كاتێك پیاو ده‌چێته لای خێزانه‌كه‌ی پێویسته بڵێ:((بسم الله، اللهم جنّبنا الشيطان، وجنّب الشيطان ما رزقتنا)) رواه البخاري
واته: به‌ناوی خوا، خوایه شه‌یتانمان لێ دور خه‌ره‌وه‌و شه‌یتان دور خه‌ره‌وه له‌وه‌ی كه پێمان ده‌به‌خشی.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((فإن قضى الله بينهما ولداً، لم يضره الشيطان أبداً)). رواه البخاري وغيره. واته: گه‌ر ئه‌م دوعایه‌ی سه‌ره‌وه له‌كاتی جوتبوندا بخوێندرێ، گه‌ر منداڵیان ببێ ئه‌وا هه‌رگیز شه‌یتان ناتوانێ زه‌ره‌ری پێ بگه‌یه‌نێ.
ئای ئه‌و ته‌وجیهه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم چه‌ند جوان و رِێكه كه داوای ئه‌وه ده‌كات له‌كاتی جوتبون ده‌ست بكرێ به‌ناو هێنانى خوا، تا ده‌ركه‌وێ كه ئامانج له كردارى جنسى ئامانجێكى به‌رز و داوێن پاكىیه. به پێچه‌وانه‌ى هه‌ندێ ئایینى تر كه ئه‌م كرداره به پیس و قێزه‌ون داده‌نێ، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ فیتره‌تى ساغ تێك ده‌گیرێت.