ئامۆژگاری دایك و باوك بۆ كچی تازه به‌شودراو
ئه‌نه‌س ده‌ڵێ: هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كاتێك كه بوكێكیان بۆ زاوا ده‌گواسته‌وه، فه‌رمانیان به بوكه‌كه ده‌كرد كه خزمه‌تی مێرده‌كه‌ی بكات و چاوه‌دێری مافی ژن و مێردایه‌تی بكات.
ئامۆژگاری باو ك له‌كاتی به‌شودانی كچه‌كه‌ی
عبدالله ی كورِی جه‌عفه‌ری كورِی ئه‌بوتالیب ئامۆژگاری كچه‌كه‌ی كرد‌و پێی گوت:
نه‌كه‌ی (غیره)ت به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ت هه‌بێ، واته لێی بترسی له‌وه‌ی كه دڵی به ئافره‌تێكی تره‌وه بێت. چونكه ئه‌م (غیره)یه كلیلی ده‌رگای ته‌ڵاق دانه! نه‌كه‌ی زۆر گله‌یى و گازانده‌و نارِه‌زایی ده‌رببرِی چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی تورِه‌بونی.
پێویسته چاوه‌كانت به كل(*) برِازێنیته‌وه، چونكه جوانترین رِازانه‌وه‌یه، خۆشترین و باشترین بۆن ئاوه.
ئامۆژگاری خه‌زور بۆ زاواكه‌ی
له‌و كاته‌ی ئیمامی عه‌لی داخوازی فاطيمه ى له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كرد، پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رمو: ((فاطيمه بۆ تۆیه به‌مەرجێ پێویسته به‌باشى و به‌چاكی هه‌ڵس و كه‌وت و رِه‌فتارو ژیانی له‌گه‌ڵ ببه‌یته سه‌ر)).(رواه الطبرانى(صحيح).)
عوسمانی كورِی عه‌نبه‌سه‌ی كورِی ئه‌بو سوفیان داخوازی كچه مامه‌كه‌ی كرد كه عوتبه مامی بو. عوتبه‌ش عوسمانی له‌لای خۆی دانیشاندو ده‌ستی به‌سه‌رى دا ده‌هێناو پاشان گوتی: نزیكترین خزم داخوازی خۆشه‌ویسترین خۆشه‌ویستی كردوه، كه ناتوانم رِه‌تی بكه‌مه‌وه. ئه‌وا رِازی بوم كه ببنه هاوسه‌ری یه‌كتری، تۆ به‌رِێزتری له‌و له كاتێكدا كه كچه‌كه‌م به دڵمه‌وه نوساوه له‌به‌ر ئه‌وه رِێزی بگره تا به‌زمانی شیرینه‌وه باست بكه‌م. هه‌رگیز قسه‌ی ناشیرینی پێ نه‌ڵێیت و به‌كه‌می نه‌زانی، ئه‌گینا رِێزت له‌لام كه‌م ده‌بێته‌وه‌و به بچوكی دێیه به‌ر چاوم. هه‌رچه‌نده خزمیشی به‌ڵام نزیكتر بومه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه خۆت له دڵم دور مه‌خه‌ره‌وه.
دایكێك ئامۆژگاری كچه‌كه‌ی ده‌كات پێش شه‌وی گواستنه‌وه‌ى
دایكێكی هاوچه‌رخ ئامۆژگاری كچه‌كه‌ی به‌م ئامۆژگاریانه‌وه كرد له كاتێكدا كه خه‌نده‌و فرمێسك تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری ببون گوتی:
كچه شیرینه‌كه‌م! ئه‌وا تۆ به‌ره‌و ژیانێكی نوێ به‌رِێ ده‌كه‌وی.. ژیانێك كه جێگه‌ی باوك و دایكتی تێدا نابێته‌وه‌و جێگه‌ی خوشكه‌كانتی تێدا نابێته‌وه... له‌به‌ر ئه‌وه تۆ ده‌بیه هاورِێ و هاوسه‌ری پیاوێك كه نایه‌وێ كه‌سێكی تر به‌شداری له‌گه‌ڵ دا بكات با ئه‌و كه‌سه‌ش له خوێن و گۆشتیشت بێ...
