خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ ] النساء:34.
واته: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی صاڵحه‌ن به‌ڕاستی ئه‌وانه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوان، ئه‌وانه ئه‌و نهێنى یانه‌ی له‌كاتی جوتبونی ژن و مێردا ڕو ده‌دات ده‌یپارێزن و لای كه‌س نایدركێنن، باس ناكه‌ن كه چۆن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان جوت ده‌بن.
له ئه‌سمای كچی زه‌یده‌وه، كه خۆی له‌لای پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دانیشتوه‌و پیاوان و ئافره‌تانیش دانیشتون، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: ((له‌وانه‌یه پیاو هه‌بێ چی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌كات باسی بكات! له‌وانه‌شه ئافره‌تی وا هه‌بێ چی له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی ده‌كات لای ئافره‌تان باسی بكات! ئه‌وانه‌ی له‌وێ بون بێ ده‌نگ بون و وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه، ئه‌سما ده‌ڵێ منیش وتم: به‌خوا ڕاسته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئافره‌ت و پیاو باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: ئه‌م كرده‌وه‌یه نه‌كه‌ن! ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه شه‌یتانی نێره له ڕێگادا به شه‌یتانی مێ بگات و له‌گه‌ڵی جوت ببێ و خه‌ڵك سه‌یری بكه‌ن)). رواه أحمد في المسند وله شواهد أخرى(حديث حسن).
بابزانرێ ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی باسی سه‌رجێیی له‌لای خه‌ڵك ده‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم به خراپترین خه‌ڵك(شرّ الناس)ى داناوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هه‌ندێك پیاو بۆته نه‌ریتیان لای هاوڕێكانیان باسی جوانی ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باسی جوانی ژنه‌كه‌یان له لا ده‌كرێ حه‌ز له‌ژنی باس كه‌ره‌كه بكه‌ن، ئافره‌تیش هه‌یه باسی چۆنیه‌تی سه‌رجێیی كردنی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی بۆ ئافره‌تانی تر باس ده‌كات. به‌ڕاستی ئه‌وه كارێكی دور له ڕه‌وشتی ئیسلامى یه‌و مایه‌ى خه‌شم و توڕه‌یی خوایه.
له كتێبی: (المدخل للإمام أبي عبدالله محمد الشهير بابن الحاج) به‌ناوی ((آداب الرجل في الاجتماع بأهله))دا هاتوه‌و ده‌ڵێ: گه‌ر پیاو بیه‌وێ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی جوت ببێ، نابێ له ماڵه‌وه یان له ژوره‌كه‌دا كه‌سی تر‌ى جگه له ژنه‌كه‌ی لێبێ. باس كراوه عبدالله ی كوڕی عومه‌ر ڕه‌زای خوایان لێ بێ گه‌ر بیویستایه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی جوت ببێ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی شیری ده‌دا به منداڵه‌كه‌ی پێی ده‌گوت بچێته ده‌ره‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى جوت ببێ، به ئاره‌زوی خۆیه‌تی چ كاتێك هه‌ڵده‌بژێرێ، له سه‌ره‌تای شه‌و بێ یان كۆتایی شه‌و، به‌ڵام بۆ جوتبون سه‌ره‌تای شه‌و باشتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌وكاته‌دا ماوه‌ی خۆشتن زۆره، به پێچه‌وانه‌ی كۆتایی شه‌و كه كاته‌كه‌ی كه‌م ده‌مێنێ بۆ ئه‌نجام دانی نوێژی به‌یانی به‌كۆمه‌ڵ، یان دواكه‌وتن یان له‌ده‌ست چونى نوێژی به‌یانی.
له ڕویه‌كی تره‌وه له‌مه‌ڕ باش نه‌بونی جوتبون له كۆتایی شه‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه دوای خه‌وتن هه‌ردوكیان ده‌میان بۆن ده‌كاو ئه‌م بۆن كردنه‌ش ده‌بێته هۆی لێك دوركه‌وتنه‌وه‌یان له یه‌كتری.
ئایا نه‌ت بیستوه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌هی كردوه كه پیاو له ناكاو بچێته‌وه لای ژنه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی خۆی بۆ ئاماده بكات. له‌به‌ر ئه‌وه نه‌هی كردوه تا ژنه‌كه‌ی خۆی بۆن خۆش كات و قژی شانه بكات و ئاماده ببێ، تا خۆشه‌ویستى و به‌زه‌یی له‌نێوان یه‌كتری به‌رده‌وام بێ. پێغه‌مبه‌ر كاتێك كه له سه‌رفه‌ر ده‌گه‌ڕایه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌چو بۆ مزگه‌وت و نوێژی تێدا ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی به‌سود له‌وانه:
1- سه‌ردانی كه‌عبه‌ی پیرۆز كه ماڵی خوایه تا مل كه‌چی بنوێنێ به روكعه‌و سوجده بردن بۆ خوای گه‌وره.
2- تا هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی به‌شیان هه‌بێ له بینینی پێغه‌مبه‌رو سه‌لام كردنیان لێی.
3- تا ئه‌وه‌ی چاك و گونجاوه بۆ خواى دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئوممه‌ته‌كه‌ی بكات ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به خوا پێش هه‌مو شتێك بخرێ.
4- بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كانی ئاماده‌یی خۆیان وه‌رگرن بۆ پێشوازی كردنی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم.
5- زۆر جار به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له سه‌فه‌ردا بوبێ یان لێی دور بكه‌وێته‌وه‌و پاشان له‌ناكاو بچێته‌وه ماڵه‌وه له‌وانه‌یه له خۆشى و شادیان ژنه‌كه‌ی له‌هۆش خۆی بچێ و ببورێته‌وه یان له خۆشیا بمرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جوت ببێ ده‌بێ خۆی له‌و شتانه بپارێزێ كه خه‌ڵكی ڕه‌شۆكى(عه‌وام) ده‌یكه‌ن له كاتێكدا نه‌هی لێ كراوه، ئه‌ویش جوتبون له‌گه‌ڵ خێزانه كه هێستا خۆی ئاماده نه‌كردوه. به‌ڵكو ده‌بێ گه‌مه‌و گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ بكات و ماچی بكات، هه‌ر كه بینی ژنه‌كه‌ی ئاماده‌یی جوتبونی هه‌یه ئه‌و كاته جوت ببێ. حیكمه‌تی شه‌رعی خوا گه‌وره‌ش له‌وه‌دا دیاره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پیاو چی له ئافره‌ت پێ خۆشه، ئافره‌تیش به‌هه‌مان شێوه حه‌ز به‌هه‌مان شتی پیاوه‌كه‌ی ده‌كات. كاتێك پیاو به‌بێ هیچ پێشه‌كى یه‌ك ده‌چێته لای ژنه‌كه‌ی وه‌ك ماچ و لاواندنه‌وه‌و قسه‌ی خۆش، ئه‌و كاته پیاوه‌كه جنسی خۆی تێر ده‌كات و ئافره‌ته‌كه‌شی به جنس تێر نه‌بویی ده‌مێنێته‌وه‌و به (معلق)ی ئه‌مێنێته‌وه‌و ناتوانێ ئایینه‌كه‌ی به‌چاكی بپارێزێ و له‌وانه‌یه سه‌ر بۆ خراپه بكێشێ.
پێویست(واجب)ـه گه‌ر پیاو كاری جنسی خۆی به‌جێ هێنا په‌له له‌وه نه‌كات كه له‌سه‌رى هه‌ڵسێ و به‌جێی بهێڵێ. چونكه ئه‌م هه‌ڵسانه سه‌ر له ئافره‌ته‌كه تێك ده‌دات و دڵه‌ڕاوكێی توش ده‌كات. به‌ڵكو ده‌بێ پیاوه‌كه هه‌ڵنه‌ستێ تا ئه‌و كاته‌ی كه دڵنیا ده‌بێ ژنه‌كه‌ی پێویستی جنسی تێر بوه‌و گه‌یشتۆته چێژ و خۆشى. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كه‌سێك له‌م مه‌سه‌له‌یه كه‌مته‌رخه‌می بكات ئه‌وا له‌لای خوای گه‌وره به‌رپرسیار(مسؤول) ده‌بێ و تاوانبار ده‌بێ.
له‌كاتی جوتبوندا پێویسته مسوڵمان نیاز‌و مه‌به‌ستی پێ ئه‌وه‌بێ كه منداڵیان ببێ بۆ زیاد كردنی مسوڵمانان و ببێته یه‌كێ له زانا چاكه‌كان. ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌یه‌وێ جوتبونه‌كه‌ی دوباره بكاته‌وه‌و خۆشی نه‌شۆردبێ با (زه‌كه‌ری) بشوات به‌ر له‌وه‌ی دوباره جوت ببێته‌وه.
قاضى عياض ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ ده‌ڵێ: (بۆیه باشتره پیاوه‌كه زه‌كه‌ری بشوات چونكه شتنی زه‌كه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه به‌هێزو چالاك ده‌كات...). ص 2/33-35 باختصار.
وای به‌باش ده‌زانم كاتی جوتبون به كه‌مێك پاش نوێژی به‌یانی ئه‌نجام بدرێ، چونكه له‌و كاته‌دا ژن و مێرد هه‌ردوكیان له‌ش وفكریان حه‌ساوه‌یه، گه‌ر پاش جوتبونه‌كه‌یان چی تێدا نیه گه‌ر كه‌مێكیش بخه‌ونه‌وه، چونكه خۆشیه‌كی زۆری تێدایه!