خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ] البقرة:228. واته: ئافره‌تان هه‌روه‌ك ئه‌ركى ژنانه‌یان له‌سه‌ر شانه، هه‌روه‌ها مافى ڕه‌واى خۆیان هه‌یه.
((پرسیار له خاتو عائیشه كرا، ره‌زاى خواى لێ بێ، كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دێته ماڵه‌وه یه‌كه‌م شت چ ده‌كات؟ گوتى: سیواك ده‌كات!(1)).(رواه مسلم)
ئیبن عه‌باس ده‌ڵێ: من خۆم بۆ خێزانه‌كه‌م جوان ده‌كه‌م هه‌روه‌ك ئه‌و خۆى بۆم جوان ده‌كات،(2) حه‌زیش ناكه‌م هه‌مو مافه‌كانم بۆ جێ به‌جێ بكات، چونكه هه‌مو ئه‌و مافانه‌ى ئه‌و كه له‌سه‌رمه پێویست ده‌بێ و نه‌توانم هه‌موى جێ به‌جێ بكه‌م، خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ:[ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ] (قورتوبى له ڕاڤه‌ى ئه‌مه له ئیبن عه‌باس ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌مه پوخته‌یه‌تى: (بۆیه پیاو كارى وا گونجاو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م ژنه‌كه‌ى جوان بێت و ژنه‌كه‌ى دڵى پێ بكرێته‌وه‌و دڵخۆش بێ، یا ژنه‌كه‌ى داوێن پاك بێ له ئاست پیاوان)، گوتویه‌تى: (بۆنخۆشى و سیواك و لابردنى بۆنى پیسى له‌ش و لابردنى موى له‌ش و خۆپاك كردنه‌وه‌و نینۆك كردن، شتێكى دیاره‌و گونجاوه له‌گه‌ڵ ئاییندا.پاشان ده‌ڵێ: پێویسته پیاو ئه‌وكاتانه‌ى ژن بزانێ كه پێویستى به پیاو هه‌یه تا داوێن پاك بێ و چاو نه‌گێڕێ بۆ پیاوى تر، هه‌ركاتێكیش پیاو بینى ناتوانى مافى خۆى له سه‌رجێیى كردن بداته ژنه‌كه‌ى، ئه‌وا بۆى هه‌یه ئه‌و ده‌رمانانه به‌كاربهێنێ كه ئاره‌زوى جنسى به‌هێز بكات تا ژنه‌كه‌ى داوێن پاك بێ))
پیاوێكی قژ تێكه‌ڵ و دانه‌هاتو و تۆزاوی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی به‌نیازی سكاڵا كردن چونه لای خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب، ژنی پیاوه‌كه به خه‌لیفه عومه‌ری وت: گه‌وره‌ی بڕواداران! من و ئه‌و پیاوه‌یان نه‌گوتوه، به مانای له‌ده‌ست ئه‌و پیاوه‌م رزگار كه.(3) خه‌لیفه‌ش زانی ژنه‌كه ڕقی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه مێردی ژنه‌كه‌ی نارده‌وه تا خۆی ڕێك بخات و قژی كورت بكاته‌وه‌و نینۆكی په‌نجه‌كانی كورت بكاته‌وه، كاتێك پیاوه‌كه هاته‌وه لای خه‌لیفه، ئیمام عومه‌ریش فه‌رمانى دا له ژنه‌كه‌ى بچێته پێشه‌وه، كاتێك كه چوه پێشه‌وه ژنه‌كه‌ی نه‌یناسیه‌وه‌و به‌لایه‌وه غه‌ریب بو، یه‌كسه‌ر له‌لای لاكه‌وت، پاشان كه مێرده‌كه‌ی ناسیه‌وه پێی رازی بو و، ئه و داوایه‌ش كه كردبوی بۆ رزگار بون له‌ده‌ست مێرده‌كه‌ی لێی پاشگه‌ز بوه‌وه. ئیمامی عومه‌ریش فه‌رموی: خۆتان بۆ خێزانه‌كانتان ئاوا لێ بكه‌ن، به‌خوا چۆن ئێوه پێتان خۆشه ژنه‌كانتان خۆیان بۆتان جوان بكه‌ن، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه پێیان خۆشه‌و ده‌بێ خۆتانیان بۆ جوان بكه‌ن.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌باره‌ی نه‌چونه لای خێزان له كاتێكدا كه خۆی نه‌ڕازاندۆته‌وه‌و ئاگاداری مێرده‌كه‌ی نیه ده‌فه‌رموێ: ((إذا دخلت ليلاً فلا تدخل (4)على أهلك حتى تستحدّ المغيبة وتمتشط الشعشة: الكيّس الكيس؟)) رواه مسلم
واته: گه‌ر به‌شه‌و چویه ژوره‌وه یان ماڵه‌وه بۆ لای خێزانه‌كه‌ت، یه‌كسه‌ر مه‌چوه لای له كاتێكدا تۆ له سه‌فه‌ر بوى و لێی دور كه‌وتویته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی به هه‌واڵی ئاماده بونت ده‌زانێ و ئه‌و موانه‌ی له‌شی لاده‌دات كه پێویستن لا بدرێن و قژی دابهێنێ و پیسی له‌شی لابدات. له‌به‌ر ئه‌وه ئاگاداربه و تێگه‌یشتو به و ژیرى و خۆگرى و ئارامی به‌كار بهێنه، تا نه‌كه‌ویه ناو حه‌رامه‌وه، وه‌ك جیماع كردن له كاتێكدا كه خێزانه‌كه‌ت له حه‌یز دایه.
پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((عشرة من الفطرة: قص الشارب، واعفاء اللحية والسواك ، واستنشاق الما‌ء، وقص الأظافر... وغسل البراجم، ونتف الإبط، وحلق العانة، وانتقاص الما‌ء)).رواه مسلم وغيره
واته: (ده) شت هه‌یه كه له فیتره‌ت و سروشتی ئاده‌میزادن: سمێڵ قرتاندن و ڕیش هێشتنه‌وه و سیواك كردن و ئاو له ده‌م و لوت وه‌ردان و نینۆك كردن و شوشتنى نێوان په‌نجه‌كان و بن هه‌نگڵ كردن و به‌ركردن و خۆپاك كردنه‌وه له میز و پیسایى.
==================================
(*) له هه‌ندێك (آثار)دا هاتوه كه ده‌فه‌رموێ: جله‌كانتان بشۆن، قژتان كورت بكه‌نه‌وه و سیواك بكه‌ن، خۆتان جوان بكه‌ن و خۆتان پاك ڕاگرن، چونكه به‌نى ئیسرائیل ئه‌مانه‌یان نه‌ده‌كرد، بۆیه ئافره‌ته‌كانیان توشى زیناكردن بون.
(1) ره‌نگه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆیه سیواكى كردبێت تاوه‌كو به ماچ كردن پێشوازى خێزانه‌كانى بكات!.. چه‌ند جوانه ژن و مێرد به‌یانیان به ماچ كردن یه‌كترى به‌جێ بێڵن و ئێوارانیش به‌ماچ كردنه‌وه به یه‌كترى بگه‌نه‌وه، تاوه‌كو یاده‌وه‌ریه‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت.
(2) به‌ڵێ، پێویسته له‌سه‌ر ژن خۆى بۆ تۆ جوان بكات نه‌ك بۆ پیاوانى سه‌رشه‌قام و ئاهه‌نگه‌كان.
(3) له كتێبى (تحفة العروس)دا هاتوه: (ئافره‌تان یارى پیاوانن، كه‌واته با پیاو به‌پێى تواناى یاریه‌كه‌ى جوان بكات!)
خۆ جوان كردن مایه‌ى وروژاندنى ئاره‌زوى پیاو و مایه‌ى چاوتێركردنیه‌تى و دیارترین جوانى ژنه‌و مایه‌ى به‌رده‌وامى ئولفه‌ت و خۆشه‌ویستى یه!
(أبو الفرج) له كتێبى (النساء) گوتویه‌تى كه ئه‌مه ماناكه‌یه‌تى: ژن كاتێك له‌لاى مێرده‌كه‌ى خۆشبه‌خت ده‌بێ، دواى ته‌واوى جوانبونى، گه‌ر له‌سه‌ر خۆ جوان كردن و خۆپاك را‌گرتن به‌رده‌وام بێ، هه‌وڵ بدات
هه‌رچى خشڵ و جل و به‌رگ هه‌یه به هه‌مو شێوه‌كانیه‌وه جوانیه‌كه‌ى زیاتر ده‌كات و به‌دڵى مێرده‌كه‌یه‌تى و حه‌زى پێ ده‌كا به‌كارى بێنێ، با زۆر وریا‌و ئاگادار بێ نه‌هێڵێ مێرده‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك بیبینێ كه حه‌زى پێ ناكات وه‌ك پیس و پۆخڵى و بۆنى ناخۆش.
مه‌ترسى له‌ده‌ست چونى پیاویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژن چونكه ئه‌و بۆته مایه‌ى كه‌مته‌رخه‌مى نواندن و، ئه‌ویش چاو ببڕێته ئافره‌تى تر.. هه‌روه‌ها با ژن خۆجوان كردنى زیاتر بكات له‌و كاتانه‌ى كه خواى گه‌وره له قورئان باسى كردون و قه‌ده‌غه‌ى كردوه به‌نده‌و منداڵان بێنه ژوره‌وه‌ى ژن و مێرد مه‌گه‌ر به مۆڵه‌ت وه‌رگرین بێ؛ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنْكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنْكُمْ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ مِنْ قَبْلِ صَلاَةِ الْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُمْ مِنْ الظَّهِيرَةِ وَمِنْ بَعْدِ صَلاَةِ الْعِشَاءِ ثَلاَثُ عَوْرَاتٍ لَكُمْ]النور:58 واته ئه‌ى بڕواداران! با ئه‌وانه‌ى خولام و كه‌نیزه‌ى ئێوه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌ئێوه باڵغ نه‌بون، سێ جار ئیزنو لێ بخوازن: له پێش نوێژى به‌یانیدا و نیوه‌ڕۆیان . كاتى شمه‌كان داده‌نێن و له‌پاش نوێژى خه‌وتنانیش؛ كه ئه‌م سێ كاته وه‌ختى ته‌نیایى ئێوه‌یه.
(4) له كتێبى (فيض القدیر) هاتوه كه ئه‌مه پوخته‌كه‌یه‌تى: (گه‌ر پیاو له‌سه‌فه‌ردا بو نزیك بو بگه‌ڕێته‌وه، ژنه‌كه‌ش به گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌زانى و ئاگادار بو، ئه‌وكاته ژنه‌كه خۆى بۆ ئاماده ده‌كات ئه‌وا كه‌راهه‌تى نیه.. چونكه ئه‌و هۆیه لادراوه كه مایه‌ى كه‌راهه‌ته، هۆیه‌كه‌شى بریتى یه له خۆئاماده‌نه‌كردنى ژنه‌كه بۆ پیاوه‌كه‌ى.