پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((من اغتسل يوم الجمعة غسل الجنابة ثم راح، فكأنما قرب بدنة، ومن راح في الساعة الثانية، فكأنما قرب بقرة، ومن راح في الساعة الثالثة فكأنما قرب كبشاً أقرن ومن راح في الساعة الرابعة فكأنما قرب دجاجة، ومن راح في الساعة الخامسة فكأنما قرب بيضة، فاذا خرج الإمام حضرت الملائكة يستمعون الذكر)) رواه حافظ العراقي وغيره.
واته: هه‌ر كه‌سێك له ڕۆژی هه‌ینى دا خۆی بشوات و خۆشتنه‌كه‌شی له‌به‌ر ئه‌وه بێ كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جوت بوه‌و پاشان بچێته مزگه‌وت بۆ نوێژی هه‌ینی، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه حوشترێكی كردبێته قوربانی، هه‌ر كه‌سێك له سه‌عاتی دوه‌م بچێته مزگه‌وت بۆ نوێژی هه‌ینی وه‌ك ئه‌وه وایه كه چێڵێكى كردبێته قوربانی، هه‌ر كه‌سێك له سه‌عاتی سێیه‌م بچێته مزگه‌وت بۆ نوێژی هه‌ینی وه‌ك ئه‌وه وایه كه مه‌ڕێكی كردبێته قوربانی، هه‌ر كه‌سێك له سه‌عاتی چواره‌م بچێته مزگه‌وت وه‌ك ئه‌وه وایه مریشكێكی كردبێته قوربانی، هه‌ر كه‌سێك له سه‌عاتی پێنجه‌م بچێته مزگه‌وت وه‌ك ئه‌وه وایه هێلكه‌یه‌كی كردبێته قوربانی. كاتێكیش ئیمام ده‌ستی كرد به وتاردان فریشته‌كان ئاماده‌ی یادی خوا ده‌بن.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:((من غسّل يوم الجمعة واغتسل، وبكر وابتكر، ومشى ولم يركب، ودنا من الإمام واستمع ولم يلغ، كان له بكل خطوة عمل سنة، أجر صيامها، وقيامها)) رواه أبو داود والنسائي والبيهقي (صحيح).
واته: هه‌ر كه‌سێك له ڕۆژی هه‌ینی خۆی بشوات و زو بچێته مزگه‌وت بۆ نوێژی هه‌ینی به پیاده بڕوات و به‌بێ سوارى و له ئیمام نزیك ببێته‌وه‌و گوێ له وتاری هه‌ینی بگرێ و قسه نه‌كات، ئه‌وا بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی ده‌یهاوێژێ به‌قه‌د كرده‌وه‌ی باشی ساڵێكى ڕۆژو و شه‌ونوێژی بۆ ده‌نوسرێ.
كه‌مترین سنورى جوتبون له‌گه‌ڵ خێزاندا یه‌ك جاره له هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی كه‌س و ته‌مه‌ن له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕدرێ، نابێ له هه‌فته‌یه‌كدا دو جار زیاتر بێ -جگه له ماوه‌ی مانگی هه‌نگوینی(شهر العسل)! پێوسته له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی جوتبون كه‌م بكرێته‌وه، زۆر جیماع كردنیش ده‌بێته هۆی زه‌ره‌رو زیانی جه‌سته‌و داته‌پینى عه‌قڵ و له‌كارخستنی عه‌قڵ و ژیرى.
له ڕاستى دا ئافره‌تی لێزان و شاره‌زا به‌هۆی لیاقه‌و جوانى و ڕازاوه‌یی ده‌توانێ ته‌رازوی مام ناوه‌ندی جوتبون ڕاگرێ و هه‌وڵی پاراستنی گه‌نجیه‌تی خۆیى و مێرده‌كه‌ی ده‌دات به‌بێ زیاده ڕۆیی كردن.
