شوبهەكانى شەخس پەرستان و پوچەڵ كردنەوەیان(شوبهەی سیانزه‌یه‌م تا شانزه‌یه‌م)
بەروار: 2013/08/17سەردارن: 2372نوسەر: د.عبداللطیف أحمد مصطفی

بەداخەوە نەفام و بێ‌ ئاگایان ناگەڕێنەوە بۆلای سەرچاوەی ئیسلامەتی كە قوڕئان و حەدیسەو ناچنە خزمەتیان بۆ تێگەیشتن لێیان ( تدبّر ) و ئیش كردن پێیان. بەڵكو بەشیان لە قوڕئان خوێندن تەنها بۆ مردووانە لەسەر تەعزیە، نەك بۆ زیندووەكان. وە ئەگەر بێت و لە كتابی نوسەرێكی باوەڕ پێكراوی خۆیاندا نوسرابێت دروستە هاوار بكرێتە پیاوچاكان، ئەوە باوەڕ بەو دەكەن، بەڵام باوەڕ بە كەلامی خوا ناكەن، وە قوڕئان و حەدیس دەخەنە پشت گوێ‌ و، مانای ئایەتەكانی دەگۆڕِن و تەحریفی دەكەن بەناوی تەفسیرو لێكدانەوەو تەئویل و مەجاز. وە چەندان شوبهە دەهێننەوە، بۆ ڕەت كردنەوەی مانای زاهیری ئەم ئایەتە قوڕئانیانە.
زۆر لە نەفامانی ئەم سەردەمەی ئێمە، شەیتان سەری لێ‌ شێواندوون و لەڕێگای ڕاستی تەنها خوا پەرستی گومڕای كردوون و، گەڕاندوونیەوە بۆ سەر دینی موشریكەكانی پێشوو، بەڵام نەك بەناوی شیرك و كوفر، بەڵكو بەناوی خوا پەرستی و خۆش ویستنی پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و پیاوچاكان و لەخوا نزیك بوونەوە. وە هەروەها شەیتان بەوەش وازی لێ‌ نەهێناون كە لە تەوحید ( تەنها خوا پەرستی ) ەوە لای داون بۆ هاوبەشی بۆ خوا دانان (الشرك)، بەڵكو شەریك بۆ خوا دانانی بۆ ڕازاندوونەوە لە پۆشاكی حەق و خوا پەرستیدا نیشانیان دەدات و چەندان شوبهەشیان فێردەكات بۆ ئەوەی بیان هێڵێتەوە لەسەر دینی شیرك و قـەنـاعـەتـیان بـۆ دروسـت بـكات و موجادەلەی ئەهلی تەوحیدیشی پێ بكەن. وە شوبهەكانی شەیتان بۆتە چەكی دەستیان بۆ دیفاع كردن لە بیروباوەڕە شیركیەكەیان لەبەرامبەر بانگەوازی ئەهلی تەوحید بۆیان. وەك پەروەردگار دەفەرموێت:  [ وزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لا يَهْتَدُونَ ] (النمل: 24).واتە: شەیتان كردەوەكانی بۆ ڕازاندوونەوەو لە ڕێگەی ڕاست لای داون.
[ وإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ ويَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ ] (الزخرف:37). واتە: شەیتانەكان لە ڕێگەی ڕاست لایان دەدەن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وا حیساب دەكەن كە هیدایەت دراون و لەسەر ڕێگەی ڕاستن !!.
وە دەفەرموێت: [وإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ وإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ] (الأنعام: من الآية 121 )  واتە: شەیتانەكان وەحی دەنێرن بۆ دۆستەكانیان وە شوبهەیان فێردەكەن بۆ ئەوەی موجادەلەی ئێوەی دۆستی خوا ( ئەهلی تەوحید )ی پێ‌ بكەن .
بەڵام بە پشتیوانی خوا ناتوانن لە بەرامبەر ئەهلی تەوحید بوەستن و شوبهەكانیان خـۆی ناگرێت لە ئاستی بەڵگەكانی ئەهلی سوننە ( ئەهلی تەوحید ) چونكە فێڵ و شوبهەی شەیتان لاوازە لە راستیدا [فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفاً] (النساء: من الآية76 )
وە فێڵ و شوبهەی شەیتان تەنها لای موسڵمانی سادەی تێنەگەیشتوو لە قوڕئان و سوننەت ـ ڕەواجی هەیە.
بەڵام لای تەنها خوا پەرستان ( شوێنكەوتووانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانی ) ڕەواجی نی یەو لاوازترە بەلایانەوە لە هێلانەی جاڵجاڵۆكە، كە هێلانەی جاڵجاڵۆكە لاوازترین هێلانەیە : [ مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتاً وإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ] (العنكبوت:41)
وە هێزو توانای تەنها خوا پەرستانی شوێنكەوتەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانی لە خۆیانەوە نیە بەڵكو لەوەوەیە كە شوێن ئەو ڕۆشنكەرەوە( نور )ە كەوتوون كە خوا بۆی ناردوون، كە بریتی یە لە قوڕئان و سوننەت. چونكە هەركەسێك شوێن ئەم دوو سەرچاوە ڕۆشن كەرەوە بكەوێت ئەوا هەموو شتێكی لا ڕووناك و ئاشكرا دەبێت و حەق و ناحەق لێك جیا دەكاتەوەو شەیتان ناتوانێت فێڵی لێ‌ بكات و سەری لێ‌ بشێوێنێت.(سوپاس بۆ خوا) .
ئێستاش با شوبهەی نەفامەكان بخەینە ژێر تیشكی ڕووناكی قوڕئان و سوننەت بە گوێرەی تێگەیشتنی هاوەڵان و پێشەوایانی پێشینەی ئوممەت:
گۆڕپەرستانی ئەمڕۆ دەڵێن: ئێمە موشریك نین، چونكە ئێمە لە زۆر بیرو باوەڕو كردارو گوفتاردا جیاوازین لە موشریكەكان كەواتە نابێت ئەو ئایەتانەی موشریكەكانی بە كافر داناوەو لە سەر ئەوان دابەزیوە بەسەر ئێمەیدا جێ بەجێ‌ بكەن، چونكە ئێمە لە زۆر شتدا جیاوازین لە موشریكان .

بۆ خوێندنه‌وه‌و داگرتنى شوبهه‌ى سیانزه‌یه‌م تا شانزه‌یه‌م كلیك له‌سه‌ر داگرتن بكه‌