دیموكراسی و هەڵبژاردن و شورای ئیسلامی
بەروار: 2014/05/24سەردارن: 2088نوسەر: شێخ(محمد بن عبد الله الإمام) و/پشتیوان حەسەن كەرەم

[ئایا حوكمی ئەو قسەیە چیە كەبوترێت دیموكراسی و هەڵبژاردن بریتیە لە شورای ئیسلامی؟]
وەڵام: سوێند بەخوا ئەگەر لەبەر خەڵكانی نەفام و نەزان نەبوایە كە بەوێنەی ئەم وشانە كاریگەر دەبن, ئەوا ئەو جۆرە پرسیارانە پێویست ناكات وەڵام بدرێنەوە.
پێش ئەوەی دەست بكەین بە روون كردنەوەی ئەم باسە دوو فەرموودەی گەورە بیری ئەوانە ئەهێنمەوە, ئەوانیش بریتین لە وتەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم‏: ((من قال إني بريء من الإسلام, فإن كان كاذباً, فهو كما قال, وإن كان صادقاً, لم يعد إلى الإسلام سالماً)) (رواه النسائي وابن ماجة والحاكم من حديث بريدة).واتە: ئەوەی بڵێت من بەریئم لە ئیسلام, ئەگەر درۆ بكات, ئەوا وایە, وە ئەگەریش ڕاست بكات ئەوا بە سەلامەتی ناگەڕێتەوە بۆ ئیسلام.
وە فەرموودەكەی تر بریتیەلە ((إن العبد ليتكلم بالكلمة ما يتبين فيها, يزلّ بها في النار أبعد مابين المشرق والمغرب )) (متفق عليه من حديث أبي هريرة) واتە: جاری وا هەیە كەسێك وشەیەك دەڵێت وردنابێتەوە لێی, كە پێی دەخرێتە ناو ئاگرەوە بە دووری نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا.
جا لەم دوو فەرموودەیەوە ئامۆژگاری تێدایە بۆ كەسێك كەبەناوی خواوە قسە دەكات (عزوجل), بەبێ زانست و ڕێنمایی وكتێبێكی ڕوون.
بەهەرحاڵ: دیمۆكراسی و هەڵبژاردن یەكناگرێتەوە لەگەڵ شورادا كە خوا بەشەرعی داناوە, نە لە بنەڕەتدا نەلە فەرع ولقدا, نەلەهەموودا نەلە بەشێكدا, نەلە واتادا نەلە بنچینەدا, بەڵگەش لەسەر ئەم قسەیە, ئەمانەن:
[یەكەم: كێ‌ سیستەمی دیمۆكراسی داناوە؟]
وەڵام: بێ باوەڕان.
• كێ‌ شورای داناوە؟
وەڵام: الله.
• ئەی ئایا بۆ مرۆڤ هەیە شەرع دابنێت؟
وەڵام: نــەخــێـر.
• ئایا شەرعەكەی وەردەگیرێت؟
وەڵام: نــەخــێـر.
• دانەری دیمۆكراسی بریتیە لە مرۆڤەكان, و دانەری شورایش بریتیە لە خوای پەروەردگار(سبحانە وتعالی).
كەوابوو خوای شوراو پەیڕەوكارانی خوای گەورەیە, وە خوای دیمۆكراسی و پەیڕەوكارانی بێباوەڕان و هەواو ئارەزووە.
