پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((اذا أتى (1) أحدكم أهله ثم أراد أن يعود، فليتوضأ بينهما وضوءاً)) (وفي رواية وضوء للصلاة). رواه مسلم وأبوداود وغيرهما. واته: گه‌ر یه‌كێك له ئێوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جوت بو، پاشان ویستی دوباره له‌گه‌ڵى جوت ببێته‌وه، با له‌نێوان ئه‌و دو جوتبونه‌دا ده‌ست نوێژ بگرێ. له ریوایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێ: ده‌ست نوێژ بگرێ.
ئه‌بی رافع گوتویه‌تى: ((أن النبي صلى الله عليه وسلم طاف ذات يوم على نسائه، يغتسل عن هذه، وعند هذه قال: فقلت له يا رسول الله ألا تجعله غسلاً واحداً؟ قال: هذا ازكى وأطيب وأطهر)). رواه أبوداود والنسائي والطبراني (حديث صحيح) واته: ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌سه‌ر خێزانه‌كانىدا گه‌ڕاو چوه لایان به مه‌به‌ستی جوتبون، له‌لای هه‌ر یه‌كێكیان دا خۆی ده‌شوشت، ئه‌بی رافع ده‌ڵێ: به پێغه‌مبه‌رم گوت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ بۆ هه‌موان نایكه‌ی به‌یه‌ك خۆشتن؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: ئا به‌و شێوه‌یه پاكترو باشتر‌و خاوێنتره. واته: بۆ هه‌ر جوتبونێك خۆی بشوات.
ئێستاش له‌م سه‌رده‌مه‌دا پزیشكی ئێستا ده‌ری خستوه كه خۆشتن چالاكى و هێز و توانا به له‌ش و جه‌سته ده‌دات.
خاتو عائیشه گوتویه‌تى:((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم اذا أراد أن يأكل أو ينام وهو جنب، غسل فرجه وتوضأ وضوءه للصلاة)). رواه البخاري ومسلم وغيرهما.واته: كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌شی پیس بوایه‌و ویستبای نان بخوا یان بخه‌وتبا زه‌كه‌ری ده‌شوشت و ده‌ست نوێژی ده‌گرت.
هه‌روه‌ها گوتویه‌تى: ((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم ينام وهو جُنُب من غير أن يمس ما‌ء حتى يقوم بعد ذلك فيغتسل)). رواه ابو داود والترمذي وابن ابي شيبة وغيرهم (صحيح). واته: كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌شی پیس بوایه ئه‌و كاته ده‌نوست بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بداته ئاو بۆ خۆشتن تا ئه‌و كاته‌ی له خه‌و هه‌ڵنه‌ستایه، پاشان كه هه‌ڵده‌ستا ئنجا خۆی ده‌شوشت.
یان گوتویه‌تى: ((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم اذا أجنب فأراد أن ينام توضأ أو تيمم)). رواه البيهقي وابن أبي شيبة (صحيح).واته: پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌ر له‌شی پیس بایه‌و ویستبای بخه‌وێ ئه‌وا ده‌ست نوێژی ده‌گرت یان ته‌یه‌ممومی ده‌كرد.(2)
==================================
(1) ئیمام (ابن قیم) واى به‌باشتر ده‌زانێ كه جیماع به‌ڕۆژ بكرێ تا هه‌سته‌كان به‌شى خۆیان وه‌ربگرن، له‌به‌ر هۆیه‌كى دى كه سروشتیه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شه‌و هه‌سته‌كان تێیدا سارد ده‌بنه‌وه‌و پێویستیان به حه‌سانه‌وه هه‌یه، رۆژیش جێی جوڵه‌جوڵ و بزواندنه، هه‌روه‌ك خوا ده‌فه‌رموێ:
[وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ اللَّيْلَ لِبَاسًا وَالنَّوْمَ سُبَاتًا وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا]. . به‌ڵام هه‌ندێكى دى بۆ جوتبون شه‌و له ڕۆژ به‌باشتر داده‌نێن.
كورته‌ى قسه ئه‌وه‌یه: جوتبون به‌ڕۆژ بۆ باباى كرێكار ناگونجێ مه‌گه‌ر شه‌و نه‌بێت، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له‌و كه‌سانه بۆیان باسكردوم، ئامۆژگارى ئه‌وانى دیش ده‌كه‌م له‌دواى نوێژى به‌یانى جوتبون ئه‌نجام بده‌ن ئینجا بخه‌ونه‌وه.
(2) به‌گوێره‌ى ئه‌و فه‌رمودانه‌ى باس كران بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ باشتر وایه دواى جوتبون به‌ر له خه‌وتن خۆ بشورێ، دروستیشه ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگیرێ و ته‌یه‌موم بكرێ له‌جیاتى خۆشوشتن تا پێش نوێژى به‌یانى، هه‌روه‌ها دروسته به‌بێ خۆشوشتن و بێ ده‌ستنوێژ و ته‌یه‌موم كردن بخه‌وى.