ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى شه‌رعی له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایانى سه‌له‌فى كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به‌شه‌رى داعش به‌رامبه‌ر به میلله‌تى كورد
له چه‌ند ڕوانگه‌یه‌كه‌وه
روانگه‌ى یه‌كه‌م : سه‌باره‌ت به گه‌لى كورد
1- ئێمه‌ى مامۆستایانى سه‌له‌فى باوه‌ڕمان وایه كه ولێته‌كه‌مان وڵاتێكى موسڵمانه (سه‌ره‌ڕاى بوونى كه‌م و كورتى تیایدا) وه له‌به‌ر ئه‌وه نه شایسته‌ى به‌ناو ئه‌نفالى دوێنێى سه‌رده‌مى به‌عس بوون وه نه شایسته‌ى به‌ناو جیهادى ئه‌مڕۆشن ، چونكه جیهاد دژى گه‌لێكى كافرى دژایه‌تیكار ده‌كرێت نه‌ك به‌رامبه‌ر گه‌لێكى موسڵمانى وه‌كو كورد ، وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى مامۆستایانى سه‌له‌فیش هى ئه‌مڕۆ نیه به‌ڵكو هه‌ر له رۆژانى خێڵى حه‌مه‌وه و پێشتریش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان بووه .
2- حوكمه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستدرێژى نه‌كردۆته سه‌ر خاكى هیچ كه‌سێك به‌ڵكو تا ئێستاش كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ى كوردستان هه‌یه له كورد داگیر كراوه ، كه‌وابوو نه به بیانوى كافربوونه‌وه ئه‌م میلله‌ته شایسته‌ى جیهاد دژ كردنن چونكه باسمان كرد كه میلله‌تێكى موسڵمانه ، وه نه به بیانوى سته‌م و ده‌ست درێژیكاریشه‌وه شایسته‌ى جیهاد دژ كردنن چونكه ده‌ركه‌وت كه‌وا كورد سته‌ملێكراوو خاك لێ داگیر كراون . وه به ڕاستى جێگاى سه‌رسوڕمانه ئه‌وانه‌ى كه لافى جیهاد لێ ده‌ده‌ن پشت له جوله‌كه بكه‌ن و جیهادى دژ نه‌كه‌ن كه هه‌م كافر و هه‌م داگیركه‌ر و سته‌مكاره به‌لام چه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ى گه‌لى كوردى موسڵمانى سونى مه‌زهه‌بى سته‌م لێكراو بكه‌ن!.
روانگه‌ى دووه‌م : سه‌باره‌ت به داعش
1- ئێمه‌ى مامۆستایانى سه‌له‌فى باوه‌ڕمان وایه كه داعش به‌هه‌ڵه له دین حاڵى بوون، وه موسڵمان و كافریان لێ تێكه‌ڵ بووه، وه له جیاتى دژایه‌تى كردنى كافرى داگیركه‌رى سته‌مكار موسڵمانى كوردى سته‌مكلێكراوى ئاشتیخواز و نه‌وه‌كانى صلاح ا‌لدین ده‌كوژن و سه‌ریان ده‌بڕن . هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى ((يقتلون أهل الإسلام و يدَعون أهل الأوثان)). واته : موسڵمانان ده‌كوژن و واز له‌بێباوه‌ڕان دێنن .
2- ئه‌و به ناو جیهاده‌ى كه ئه‌وان ده‌یكه‌ن له خزمه‌تى ئیسلام و موسڵماندا نیه وه‌كو له به‌رهه‌مه‌كه‌یدا ده‌ركه‌وتوه و ده‌ریش ده‌كه‌وێت، به‌ڵكو ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه :
أ- ڕاكێشانى ده‌ستى دوژمن بۆ ناو خاكى موسڵمانان . وه بیانوودان به دوژمن كه ده‌ست له ولێتى موسڵمانان وه‌ربده‌ن.
ب- كوشتنى خه‌ڵكێكى زۆر له موسڵمانانى بێ تاوان
ت- به كوشتدانى گه‌نجێكى زۆرى ناحاڵى خۆیان
ث- ناشرینكردنى ئیسلام و موسڵمانان
ج- نه‌هێشتنى ئه‌من و ئاسایش له نێو ولێتى موسڵمانان
ح- ته‌سك كردنه‌وه‌ى بوارى بانگه‌وازى بۆ دینى خوا
خ- كاولكارى و وێرانكارى ولێتانى موسڵمانان و ئاواره‌بوونى ده‌یان هه‌زار خێزان كه هه‌رێمى كوردستان جێگایانى كردۆته‌وه
د- ناشرین كردنى وشه‌ى جیهاد هه‌روه‌كو به‌عسیه‌كان وشه‌ى ئه‌نفالیان ناشرین كرد.
3- بیروبۆچوونى داعش هیچ له زانایان و مامۆستایانى سه‌له‌فى پشتگیرى ناكات به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه تێكڕاى زانایان و مامۆستایانى سه‌له‌فى دژى ئه‌و بیروبۆچوونه زێده‌ڕه‌ویه‌ى ئه‌وانن ، هه‌روه‌كو چۆن خه‌واریجه‌كانى سه‌رده‌مى ئیمامى عه‌لى ڕه‌زاى خواى لێ بێ هیچ له ێه‌حابه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌بوو ئه‌مڕۆش داعش هیچ له‌زانایان ومامۆستایانى سه‌له‌فى شوێنكه‌وته‌ى صه‌حابه‌یان له‌گه‌ڵدا نیه.
4- هیچ كاتێك كه‌سانى زێده‌ره‌وى ته‌كفیرى سه‌له‌فى نه‌بوون وناشبن بۆیه ناحاڵى بوون و نه‌فامێتیه كه به‌وان بوترێت (سه‌له‌فى جیهادى) هه‌رچه‌نده ئه‌و ناوه‌ش له خۆیان بنێن چونكه به‌ناو جیهاده‌كه‌ى ئه‌وان وه‌كو جیهادى سه‌له‌ف نیه .به‌ناو جیهادى ئه‌مڕۆى ئه‌وان پڕه له خاڵى ره‌ش وه‌كو كاولكارى و ڕه‌شه‌كوژى و دووره له‌و ڕه‌وشته به‌رزه پڕ به‌زه‌یه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و سه‌له‌ف له‌سه‌رى بوون .
5- ئامۆژگاریمان بۆ داعشه‌كان ئه‌وه‌یه كه بگه‌رێنه‌وه بۆ لاى زانایانى ئه‌هلى سوونه وه شوێن كه‌سانێكى نه‌ناسراو و نه‌زان نه‌كه‌ون وه ده‌ست هه‌ڵبگرن له كوشتارى موسڵمانان و لاوازكردنى ئوممه‌تى ئیسلام ، وه داواى لێبوردن له خواى گه‌وره و پاشان له میلله‌تى كوردى موسڵمان بكه‌ن .
روانگه‌ى سێیه‌م:
هه‌ڵوێست و ئه‌ركى مامۆستایانى ئاینى و به‌رپرسانى حوكمى و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و پێشمه‌رگه و تێكڕاى میلله‌تیش:
یه‌كه‌م :ئه‌ركى سه‌رشانى مامۆستایانى ئاینى: ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكى په‌روه‌رده نه‌كه‌ن له‌سه‌ر توند ڕه‌وى و زێده‌ڕه‌وى و حه‌ماسه‌تێكى به‌ره‌لێ و ته‌كفیركردنى موسڵمانان چونكه ئه‌م جۆره په‌روه‌رده توند ڕوێتیه به‌رهه‌مه‌كه‌ى بریتى یه له و واقعه‌ى كه ئه‌مڕۆ ده‌یبینین .له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ریان هه‌موو كاتێك به‌گشتى و ئه‌مڕۆش به‌تایبه‌تى هه‌وڵى په‌روه‌رده‌یه‌كى میانڕه‌وى ئه‌و میلله‌ته‌بن له‌سه‌ر ئه‌و ئیسلامه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر و سه‌له‌ف له‌سه‌رى بوون .وه‌هه‌روه‌ها ئه‌ركى سه‌رشانیانه كه وره‌ى خه‌ڵكى كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه و فێریان بكه‌ن كه پارێزگارى كردن له موسڵمانان و خاكى ئه‌م ولێته واجبێكى شه‌رعى یه و پێویسته له‌سه‌ر تاك تاكى ئه‌م میلله‌ته به‌م ئه‌ركه پیرۆزه هه‌ستێت .
دووه‌م : كاربه‌ده‌ستان:
1- ئه‌ركى سه‌رشانى كاربه‌ده‌ستان ئه‌وه‌یه كه به‌دڵسۆزیه‌وه پارێزگارى له‌م خاك و ولێته و ده‌ستكه‌وته‌كانى بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌م ولێته بخه‌نه پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى تر .
