خۆشوشتنى ڕۆژی هه‌ینى پێویسته(1)
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((غسل الجمعة واجب على كل محتلم، والسواك، وأن يمس من الطيب ما يقدر عليه)). رواه البخاري ومسلم.
واته: خۆشتن له ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر هه‌مو كه‌سێك كه باڵغ بوبێ و ئیحتلامی بوبێ پێویسته. هه‌روه‌ها سیواك كردن و خۆ بۆن خۆش كردن به گوێره‌ی توانا.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((حق على كل مسلم أن يغتسل في كل سبعة أيام يوماً يغسل فيه رأسه وجسده)). رواه البخاري ومسلم واته: پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو مسوڵمانێك له هه‌مو هه‌فته‌یه‌ك ڕۆژێك سه‌رو جه‌سته‌و له‌شی تێدا بشوات.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((اذا جا‌ء أحدكم الى الجمعة فليغتسل)). رواه البخاري
واته: گه‌ر یه‌كێك له ئێوه هاته نوێژی هه‌ینی با خۆی بشوات.
------------------------------------------
(1) ده‌رباره‌ى خۆشوشتنى هه‌ینى شه‌رع ناسان جیاڕان، هه‌یه ده‌ڵێ فه‌رزه، هه‌شه ده‌ڵێ (مستحب)ه، ئیمام شه‌وكانى له كتێبه‌كه‌یدا (نيل الأوطار1-253-254 ) به‌ڵگه‌ى هه‌ردو كۆمه‌ڵى هێناوه، ئینجا حوكمى فه‌رزبونى خۆشوشتنى رۆژى هه‌ینى داوه.