كچێك كه تازه شوى كردوه، نامه‌یه‌ك بۆ دایكى ده‌نێرێ زۆر ئامۆژگارى و وته‌ى خۆشى له‌خۆ گرتوه‌و ده‌ڵێ:
[دایه‌گیان... ئه‌مرِۆ گه‌رِامه‌وه ماڵه‌كه‌مان، بۆ ئه‌و خانوه بچوكه‌ى كه مێرده‌كه‌م دروستى كردوه، دواى ئه‌وه‌ى مانگى هه‌نگوێنمان به‌سه‌ر برد.. دایكه گیان! ئاواته‌خواز بوم له‌لام باى تا هه‌مو شتێك له ژیانى ئه‌زمونى نوێم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا بۆت باس بكه‌م..
هاوسه‌ره‌كه‌م پیاوێكى باشه‌و منى خۆش ده‌وێ، منیش ئه‌وم خۆش ده‌وێ، به‌ڵام هێشتا له سروشتى ئه‌و رِانه‌هاتوم، هه‌ندێك جار وا هه‌ست ده‌كه‌م چه‌نده‌ها ساڵه ده‌یناسم.. هه‌ندێ جارى دیش وا هه‌ست ده‌كه‌م له‌من نامۆیه.. ئه‌وه‌ى له‌توانام دایه ده‌یكه‌م بۆ رازى كردنى.
دایه‌گیان! دڵنیابه هه‌مو ئامۆژگاریه‌كانت جێ به‌جێ ده‌كه‌م.. به‌تایبه‌تى ئه‌و ئامۆژگاریه‌ى كه خه‌نده‌و فرمێسكه‌كانت ئاوێته ببون، به‌رده‌وام هه‌ر له‌یادمه.. هه‌ر پیتێكت به گوێم‌دا چرپاندبێ له‌یادمه، به‌تایبه‌تى كه له شه‌وى گواستنه‌وه‌مدا منت به سینگى سۆز ئامێزته‌وه گوشیبو.
گشت وشه‌یه‌كم له‌یاده‌و له‌یادم نه‌چوه.. من ژیان له روانگه‌ى تۆوه ده‌بینم.. تۆ نمونه‌ى به‌رزى منى.. منیش ده‌مه‌وێ وه‌ك تۆ بم، تۆ چۆن بوى بۆ باوكه باشه‌كه‌م و بۆ ئێمه‌ى رۆڵه‌ت.. به‌رِاستى هه‌مو سۆز و خۆشه‌ویستیت به‌ئێمه به‌خشیبو، مانا‌و چۆنیه‌تى پێكه‌وه‌ژیانت فێركردین.. تۆوى خۆشه‌ویستیت تێدا چاندین..
دوێنى پیرۆزباییه‌كه‌ى به‌رِێزتم پێ گه‌یشت كه به‌بۆنه‌ى گواستنه‌وه‌مت ناردبو.
دایه‌گیان! كاتێك كه ده‌مخوێنده‌وه فرمێسكه‌كانم هۆن هۆن ده‌هاتنه خوار، له خوێندنه‌وه‌ى هه‌ر وشه‌یه‌ك گوێبیستى ده‌نگه‌كه‌ت ده‌بوم، شتێك هه‌یه كه لێى بێ به‌ش بوم، ئه‌ویش ماچه سۆز ئامێزه‌كه‌ته كه له‌سه‌رى راهاتبوین، ئه‌وه تازه له چێشت ئاماده‌كردن بومه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌م هێنده‌ى نه‌ماوه بگه‌رِێته‌وه.
دایه‌گیان! هیچ خه‌مت نه‌بێ، ئه‌وه من بومه‌ته چێشت لێنه‌رێكى كارامه‌و به‌باشى ده‌زانم چێشت دروست بكه‌م، كاتێك ده‌بینم مێرده‌كه‌م خواردن به حه‌ز و ئاره‌زووه‌وه ده‌خوات، ئه‌و خواردنه‌ى كه خۆم به ده‌سته‌كانم بۆیم لێناوه، هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى و شادى ده‌كه‌م، كه له‌خواردنه‌كه ده‌بێته‌وه سوپاسم ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و خواردنه خۆشه‌ى كه خواردویه‌تى.
دایه‌گیان! له‌بیرت نه‌چێ من قوتابى تۆم، تۆ فێرى چێشت لێنانت كردم، تۆ فێرت كردم كه كورتترین رێگا كه لێیه‌وه بچیته ناو دڵى پیاوه‌وه؛ گه‌ده‌یه‌تى.. ئه‌وه گوێم له ده‌نگى كردنه‌وه‌ى ده‌رگایه، به‌ڵێ ئه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌مه هاته‌وه.. ئه‌وه ده‌یه‌وێ ئه‌و نامه‌یه‌ى كه بۆ تۆى ده‌نوسم بخوێنێته‌وه.. ده‌یه‌وێ بزانێ چ بۆ دایكم ده‌نوسم.. ده‌یه‌وێ هاوبه‌شى ئه‌و ساته خۆشانه بكات كه من به گیان و فیكرم له‌گه‌ڵ تۆى به‌سه‌ر ده‌به‌م.. داوام لێ ده‌كات له‌نامه‌كه شوێنێكى بۆ به‌جێ بهێڵم تا بۆت بنوسێ.
دایه‌گیان! ده‌سته‌كانت ماچ ده‌كه‌م.. ده‌ستى باوكم ماچ ده‌كه‌م.. چاوى براو خوشكه‌كانم ماچ ده‌كه‌م.. خوا حافیز.
كچى خۆشه‌ویستت]
(له‌گۆڤارى (العربی) وه‌رگیراوه.)