(معاویه بن حیده) گوتویه‌تى: ((قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، عَوْرَاتُنَا مَا نَأْتِي مِنْهَا وَمَا نَذَرُ؟ قَالَ: احْفَظْ عَوْرَتَكَ إِلاَّ مِنْ زَوْجَتِكَ أَوْ مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ..)). رواه أبوداود والترمذي والنسائي.
واته: گوتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! كێ بهێڵین عه‌وره‌تمان ببینێ و، له كێى بشارینه‌وه‌و نه‌هێڵین بیبینێ؟
فه‌رموى: عه‌وره‌تى خۆت له هه‌مو كه‌سێك داپۆشه جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ت.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((لا ينظر الرجل الى عورة الرجل، ولا المرأة الى عورة المرأة، ولا يفضي الرجل الى الرجل في الثوب الواحد، ولا تفضي المرأة الى المرأة في الثوب الواحد)). رواه مسلم وغيره.
واته: نابێ پیاو ته‌ماشای عه‌وره‌تی پیاو بكات جا هه‌ر كه‌سێك بێ، نابێ ئافره‌تیش سه‌یری عه‌وره‌تی ئافره‌ت بكات جا هه‌رچ ئافره‌تێك بێ. نابێ دو پیاو له‌ژێر یه‌ك پێخه‌ف دا بخه‌ون كه له‌شیان به‌له‌شى یه‌كتر بكه‌وێ و ڕوت بن. با ئافره‌ت له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تر له‌یه‌ك پێخه‌ف دا نه‌خه‌وێ كه له‌شیان پێكه‌وه بنوسێ به روتی.