بێ دینەكانى ئەمرۆ و كابرایەكی عەرەبی دەشتەكی سەردەمی نەفامی
بەروار: 2017/09/21سەردارن: 896نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

 ئایە بێ دینە بە ناو ڕۆشنبیرەكانی ئەمرۆی سەدەی بیستەم ژیری و تێگەیشتنی كابرایەكی عەرەبی دەشتەكی سەردەمی نەفامییان نی یە (1) ؟
موسوڵمانانی خۆشەویست ڕەنگە زۆر جار گوێبیستی ووتەی بێ دینەكانی لای خۆمان بووبیت كاتێك لافی نەفامی بێ ئەقڵی عەرەب لێ دەدەن ، و تانە و تەشەر لە عەرەب دەدەن ـ كە مەبەستیشان پێ ی عەرەب نی یە بەڵكو مەبەستیان پێی ناشرین كردنی ئیسلام و موسوڵمانانە ، ئەگینا ئەم بیدینانەی لای خۆمان شانازی بە عەرەبە بێ دینەكانەوە دەكەن ، بەجۆرێك كە هەموو ئەو ووتانە كاوێژ دەكەنەوە كە ئەوان ووتوویانە و كاوێژیان پێ كردووە ـ جا ئایە ئەو بە ناو ڕۆشنبیرانە لە تەرازووی عەقڵ و ژیری دا هیچ قورسای و كێشێكیان هەیە تاوەكو ئێمە بەراوردی بكەین لەگەڵ ژیری كەسێكی دەشتەكیشدا ؟؟؟
بێگومان ئەم بێ دین و نەفامانە بڕوایان بەوە نی یە كە خوای پەروەردگار دروستكاری گەردوون و هەموو بونەوەرانە ، وە لافی ئەوە لێ دەدەن كە ئەم گەردوون بونەوەرانە لە خۆوە و بە ( صدفه ) هاتوونەتەكایەوە ، لە ئەنجامی كارلێك و كۆمەڵە شتێكی تری بێ بنەما كە دەیڵین !!!!
وە ئەگەر پرسیاریان لێ بكەیت كێ دروستیكردوون لە وەڵامدا باسی بیردۆزی پەرەسەندن !!!!! و شتی پڕوپوچ دەكەن .
با بزانین وەڵامی كەسێكی عەرەبی دەشتەكی چی یە بۆ ئەو پرسیارەی كە لێ ی دەكرێت ، و پێ ی دەووترێت چۆن خوای خۆت دەناسیت و بڕوات پێیەتی ؟
ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت ( پاشەڕۆی ئاژەڵ بەڵگەیە لەسەر بوونی ئاژەڵەكە ، وە بوونی جێ پێ لەسەر ڕێگایەك بەڵگەیە لەسەر ڕۆیشتنی كەسێك بەو ڕێگایەدا ، ئەی چۆن دەكرێت ئەم ئاسمانە بەو هەموو بورجەی كە تیایدایە ، وە ئەم زەویە بەو هەموو ڕێگا فراوانەی كە كەوتووەتە نێوان شاخەكانەوە ، ئەم هەموو دەریایانە كە شەپۆلی گەورەیان هەیە بەڵگە نەبێت لەسەر خوایەكی شارەزا و وردكار ) .
جا موسوڵمانی خۆشەویست ئامان بە شتی پروپوچی ئەم بیدینانە تێ نەكەون ، و خۆتان تووشی لەناوچون و ڕسوایی دونیا و دواڕۆژ نەكەن ، وە ئەی ئەو كەسەی تووشی بی دینی بوویت و ئاگاشت لە خۆت نی یە بە هۆكاری چەواشەكاری بێ دینەكان فریای خۆت كەوە پێش ئەوەی دواڕۆژت بەسەردا بێت ، و فڕێ بدرێیتە دۆزەخەوە ، و بناڵێنیت و هاوار بكەیت و بڵێت [ وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ] ( الملك : 10 ) كەسیش فریات ناكەوێت .
بەڕاستی تەنها باوەڕدار ژیرە و عاقڵە ئەوانی تر لە بێ باوەڕان هەرچییەك بكەن و هەرچۆنێك بژین و هەرچەندە ناوداربن لە نەفامی و كەودەنی ڕزگاریان نابێت ، و لە دوا ڕۆژیشدا دان بە نەفامی و بێ عەقڵی خۆیاندا دەنێن و هاوار دەكەن [ وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ] ، چونكە بەڕاستی ئەگەر ژیر و عاقڵ بووایەن و گوێیان دەگرت و سەیری ئەو هەموو دروستكراوەی خوای پەروەردگاریان دەكرد باوەڕیان دەهێنا .

-----------------------------------
(1) مەبەست پێی پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە .