خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَآئِكُمْ هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ]البقرة:187
واته: له شه‌وی ڕه‌مه‌زان دا حه‌ڵاڵه بۆ ئێوه له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتان جوت ببن. ژنه‌كانتان بۆ ئێوه وه‌ك پۆشاك وان(1) و ئێوه‌ش بۆ ئافره‌تان وه‌ك پۆشاك وان.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:[ نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ] البقرة:223. واته: ژنه‌كانتان وه‌ك كێڵگه‌وان بۆ ئێوه، ئێوه‌ش به ئاره‌زوی خۆتانه چۆن ده‌چنه ئه‌و كێڵگه‌یه له‌پێش بێ یان له‌پاش به‌ڵام له شوێنی منداڵ بون واته (فرج).
جابر ره‌زای خوای لێبێ ده‌ڵێ: جوله‌كه‌كان ده‌یان گوت: گه‌ر پیاو بۆ جوتبون له‌پاشه‌وه بچێته لای ژنه‌كه‌ی له رێی پێشه‌وه (فرج)ی‌دا، ئه‌وا ئه‌و منداڵه‌ی له‌دایك ده‌بێ خێل و شه‌ل ده‌بێ. به‌ڵام خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ]. پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا فه‌رموی: گه‌ر جوتبون له پێشه‌وه بێ یان له پاشه‌وه بێ به‌مه‌رجێ له ڕێگه‌ی (فه‌رج)ه‌وه بێت دروست و حه‌ڵاڵه.
ئافره‌تێك له ئوم سه‌لمه‌ی پرسی ده‌رباره‌ی ئه‌و پیاوه‌ی ده‌چێته لای ژنه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی جوتبون كه له حاڵه‌تی داهاتنه‌وه(ركوع) یان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دانیشێ و سه‌ری له‌زه‌وی بدات. ئوم سه‌لمه ئه‌م پرسیاره‌ی له پێغه‌مبه‌ر كرد كه ئایا ئه‌وه گوناهه؟ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموی: [ نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ].(حديث صحيح.)
ئیبن عه‌باس گوتویه‌تى: ئه‌م ئه‌نصارانه كه بت په‌رست بون له‌گه‌ڵ ئه‌و جوله‌كانه‌ى كه خاوه‌ن كتێبن وایان ده‌بینى كه به‌هۆى زانسته‌وه فه‌زڵیان به‌سه‌ریاندا هه‌یه، ئه‌وانیش زۆر به‌كرده‌وه‌ى ئه‌وانیان ده‌كرد، خاوه‌ن كتێبیش كاریان وابو گه‌ر له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كانیان جوت ببان ته‌نها له‌سه‌ر لاته‌نیشت له‌گه‌ڵیان جوت ده‌بون، ئه‌م قوڕه‌یشیانه‌ش ئافره‌ته‌كانیان پاڵ ده‌خست، ئینجا چێژیان لێ وه‌رده‌گرتن، له‌پێشه‌وه با یان له دواوه با.
كاتێ موهاجیره‌كان هاتنه مه‌دینه، پیاوێكیان ژنێكى ئه‌نصارى ماره‌كرد و هێناى، جا به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵى جوت بو، ئه‌ویش ناڕه‌زایى ده‌ربڕى و گوتى: ئێمه له‌سه‌ر بارى لاته‌نیشت له‌گه‌ڵمان جوت ده‌بون، یا ئاوا ده‌كه‌ى، یان لێم دوركه‌وه!
هه‌واڵه‌كه‌یان گه‌یشته‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم، خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى [ نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ]ى دابه‌زاند، واته بچنه لاى خێزانه‌كانتان له پێشه‌وه یان له دواوه و به پاڵكه‌وتنه‌وه، واته له ڕێی شوێنى منداڵبونه‌وه..(رواه أبوداود والحاكم، وصححه الذهبي.)
===============================
(1) كینایه‌یه بۆ پێكه‌وه‌نوسان و تێكه‌ڵ بون، ئیبن عه‌باس ده‌رباره‌ى ڕاڤه‌ى ئه‌مه گوتویه‌تى: واته ئافره‌تان سوكنایى دڵتانن و ئێوه‌ش سوكنایى دڵى ئه‌وانن.. كه‌سانىتریش گوتویانه: ژن و مێرد وه‌ك پۆشاك وان بۆ یه‌كترى كه به پێستیانه‌وه ده‌نوسێ، بۆیه جوتبونیان به ڕ‌وتى به پۆشاك ناوزه‌د كراوه.
زه‌جاج گوتویه‌تى: عه‌ره‌ب به ژن ده‌ڵێن پۆشاك و كراس.. گوتراویشه: پۆشاكى پیاو ئه‌وه‌یه كه دایپۆشێ، به‌پێى ئه‌م مانایه هه‌ندێ له شه‌رع ناسان رایان وایه كه بار(وضعية)ى راست بۆ جوتبون پاڵخستنى ژنه!
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ هه‌ر ئه‌م باره به‌كاربهێنرێ! به‌ڵكه قورئان چه‌ند بارێكى تر‌ى باس كردوه كه پێویسته له‌سه‌ر ژن و مێرد كامه باریان حه‌ز لێیه راشكاوانه به‌یه‌كترى بڵێن، چونكه نوێكارى له جوڵه‌و باره‌كان خۆشى خۆى هه‌یه.
پزیشكێك گوتى: (ژنێك بۆى باس كردم كه له‌ژێر قورسایى مێرده‌كه‌ى هه‌رهێنده نافلیقێته‌وه، هه‌ر ده‌ڵێى فیله، هه‌ر هێنده‌ى نامێنێ بخنكێ!! ئه‌م دێوه‌زمه هه‌راسانكه‌ره‌ى له‌كۆڵ نابێته‌وه مه‌گه‌ر دواى چه‌ند كاتێك له هه‌ر جوتبونێكدا! ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مێرده‌كه‌ى بارى خۆى ناگۆڕێ، واده‌زانێ ئه‌مه ئه‌و باره سروشتیه‌یه كه شه‌رع ڕێى پێداوه.. ئه‌وه‌ى كه قوڕه‌كه‌ى خه‌ستتر كردوه ئه‌وه‌یه، كه نازانێ پێویسته له‌سه‌رى قورسایى خۆى بخاته سه‌ر هه‌ردو ده‌سته‌كانى، نه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ى خێزانه‌كه‌ى!! ئا له‌م حاله‌ته‌دا كه پیاو قه‌ڵه‌و بێ پێویسته ژنه‌كه بچێته سه‌ر پیاوه‌كه و ئه‌م جۆره باره‌ش هیچ حه‌رام نیه.