وە ئایا ئێمە خوایەكی ترمان بۆ هەیە جگە لە الله (عزوجل)؟! خوای گەورە دەفەرموێـت: [أَفَغَيْرَ اللَّهِ أَبْتَغِي حَكَماً]{الأنعام: 114}واتە: جا ئایا جگە لە خوا دادوەرێكی تر بۆ خۆم بڕیار بدەم؟ یان دەفەرموێت:[قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيّاً فَاطِرِ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَهُوَ يُطْعِمُ وَلا يُطْعَمُ قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ وَلا تَكُونَنَّ مِنْ الْمُشْرِكِينَ (14)]{الأنعام}واتە: پێیان بڵێ‌: ئایا ( بەعەقڵ وژیری ئێوە ڕەوایە) كە جگە لە خوا كەسێكی تر بكەمە پشت وپەنای خۆم؟ كە بەدیهێنەری ئاسمانەكان وزەویە و هەرئەویش رۆزی بەخشە وبێ نیازە لە هەموو ڕزق ورۆزیەك, دووبارە بڵێ‌: من بەڕاستی فەرمانم پێ دراوە یەكەم كەس بم كە تەسلیمی ئەو زاتە ببـم و موسڵمان بـم و(من پێت ڕادەگەیەنم) كە: هەرگیز نەكەیت لە موشریك وهاوەڵپەیداكەران بیت. وە هەروەها دەفەرموێت: [قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِي رَبّاً وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَيْءٍ]{الأنعام: 164} واتە: ئایا ڕەوایە من جگە لە خوا بگەڕێم پەروەردگارێكی تر بكەمە پەروەردگاری خۆم لەكاتێكدا كە ئەو زاتە خاوەن وپەروەردگاری هەموو شتێكە؟
جا بەڕاستی ئەم ئایەتانە جیاكەرەوەی تەواوەتی نێوان دیمۆكراسی وهەڵبژاردن و شورای ئیسلامیە.
[دووەم: ]شورای گەورە كە بریتیە لەو بابەتانەی كە پەیوەستن بە سیاسەت وبەڕێوەبردنی ئوممەتەوە, ئەهلی (حل وعقد) پێی هەڵدەسن كە پێك دێن لە زانایان وپیاوچاكان وكەسە دڵسۆزەكان, وە دیمۆكراسیش كەسانی بێباوەڕ ونەزان پێی هەڵدەسن لە پیاوان وئافرەتان, وە ئەگەریش موسڵمانان یان زانایانی موسڵمان لەگەڵیان بێت ئەوا تەنها گاڵتە ویاریەكە بەسەر موسڵمانانەوە دەكرێت.
وە ئایا دروستە یەكسانی بكەین لەنێوان موسڵمانێكی باوەڕداری چاكی پاك, كە خوا هەڵی بژاردووە, لەگەڵ تاوانبارێك كە خوا دووری خستۆتەوەو ڕیسوای كردووە؟!! ئەوەتا خوای گەورە دەفەرموێت:[ أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرِمِينَ (35) مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ (36) ]{القلم}واتە: ئایا موسڵمانان وەك تاوانباران لێ‌ دەكەین؟ چیتانە حوكم وبڕیاری وا ئەدەن؟ چونكە هیچ كاتێك نابێ چاككارو خراپكار چوون یەك مامەڵەیان لەگەڵ بكرێ‌. وە هەروەها دەفەرموێت: [أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ اجْتَرَحُوا السَّيِّئَاتِ أَنْ نَجْعَلَهُمْ كَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَوَاءً مَحْيَاهُمْ وَمَمَاتُهُمْ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (21)]{الجاثية}واتە: ئایا ئەوانەی كە گوناهو تاوانەكانیان ئەنجام داوە, وایان زانیووە هەر وەك ئەوانە حسابیان بۆ دەكەین كە ئیمانیان هێناوە و كاروكردەوە چاكەكانیان ئەنجام داوە؟! ژیانی دونیاو مردن ودوای مردنیان وەك یەك دەبێت؟! ئای كە حوكمی خراپ بڕیار دەدەن.
یان دەفەرموێت: [أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ (28) ]{ص}واتە: ئایا ئەو كەسانەی كە ئیمانیان هێناوەو كردەوە چاكەكانیان ئەنجام داوەو چاكەكارن, وەكو ئەو كەسانە سەیر دەكەین كەلە زەویدا خراپە ئەنجام دەدەن ولە خودا یاخین؟ یاخود ئایا ئەو كەسانەی كەبەندایەتی خودا دەكەن وخۆیان لە خراپە دەپارێزن وپارێزكارن, وەك ئەو كەسانە لێ دەكەین كەلە خودا ناترسن وخراپەكارو شەڕانین؟ بێگومان نەخێر.
