خوای گه‌وره ده‌فه‌رمـوێ: {وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ وَلاَ تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىَ يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ} البقرة: 222.
واته: لێت ده‌پرسن له‌باره‌ی جوتبون له كاتێكدا ژن له حه‌یزدایه، بڵێ: جوتبون له‌ماوه‌ی حه‌یزدا مایه‌ی ئێش و ئازار‌و نه‌خۆشىیه، به مه‌به‌ستی جوتبون لێیان نزیك مه‌بنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی له خوێنی حه‌یز پاك ده‌بنه‌وه. گه‌ر له خوێنه‌كه پاك بونه‌وه ئه‌وا له‌گه‌ڵیان جوت بن به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی كردوه. خوای باڵا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ده‌وێ كه تۆبه‌كارن و ئه‌وانه‌ش كه خۆیان پاك ڕاده‌گرن.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((من أتى حائضاً، أو إمرأة في دبرها، أو كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد)). رواه أبوداود والنسائي والترمذي والحاكم(حديث صحيح).
واته: هه‌ر كه‌سێك له‌كاتی حه‌یزدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى جوت ببێ، یان له‌دواوه بچێته لاى، یان بچێته لای پێشبینێك و باوه‌ڕی به قسه‌كه‌ى بكات، ئه‌وا بێ بڕوایه به‌وه‌ى كه بۆ محمد دابه‌زیوه.
((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا أراد من الحائض شيئاً ألقى على فرجها ثوبا ثم صنع ما أراد)). رواه أبوداود والبيهقي(حديث صحيح).
واته: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم گه‌ر ویستبای بچێته لای یه‌كێ له خێزانه‌كانى، له كاتێكدا له‌ماوه‌ی حه‌یزدا بوایه ئه‌وا پارچه قوماشێكی به‌سه‌ر داوێنى خێزانه‌كه‌ی داده‌داو پاشان چی بویستبوایه ده‌یكرد.
له ته‌فسیری (المراغي)دا هاتوه كه‌وا پزیشكی نوێی ئێستا به‌ده‌ری خستوه كه جوتبون له‌ماوه‌ی حه‌یزدا ئه‌م زیانانه‌ی هه‌یه:
1- ده‌بێته هۆی ئازار گه‌یاندن به ئه‌ندامه‌كانی زاوزێ له ئافره‌ت له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌وكردنی (إلتهاب) منداڵ دان و هێلكه‌دان، یان زیان گه‌یاندن به (حوض) كه زیانێكی زۆر به ته‌ندروستی ژنه كه ده‌گه‌یه‌نێ و له‌وانه‌یه ببێته هۆی له كه‌ڵك كه‌وتنی هێلكه‌دان و منداڵ نه‌بون.
2- چونه ژوره‌وه‌ی ماده‌كانی خوێنی حه‌یز بۆ زه‌كه‌ر كه دوچاری هه‌وكردنێكی كیمیاوی ده‌كات كه به (سه‌یلان) ده‌چێ و له‌وانه‌یه هه‌ردو هێلكه‌ی گون بگرێته‌وه‌و ئازاریان بدات. جا له‌وه‌وه نه‌زۆكی پیاو دروست ده‌بێ و له‌وانه‌شه دوچاری نه‌خۆشی (زوهه‌ری) ببێ كه میكرۆبه‌كه‌ی له خوێنی ژنه‌كه‌وه هه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌م زیانانه‌ی باس كرا پزیشكه‌كانی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ك ده‌نگن كه پێویسته پیاو له ماوه‌ی حه‌یزدا به مه‌به‌ستی جوتبون نزیك نه‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك قورئانی پیرۆز باسی كردوه. له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێ ئه‌م كاره مه‌كه‌ن، بێ حیكمه‌ت نیه.
ئای موعجیزه‌ی قورئان چه‌نده به‌رزو بڵنده!
له ئیبن عه‌باسه‌وه ره‌زای خوای لێ بێ ده‌ڵێ: ئه‌و كه‌سه‌ی له ماوه‌ی حه‌یزدا بۆ جوتبون ده‌چێته لای خێزانه‌كه‌ی، ئه‌وا ((ده‌بێ دینارێك یان نیو دینار بكاته خێر)). رواه البخاري ومسلم والترمذي والنسائي وأبوداود.
