له‌و كاته‌ی پیاو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جوت ده‌بێ خێر‌و پاداشتی بۆ ده‌نوسرێ به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ردوكیان نیازی داوێن پاكى و خۆپاراستن له خراپه‌یان هه‌بێ.
ئه‌بو زه‌ری غه‌فاری ده‌ڵێ: ((إن ناساً من أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم قالوا للنبي: يا رسول الله ذهب أهل الدثور بالأجور، يصلون كما نصلي، ويصومون كما نصوم، ويتصدقون بفضول أموالهم. قال: أو ليس قد جعل الله ما تصدقون؟ إن بكل تسبيحة صدقة، وبكل تكبيرة صدقة، وبكل تهليلة صدقة، ونهي عن المنكر صدقة، وفي بضع أحدكم صدقة. قالوا يا رسول الله أيأتي أحدنا شهوته ويكون له فيها أجر؟! قال: أرأيتم لو وضعها في حرام، أكان عليه وزر؟ قالوا بلى. وكذلك اذا وضعها في الحلال كان له فيها أجر، وذكر أشياء صدقة، صدقة. ثم قال: ويجزئ من هذا كله: ركعتا الضحى)) رواه مسلم والنسائي.
واته: ئه‌بو زه‌ر ده‌ڵێ: هه‌ندێك له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم به پێغه‌مبه‌ریان فه‌رمو: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ خۆیان بردویه‌تیانه‌وه‌و پاداشتیان بۆ ده‌نوسرێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌دارن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه نوێژ ده‌كه‌ین ئه‌وانیش نوێژ ده‌كه‌ن، ئێمه به‌ڕۆژو ده‌بین و ئه‌وانیش به‌ڕۆژو ده‌بن، به‌هۆی ماڵ و سامانیان خێر‌و سه‌ده‌قه ده‌كه‌ن.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموی: ئه‌دی خوای گه‌وره شتی وای بۆ دانه‌ناون كه به سه‌ده‌قه‌و خێر بۆتان بنوسرێ؟ هه‌ر (سبحان الله)ێك ده‌خوێنن به‌خێر بۆتان ده‌نوسرێ، هه‌ر (الله أكبر)ێك ده‌خوێنن به‌خێر بۆتان ده‌نوسرێ، هه‌ر ته‌هلیله‌یه‌ك واته (لا اله الا الله) به‌خێر و سه‌ده‌قه بۆتان ده‌نوسرێت، هه‌روه‌ها نه‌هی كردن له خراپه‌كاریه‌ك به خێر‌و سه‌ده‌قه ده‌نوسرێ. كاتێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتان جوت ده‌بن خێر‌و پاداشتان بۆ ده‌نوسرێ.
هاوه‌ڵه‌كانیش وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌ر ئێمه (جیماع) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانمان بكه‌ین به‌خێرو پاداشت داده‌نرێ؟ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموی: گه‌ر ئه‌و شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوه له شتێكی حه‌رام سه‌رف بكرێ ئایا بۆی به تاوان و گوناهـ نانوسرێ؟ ئه‌وانیش گوتیان: به‌ڵێ وایه. فه‌رموی: كه‌واته گه‌ر له شتێكی حه‌ڵاڵ سه‌رف بكرێ به‌خێرو پاداشت بۆی ده‌نوسرێ. باس كردنی شتی خێر به خێر‌و سه‌ده‌قه داده‌نرێ.
پاشان پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموی: له هه‌مو ئه‌وانه زیاتر پاداشتی بۆ ده‌نوسرێ دو ركات نوێژی جێشته‌نگاو(الضحى)یه.
جا ئه‌و ته‌وجیهه به‌رزو گه‌وره‌یه‌ی كه هانی مسوڵمانان ده‌دات بۆ ژن هێنان و شوكردن و ڕێز گرتن و سۆز نواندن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت له كوێ و ئه‌و ئایینه ده‌ست لێ دراوه له‌كوێ كه ئافره‌ت به خراپه‌كار داده‌نێ و ژن هێنان به شتێكی پیس له قه‌ڵه‌م ده‌دات و هانی خه‌ڵكی ده‌دات بۆ خه‌ساندن و واز هێنان له ژن هێنان!!
ئه‌م ڕێبازه به‌رزه له كوێ له‌چاو هه‌ندێ شه‌ریعه‌تى تر كه مه‌سه‌له‌ى جنس به گوناهو تاوان و قێزه‌ونى ته‌نانه‌ت شه‌یتانیش داده‌نێن! ئه‌نجامى ئه‌مه‌ش -له‌به‌رامبه‌ر هێزى غه‌ریزه‌ى جنسى هه‌ڵچو- ئه‌وه‌یه یا به ته‌واوى لێی دوربكه‌وته‌وه و قه‌ده‌غه‌بكرێ كه ده‌بێته مایه‌ى ڕێزپه‌ڕى(شذوذ)و خه‌فه‌كردن، یان تاوانه‌وه و نقوم بون له لیتاوى جنس به‌ڕێى حه‌رام، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ له ڕۆژئاوا ڕوده‌دات.
كاره‌كه هه‌ر به‌وه‌نده كورت هه‌ڵنه‌هاتوه، به‌ڵكه ڕۆژئاواییه‌كان به پێی بیروڕایان ئافره‌ت به شه‌ڕ و خراپه داده‌نێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دایكه حه‌وا هاوكارى شه‌یتانى كردوه له فریودانى ئاده‌م تا دره‌خته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه بخوات كه بوه مایه‌ى ڕودانى یه‌كه‌م گوناهو تاوان و بۆ كچه‌كانى به میرات مایه‌وه.
كه‌چى قورئان رادده‌گه‌یه‌نێ شه‌یتان خوتخوته‌ى ئاده‌م و حه‌واى به‌یه‌كه‌وه دا و خواى گه‌وره‌ش ته‌وبه‌ى لێ قبوڵ كردن و لێیان خۆش بو، رایگه‌یاند كه گوناهو تاوان به بۆماوه به‌جێ نامێنێ! خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَلاَ تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى] كه‌س تاوانى كه‌س هه‌ڵناگرێ، له ته‌وراتیش هاتوه: (باوكان به‌هۆى تاوانى ڕۆڵه‌كانیان ناكوژرێن، هه‌روه‌ها ڕۆڵه‌كانیش به‌هۆى تاوانى باوكان ناكوژرێن، هه‌ركه‌سه‌و به‌هۆى تاوانى خۆى ده‌كوژرێ!).
ئیمام (ابن قیم) ره‌حمه‌تى خواى لێ بێ گوتویه‌تى: پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم هانى داوه ئه‌م ده‌رمانه(جوتبون) به‌كاربهێنرێ و، هانیشى داوه پیاده بكرێ و پاداشتى له‌سه‌ر په‌یوه‌ست كردوه‌و كردویه‌تى به خێر و سه‌ده‌قه‌ى بكه‌ره‌كه‌ى!!
له‌وه‌ی كه باس كرا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ خواپه‌رستى و به‌ندایه‌تی له ئیسلام هه‌رله نوێژ‌و ڕۆژو كورت هه‌ڵنه‌هاتوه، وه‌ك مامۆستا (محمد أسد) گوتویه‌تی، هه‌روه‌ها ئیسلام له هه‌مو بواره‌كانی ژیانی مرۆڤ به عه‌مه‌لی ده‌كۆڵێته‌وه.