[سێ یەم: ]ئەهلی شورا حەرامێك حەڵاڵ ناكەن, و حەڵاڵێك حەرام ناكەن, و ناڕەوایەك بە حەق ناكەن و حەقیش بە باتڵ ناكەن, بە پێچەوانەی دیمۆكراسی خوازانەوە كە حەرام حەڵاڵ دەكەن و حەڵاڵ حەرام دەكەن و حەق دەكەن بە ناحەق و ناحەقیش سەردەخەن وپشتی دەگرن. بەڵام ئەهلی شورا لەنێو خۆیاندا پرس وڕاوێژ دەكەن لەسەر ئەو بابەتانەی كە ئاڵۆز بووە لەسەریان سەبارەت بە حەق وچۆنێتی جێ بەجێ كردنی, هەربۆیە ئەمان شوێنكەوتە و چاولێكەری پێغەمبەرن صلى الله عليه وسلم, حوكم وبڕیارێك نادەن كە پێچەوانەی حوكمی خوا بێت, بەڵام ئەوان باتڵ وناڕەوایەتی برەو پێ دەدەن و دەیسەپێنن و جگە لەخوا دەستورو یاسا دادەنێن و دەینوسنەوە, خوای گەورەش دەفەرموێت: [أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنْ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ]{الشوری: 21} واتە: (ئایا ئەو بێباوەڕانە ڕازین بەبەرنامەی خوا) یاخود شوێنی ئەو هاوەڵپەیداكەرانە دەكەون كەبە ناوی دینەوە بەرنامەیان بۆ داناون وپەیڕەویان دەكەن بێ ئەوەی خوا مۆڵەتی دابێت وپێی ڕازی بێت (حەرام وحەڵاڵیان بۆ دیاری دەكەن). وە هەروەها دەفەرموێت: [وَمَنْ يَقُلْ مِنْهُمْ إِنِّي إِلَهٌ مِنْ دُونِهِ فَذَلِكَ نَجْزِيهِ جَهَنَّمَ كَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ (29)]{الأنبياء: 29} واتە: هەركەسێك لەوان بڵێ‌: منیش خوایەكم جگە لەو (الله) ئەوە پاداشتی بەدۆزەخ دەدەینەوە هەر ئاوایش تۆڵەو پاداشتی یاخییان وستەمكاران ئەدەینەوە. یان دەفەرموێت: [مَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيّ وَلا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَداً (26)]{الكهف: 26} واتە: هیچ كەس نیە جگە لەو زاتە (الله) پشت وپەنای خەڵكی بێت, بێگومان ئەو خوایە لەكارو فەرمانڕەوایەتیەكەیدا هیچ كەس ناكات بەهاوتاو هاوبەشی خۆی.
[چوارەم: ]شورا لەهەندێ‌ باس وخواسی دەگمەندا نەبێت ئەنجام نادرێت, بۆیە ئەوەی خواو پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم‏ حوكمیان دابێ لەسەری و زۆر ڕوون وئاشكرا بێـت ئەوا شورای ناوێت, بەڵام دیمۆكراسی دژەوانەی حوكمەكانی خوایە, خوای گەورە دەفەرموێت: [أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنْ اللَّهِ حُكْماً لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ (50)]{المائدة}واتە: ئایا ئەوانە حوكم وفەرمانڕەوایی جاهیلیەت و نەفامیان دەوێت وئەویان لاپەسەندە؟! (ئاخر بۆ بیر ناكەنەوە) كێ‌ هەیە بەقەدەر خوا حوكمی جوان وچاك وبەجێ بێت, (بەتایبەت) لای ئەو كەسانەی كەبە وردی سەرنج دەدەن و ویژدان وهەستی زیندوویان هەیە. وە یان دەفەرموێت: [وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْكَافِرُونَ (44)]{المائدة}واتە: جا ئەوەی حوكم و داوەری بەو بەرنامەیە نەكات كە خوا دایبەزاندووە, ئا ئەوانە بێباوەڕن. [ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الظَّالِمُونَ (45)] {المائدة} واتە: جا ئەوەی حوكم و داوەری بەو بەرنامەیە نەكات كە خوا دایبەزاندووە, ئا ئەوانە هەر ستەمكارن. [ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْفَاسِقُونَ (47)] {المائدة} واتە: جا ئەوەی حوكم و داوەری بەو بەرنامەیە نەكات كە خوا دایبەزاندووە, ئا ئەوانە ناپاك وتاوانبارو لەسنوور دەرچوون.