2- هه‌روه‌ها ئه‌ركى سه‌رشانى كاربه‌ده‌ستانه كه ڕێگرى بكه‌ن له دروست بوونى گه‌راى زێده‌ڕه‌وى له ولێته‌كه‌ماندا به‌لام ئه‌مه نه‌كرێت به بیانویه‌ك بۆ دژایه‌تى كردنى ئیسلامى ڕاسته‌قینه .وه پێویسته خۆیان شانازى به ئیسلامه‌وه بكه‌ن نه‌ك له كاردانه‌وه‌ى كه‌سانێكى زێده‌ڕه‌و خۆیان توشى هه‌ڵه بكه‌ن به‌رامبه‌ر به ئیسلام چونكه تاوه‌كو ئه‌وان زیاتر له خزمه‌تى ئیسلامدا بن ئه‌وا زیاتر ڕووڕه‌شى بۆ كه‌سانێك ده‌مێنێته‌وه كه به‌ناوى ئیسلامه‌وه دژایه‌تى ئه‌و میلله‌ته موسڵمانه ده‌كه‌ن .
سێیه‌م :میدیا و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن:
ئامۆژگاریمان ئه‌وه‌یه كه زیاتر هه‌ستیارانه‌و و ڕاستگۆیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م واقعه‌دا بكه‌ن و هه‌واڵى بچووك گه‌وره نه‌كه‌ن و ئه‌و میلله‌ته نه‌تۆقێنن وه هه‌ندێ شت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ت دا نیه باس نه‌كرێت و بلاونه‌كرێته‌وه .
چواره‌م : هێزه‌كانى پێشمه‌رگه :
ئامۆژگاریمان بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یه كه به‌ده‌ست و بازویه‌كى ئیماندارانه‌و بوێرانه‌وه پاسه‌وانى له‌م گه‌له موسڵمانه و خاكه‌كه‌ى بكه‌ن و وه خۆڕاگر و ته‌باو یه‌كڕیز و وره به‌رزبن و وه پشتیوانیان به‌خوا بێت بۆ پاراستن و سه‌رخستنیان چونكه سه‌ركه‌وتن ته‌نها لاى خواى په‌روه‌ردگاره وه زۆریادى خوا بكه‌ن و خۆیان به‌دوور بگرن له تاوان وه خۆیان له پێشتر بزان بۆ خزمه‌ت كردنى ئیسلام و موسڵمانان له به‌رامبه‌ره‌كانیان .
پێنجه‌م : تێكڕایى گه‌لى كوردستان :
ئامۆژگاریمان بۆ تێكڕاى ئه‌م میلله‌ته موسڵمانه ئه‌وه‌یه كه وره به‌رز و خۆڕاگر بن وه به پڕوپاگه‌نده وره‌یان لاواز نه‌بێت ، وه هه‌ریه‌كێك له تاك تاكى ئه‌م میلله‌ته خۆى به به‌رپرسیار بزانێت له‌به‌رمبه‌ر پاراستنى ئه‌من و ئاسایشى ولاته‌كه‌مان وه ڕێگر بن له‌وانه‌ى كه تێكده‌ر و زێده‌ڕه‌و دوژمنى ئه‌م میلله‌ته‌ن .وه پشتیوانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بن به گوێره‌ى تواناى خۆیان وه وانه‌زانن كه داعش یانى ئیسلام به‌ڵكو ئیسلام ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و صه‌حابه و سه‌له‌ف له‌سه‌رى بوون و به‌درێژایى مێژووش میلله‌تى كوردى موسڵمان شانازیان پێوه كردووه و ده‌كه‌ن ، وه ئومێدیشیان وابێت كه ئه‌مه فیتنه‌یه‌كه و تێده‌په‌ڕێت به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار.وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان به‌كاربه‌ده‌ستان و مامۆستایانى ئاینى و تێكڕایى میلله‌تیش خزمه‌تى ئاواره و لێقه‌وماوان بكه‌ین و هاوكاریان بین .
وه له كۆتایدا داواكارین له خواى گه‌وره كه ئه‌من و ئاسایشى ولێتمان بپارێزێ و له سته‌مى ده‌ستدرێژیكاران په‌نامان بدات , والحمد لله رب العالمین.