كاتی خۆی جوله‌كه‌كان عاده‌تیان وابو له‌گه‌ڵ ئافره‌تی حه‌یزداردا نانیان نه‌ده‌خواردو له‌گه‌ڵیان نه‌ئه‌خه‌وتن و، عه‌ره‌به‌كانیش له سه‌رده‌می نه‌فامى یان دا به‌و شێوه‌یه لاسایى یان ده‌كردنه‌وه، به‌ڵام كه ئیسلام هات ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه كرد، ته‌نها جوتبونی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی حه‌یزداردا حه‌رام كرد‌و ڕێگه‌ی به‌وه‌دا كه جگه له فه‌رجی ئافره‌ته‌كه به شوێنی تر چێژ وه‌رگرێ وه‌ك له فه‌رموده‌كه‌دا هاتبو، جا به‌م شێوه‌یه ئیسلام میانه‌ڕه‌وی له نێوان زیاده ڕه‌وی جوله‌كه‌و زیاده‌ڕه‌وی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێگه به‌جوتبونی حه‌یزدار ده‌ده‌ن.
به‌بۆنه‌ی قسه‌كردن ده‌رباره‌ی حه‌یز به‌باشی ده‌زانین باسی ئه‌وه بكه‌ین چۆن ئافره‌ت خۆی له حه‌یز پاك ده‌كاته‌وه:
له عائیشه‌وه ره‌زای خوای لێ بێ كه‌وا: ئه‌سمای كچی یه‌زید ده‌رباره‌ی خۆشتنی ئافره‌ت پرسیارى له پێغه‌مبه‌ر كرد، پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموی:((تأخذ إحداكن ماءها وسدرها فتطهر فتحسن الطهور (او تتوضأ جيداً) ثم تصب على رأسها الما‌ء فتدلكه دلكاً شديداً حتى يبلغ شؤون رأسها ثم تأخذ مسكة (أي قطعة قطن أو صوف مطيبة بالمسك أو أي طيب آخر) فتطهر بها)).
واته: ئاو ده‌هێنێ و خۆتی پێ پاك ده‌كه‌یته‌وه به چاكی خۆت پاك ده‌كه‌یته‌وه (یان ده‌ست نوێژ به‌چاكی ده‌گری) پاشان ئاوه‌كه‌ی به‌سه‌ری داده‌كاو به‌چاكی ده‌ستی پێ داده‌هێنێ تا ئاوه‌كه ده‌گاته سه‌ر پێستی سه‌ری پاشان پارچه قوماشێك یان پارچه لۆكه‌یه‌ك یان پارچه سوفێك به‌بۆنی مسك یان به‌هه‌ر بۆنێكی تر به بۆن بكا‌و خۆی پێ پاك بكاته‌وه.
ئه‌سما گوتی: چۆن خۆمی پێ پاك بكه‌مه‌وه.
قال: سبحان الله تطهري بها!) سبحان الله! خۆتی پێ پاك بكه‌ره‌وه.
فقالت عائشة: كأنها تخفي ذلك (أي تسربه اليها) تتبعي أثر الدم. رواه البخاري ومسلم والنسائي وأبوداود وابن ماجه.
عائشه گوتى: بیهێنه به شوێنى خوێنه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا شوێنی خوێنه‌كه بۆنی خۆشی لێ بێ و ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی خوێنه‌كه‌ی لێ بڕوات.
به‌بۆنه‌ى خۆپاكردنه‌وه‌ى ژن له خوێنى بێ نوێژى(حيض) پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین، كاتێ ژن ماوه‌ى خوێنى بێ نوێژیه‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت، پیاو بۆى دروسته یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵى جوت ببێ، با ژنه‌كه‌ش خۆی نه‌شوشتبێ، چونكه وشه‌ی (الطهر) له ئـایـه‌تـی [وَلاَ تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىَ يَطْهُرْنَ] به‌مانای شوشتنی خوێنی حه‌یزه‌كه دێ.. درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش له كتێبی (آداب الزفاف) باس كراوه.