[پێنجەم: ]شورا لەهەموو كاتێكدا واجب و پێویست نیە, بەڵكو دەگۆڕێت بە گۆڕانی حاڵەت وبارودۆخ, كاتی وا هەیە واجبە, وە كاتی وەهایش هەیە پێویست نیە, هەر بۆیە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم پرس وڕای دەكرد بۆ هەندێك لە جوڵانەوەو غەزاو جەنگەكانی كەلە كاتی تردا نەیدەكرد, جا بۆیە دەگۆڕێت بە گۆڕینی حاڵەتەكان.
بەڵام سیستەمی دیمۆكراسی فەرزو پێویستە لەسەر پەیڕەوكارانی, وە هەرگیز رێگەنادرێت بە هیچ كەسێك لە كاربەدەست وسەرۆكەكان كەلێی دەربچن, و دەبێت جێ بەجێ و پەیڕەوی بكەن بەسەر گەلەكانیاندا. وە ئەوەشی شتێك فەرزبكات بەسەر خەڵكیدا و لەكاتێكدا خوا فەرزی نەكردبێت, ئەوا خەڵكی كردووە بە كۆیلە وبەندە, خوای گەورە دەفەرموێـت: [أَفَحَسِبَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ يَتَّخِذُوا عِبَادِي مِنْ دُونِي أَوْلِيَاءَ إِنَّا أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ نُزُلاً (102)]{الكهف}واتە: ئاخۆ كافرو بێباوەڕان لایان وایە بۆیان دەچێتە سەر ئەگەر – لەجیاتی من – هەندێ لەبەندەكانم بكەنە پشتیوان ودۆستی خۆیان وكەڵكیان پێ دەگەیەنن ولەسزای من ڕزگاریان دەبێت؟! با ئەوانە چاك بزانن كە بێگومان ئێمە دۆزەخمان كردۆتە مەنزڵگەی بێبڕوایان ولەوێ‌ نیشتەجێ دەبن.
[شەشەم: ]دیمۆكراسی شەریعەتی ئیسلامی ڕەد دەكاتەوەو تۆمەتباری دەكات بە ناتەواو و نەگونجاو وناشاز, بەڵام شورا هێز وتەواوێتی ئیسلام دەچەسپێنێ‌ وئەو ڕاستیە دەردەخات كە بۆ هەموو سەردەم وشوێنێك دەگونجێت ودەشێ‌.
[حەوتەم: ]لەو كاتەوەی ئیسلام هات شورایش پەیدابوو, بەڵام دیمۆكراسی لەم دوو سەدەیەی دواییەدا – سیازدەو چواردەی كۆچی- هاتە نێو كۆمەڵگە و وڵاتانی ئیسلامەوە, ئایا ئەمە واتای ئەوەیە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هاوەڵان وسەرجەم موسڵمانان دیمۆكراسی خواز بوونە؟!.
[هەشتەم: ]دیمۆكراسی واتە " حوكمی گەل, بۆ گەل". بەڵام شورا واتە پرس وڕاوێژ, و دەركردنی حوكمێكی تێدا نیە كە بنچینەی لە شەرعدا نەبووبێت, بەڵكو بریتیە لە هاریكاری كردنی یەكتر لەسەر تێگەیشتنی حەق, و گەڕانەوەی شتە لاوەكیەكان بۆ پرسە گشتیەكان ولێكدانەوەی شتە تازەكان بەپێی شەرع.
ئەم بابەتە بەشێكی كورتە لە كتێبی (تنوير الظلمات في كشف مفاسد الانتخابات ) كە ئێستا خەریكی وەرگێڕانین لە نوسینی شێخ(محمد بن عبد الله الإمام)