ئه‌و ته‌وجیهه به‌رزو جوانه‌ی ئیبن الجوزی چه‌ند جوانه كه ده‌ڵێ:
پێویسته له‌سه‌ر كوڕی پێگه‌یشتو ئاگاداری ئه‌وه بێ كه زۆر جیماع نه‌كات تا ناوه‌رۆك و كرۆكی بمێنێته‌وه چونكه سودی بۆ كاتێك هه‌یه كه ته‌مه‌نی گه‌وره ده‌بێ و به‌ساڵا ده‌چێ.
ئه‌و كه‌سه‌ی تێگه‌یشتو و دینداره با بزانێ چێژ و خۆشى به نزیك بونه‌وه له خێزان به‌دى دێت، نزیك بونه‌وه‌ش به ماچ كردن و ئامێزگرتن ئه‌نجام ده‌درێ و خۆشه‌ویستی به‌هێزتر ده‌كات، به‌ڵام جوتبون خۆشه‌ویستی كه‌م ده‌كاته‌وه و چێژ و خۆشى و شادی ناهێڵێ. ئه‌وه‌ی له مه‌به‌ستی جوتبون تێگه‌یشتبم، بۆم ده‌ركه‌وتوه مانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه كه له زۆر خه‌ڵك شاراوه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گه‌ر نه‌فس عه‌شقی ئافره‌تێك بو پێی خۆشه لێی نزیك ببێته‌وه، ئینجا له‌ئامێزى ده‌گرێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕى نزیك بونه‌وه‌یه، پاشان ڕومه‌تى ماچ ده‌كا، پاشان داوای نزیك بونه‌وه‌ی ڕۆح ده‌كات، جا ئه‌و كاته ده‌م ماچ ده‌كا. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم عائیشه‌ی خێزانی ماچ ده‌كرد و زمانی ده‌مژی (فه‌رموده‌ی زمان مژین به سه‌نه‌د -صحيح- نیه، به‌ڵام له مانا‌و واتادا وارد بوه). گه‌ر نه‌فس داوای زیاتر كردنی نزیك بونه‌وه بكات ئه‌وا جوتبون ئه‌نجام ده‌درێ.(صيد الخاطر للإمام ابن الجوزي)
ئیمام ئیبن القیم ده‌ڵێ: زۆر جوتبون ده‌بێته هۆی كه‌م بونه‌وه‌ی هێز، هه‌روه‌ها زیان به ده‌ماره‌كان ده‌گه‌یه‌نێ و مرۆڤ دوچاری له‌رزۆكى و گرژبون(تشنج) ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی بێ هێزى و لاوازی چاو، هێزه‌كانی له‌ش و گه‌رمایی غه‌ریزه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌بارترین و به‌سودترین كات بۆ جوتبون دوای هه‌رس كردنی خواردنه. نابێ له‌كاتی برسیه‌تى دا جوتبون ئه‌نجام بدرێ، چونكه ده‌بێته هۆی بێ هێزى و لاوازی گڕو تینی ئاره‌زوی جنسی، هه‌روه‌ها نابێ له‌سه‌ر تێربوندا جوتبون بكرێ، چونكه ده‌بێته هۆی دوچاربون به نه‌خۆشی. نابێ كاتى ماندوبون و نائارامی ده‌رون وه‌ك هه‌بونی خه‌م و دڵ توندى و زویرى و، هه‌روه‌ها له‌كاتی ئه‌وپه‌ڕی خۆشى و شادی جوتبون ئه‌نجام بدرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه باشترین كاتی جوتبون ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر جوتبونه‌كه‌دا تێپه‌ڕیبێ، به مه‌رجێك ڕێكه‌وتی هه‌رس كردنی خواردن بكات و ئنجا خۆی بشوات یان ده‌ست نوێژ بگرێ پاشان بخه‌وێ، ئه‌و كاته هێزو توانای له‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران. ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه‌ش بێ له‌دوای ئه‌نجام دانی جوتبون وه‌رزش نه‌كا، چونكه زه‌ره‌رو زیانی زۆری هه‌یه.