه‌وڵ و كۆشش و ماندوبونێكی زۆر‌و له‌پێناو په‌یدا كردن و دابین كردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه لای ژنه‌كه‌ى و كه ئه‌ویش ده‌بێ به ڕویه‌كی خۆش و گه‌ش و به سینه‌یه‌كی فراوانه‌وه به‌ره‌و ڕوی بێ و پێشوازی بكات و سۆز‌و خۆشه‌ویستی بۆ ده‌رببڕێ، ئا له‌و كاته‌دا مه‌یلی به‌لادا ده‌چێ و ده‌گاته ئه‌م خۆشىیه... ئه‌م حه‌وانه‌وه‌یه.. ئه‌م شوێن تامگهیهی كه باس كرا. چونكه به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتارو هه‌ڵس و كه‌وته‌وه ماندویه‌تى و خه‌م و په‌ژاره‌ی ژیان له‌بیر مێرده‌كه‌ی ده‌باته‌وه.
محمود بن الشریف له كتێبه‌كه‌ی (الإسلام والحياة الجنسية)دا ده‌ڵێ: ژن سوكناو شوێنی حه‌وانه‌وه‌و دڵنیاكهرو دڵنه‌وایی مێرده‌كه‌یه‌تی، چونكه ئافره‌ت له‌ژێر سێبه‌ری خۆشه‌ویستى و ته‌بایی وبه‌زه‌یى و داوێن پاكى دا تینویه‌تی جنسی پیاو ده‌شكێنێ و له خراپه‌كاریدا جنس و دڵ ئارام و هێمن ده‌كاته‌وه‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له كرده‌وه‌ی بهدڕهفتارو ناشیرین ده‌پارێزێ، هه‌روه‌ها ده‌شی پارێزێ له خلیسكان بۆ ناو لیتاوی گوناهو تاوانكاری!.«
لێره‌دا پرسیارێك دێته كایه‌وه: ئایا ئه‌و ئافره‌ته‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك كار ده‌كات، ده‌توانێ هه‌ڵسێ به دڵنه‌وایى و پیشاندانی ڕوخۆشى و خه‌نده‌ى لێو به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ی؟ یان ده‌توانێ له خه‌م و په‌ژاره‌و ماندوبونی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه؟!
-------------------------------------
(1)ژنێك دواى جوتبونى له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى له له‌شه‌وى بوكێنىدا له ئامێزى مێرده‌كه‌ى بو، به مێرده‌كه‌ى گوت: من به به‌خته‌وه‌ریم قه‌رزارى تۆم، نازانم چۆن هه‌ندێك چاكه‌ت بده‌مه‌وه، مێرده‌كه‌ش وه‌ڵامى دایه‌وه گوتى: (جوانترین شت كه بم ده‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئێستا له ئامێزم داى!)