پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((حُبّبَ اليّ من دنياكم النساء والطيب! وجعلت قرة عيني في الصلاة)) رواه أحمد في المسند والنسائي والبيهقي (صحيح) واته: له دنیاكه‌تاندا دو شت له‌لام خۆشه‌ویست كراوه، ئافره‌ت و بۆنخۆشی، وه له نوێژدا چاوو دڵم رۆشن ده‌بنه‌وه.
له باره‌ی بۆنخۆشیه‌وه هه‌ندێك له شاره‌زایان ده‌ڵێن: ڕازاندنه‌وه‌و خۆجوان كردنی ژن بۆ مێرده‌كه‌ىو خۆبۆن خۆش كردنی له‌به‌هێزترین هۆیه‌كانی خۆشه‌ویستى و ته‌بایی وبه‌زه‌یى داده‌نرێ. هه‌روه‌ها بۆن خۆش كردن ده‌بێته هۆی نزیكی له یه‌كترى و ڕق لێ نه‌بونه‌وه. چونكه چاو و لوت سه‌ری دڵن جا گه‌ر دیمه‌نێكی باش و جوانی بینی یه‌كسه‌ر بۆ دڵی ده‌گه‌یه‌نێ و خۆشه‌ویستی دروست ده‌بێ، ئه‌گه‌ر دیمه‌نێكی ناشیرین كه‌وته به‌ر چاوی وه‌ك جل وبه‌رگ، ئه‌وا یه‌كسه‌ر ئه‌م شته‌ی كه پێی ناخۆشه به دڵی ده‌گات، ئه‌و كاته ڕقی لێ ده‌بێته‌وه‌و لێی دور ده‌كه‌وێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆن كاریگه‌ریى و مه‌ترسی له‌سه‌ر دڵ و ده‌رون هه‌یه. به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه ئافره‌ت به‌بۆنخۆشى یه‌وه بچێته سه‌ر شه‌قام و بازاڕ، چونكه ده‌رچونی ئافره‌ت بۆ به‌بۆنخۆشی ده‌بێته هۆی سه‌رنج ڕاكێشان و بزواندنی ئاره‌زوی پیاو و هاندان بۆ ئه‌نجام دانی كاری به‌دڕه‌وشتىو زیناكردن.
((خاتو عائیشه ره‌زای خوای لێ بێ گوتویه‌تى: ئافره‌تێك هاته لای پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم پرسیاری ده‌رباره‌ی پاك بونه‌وه‌ی له حه‌یز لێ كرد، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمانی پێدا كه چۆن خۆی پاك بكاته‌وه‌و خۆی بشوات، فه‌رموی: كه‌مێك له (مسك) كه جۆره بۆنێكه، بێنه‌و خۆتی پێ پاك بكه‌ره‌وه. ئافره‌ته‌كه‌ش گوتی: چۆن خۆمی پێ پاك بكه‌مه‌وه.
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: خۆتی پێ پاك بكه‌وه. ئافره‌ته‌كه گوتی: چۆن؟
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: سبحان الله، خۆت پاك بكه‌وه!
عائشه ده‌ڵێ:ده‌ستی ئافره‌ته‌كه‌م گرت و پێم گوت: شوێنی خوێنه‌كه‌ی پێ پاك بكه‌وه)).(رواه البخاري ومسلم.)
به مانای: ئافره‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه پاك ده‌بێته‌وه له حه‌یزدا، تۆزێك بۆنی مسك یان هه‌ر بۆنێكی تری خۆش به پارچه لۆكه‌یه‌ك یان پارچه قوماشێك به (فه‌رجی)یه‌وه بنێ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خوێنه‌كه بۆنی خۆش پیاو بۆنی پیس و ناخۆشی لێ لابدرێ.
ئه‌بو داود ده‌ڵێ: ((كانت لرسول الله صلى الله عليه وسلم سُكّة: يتطيب منها)).(حديث حسن.)
واته: پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم گوڵاو پڕژێنێكی هه‌بو كه خۆی پێ بۆن خۆش ده‌كرد.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((أطيب الطيب المسك)). رواه أبوداود(حديث حسن وصحيح).
واته: خۆشترین بۆن بۆنی میسكه.
هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: ((طيب الرجال ما ظهر ريحه وخفي لونه، وطيب النساء ما ظهر لونه وخفي ريحه)). رواه الترمذي والنسائي(صحيح).
واته: بۆنى پیاوان ئه‌وه‌یه كه بۆن بكرێ و ره‌نگه‌كه‌ى بشاردرێته‌وه، بۆنخوشى ئافره‌تانیش ئه‌وه‌یه كه ره‌نگه‌كه‌ى به‌ده‌ربكه‌وێ و بۆنى نه‌كرێ.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((من عرض عليه ريحان فلا يرده، فانه طيب الريح، خفيف المحمل)) رواه مسلم واته: گه‌ر یه‌كێك ره‌یحانی پێشكه‌ش كرا با وه‌ری بگرێ و ڕه‌تی نه‌كاته‌وه. چونكه بۆنی خۆشه‌و، هه‌ڵگرتنیشی سوكه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه بوخارىو نه‌سائی گێڕاویه‌تیانه‌وه‌كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له كاتێكدا گه‌ر یه‌كێك بۆنی پێشكه‌ش كردبا، ڕه‌تی نه‌ده‌كرده‌وه‌و لێی وه‌رده‌گرت.