كچه‌كه‌م! تۆ ببه ئه‌و هاوسه‌ره كه مافی هاوسه‌ریه‌تی خۆی بده‌یتێ و بۆی ببه به‌دایك له سۆز‌و خۆشه‌ویستى دا، تۆ وا بكه كه ئه‌و هه‌ست بكات تۆ هه‌مو شتێكی ژیانی ئه‌وی. ئه‌وه‌ش بزانه‌و هه‌رده‌م له‌بیرت بێ كه پیاو جا هه‌رچ پیاوێك بێ -منداڵێكی گه‌وره‌یه- كه‌وا بچوكترین و كه‌مترین وته‌ی شیرین و خۆش به‌ختیارى و شادی پێ ده‌به‌خشێت. به‌و شێوه رِه‌فتار نه‌كه‌ی كه‌وا هه‌ست بكات به‌هۆی شوكردنی تۆوه له كه‌س و كار‌و خزمیت كردوه، پونكه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه له‌پێناو تۆدا وازى له ماڵی دایك و باوكی هێناوه. به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه‌ی نێوان تۆ‌و ئه‌و ئه‌وه‌یه كه له‌نێوان پیاوو ئافره‌ت دایه.. ئافره‌ت هه‌رده‌م سۆزی به‌لای دایك و باوكى و براو خوشكه‌كانىدا ده‌جوڵێ. هه‌روه‌ها سۆز‌و بیری به‌لای ئه‌و ماڵه ده‌جوڵێ كه تێیدا په‌روه‌رده بوه‌و پێگه‌ییوه‌و گه‌وره بوه‌و فێری خوێندن بوه.. به‌ڵام ئافره‌ت ده‌بێ خۆی له‌سه‌ر ئه‌م ژیانه نوێ یه رِا بهێنێ، ده‌بێ ژیانی خۆی بگونجێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی كه بوه‌ته هاوسه‌ری ژیانى و بوه‌ته باوك و چاودێر‌و سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه‌كانی... ئه‌مه‌یه دنیا نوێ یه‌كه‌ت.
كچه‌كه‌م! ئا ئه‌مه ئێستا‌و ئاینده‌ته، ئا ئه‌وه‌یه ئه‌و خێزانه‌ی كه تۆ‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌شداری دروست كردنیتان كردوه. به‌ڵام دایك و باوكت به‌رِابردو داده‌نرێن.. خۆشه‌ویسته‌كه‌م! من داوای له‌بیركردنی دایك وباوك و خوشك و براكانت ناكه‌م، چونكه ئه‌وان هه‌رگیز تۆیان له‌بیر ناچێ، دایك چۆن جگه‌رگۆشه‌كه‌ی له‌بیر ئه‌چێته‌وه. داوات لێ ده‌كه‌م هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆش بوێ و بۆی بژى و له‌گه‌ڵیدا به به‌ختیاری ژیان بگوزه‌رێنه.(**)
==========================
(*) له‌و كاته‌ى (قرا فصة بن الأحوص) نائیله‌ى كچى خۆى له میرى برِواداران عوسمان رضي الله عنه ماره‌كرد و بۆى برد، باوكى ئامۆژگارى كرد و گوتى: كچه شیرینه‌كه‌م! ئه‌وا تۆ ده‌چیته لاى ئافره‌تێك له ئافره‌تانى قورِه‌یشى كه ئه‌وان له‌تۆ زیاتر ده‌توانن خۆ بۆنخۆش كه‌ن، كه‌واته دو خه‌سڵه‌ت هه‌یه لێمى وه‌رگره؛ كل له‌چاوت بده و به‌ئاوخۆت بۆنخۆش بكه هه‌تا بۆنت وه‌ك بۆنى ئه‌و شه‌ربه بێت كه باران لێى ده‌دات.(الأغاني لأبي الفرج الأصفهاني)
عه‌مرى كورِى حجر پاشاى پاشاى كنده داخوازى (أم أياس بنت عوف بن مسلم الشيباني) كرد، كاتێ وه‌ختى گواستنه‌وه‌ى هات دایكى كچه‌كه به ته‌نیا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ى دانیشت و چه‌ند ئامۆژگاریه‌كى كرد، ئامۆژگاریه‌كان بنه‌ماكانى به‌خته‌وه‌ریى ژیانى ژن و مێردایه‌تى و، چ پێویسته له‌سه‌رى به‌رامبه‌ر به مێرده‌كه‌ى بیكات به‌دیار ده‌خست.
ئامۆژگاریه‌كان بریتى بون له:
یه‌كه‌م و دوه‌م: به قه‌ناعه‌ت به‌و به‌باشى گوێرِایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رى به.
سێیه‌م و چواره‌م: نه‌كه‌ى بهێڵى شتێكى ناشیرینت پێوه ببینێ، یان بۆنى ناخۆشت بكات، به‌ڵكو با خۆشترین بۆنت هه‌ڵمژێ.
پێنجه‌م و شه‌شه‌م: ئاگادارى كاته‌كانى خواردن و نوستنى به، چونكه برسێتى گرِ له پیاو به‌رده‌دات، تێرخه‌و نه‌بون مایه‌ى تورِه‌بونه.
حه‌وته‌م و هه‌شته‌م: ماڵ و سامانى بپارێزه‌و چاودێرى منداڵه‌كانى بكه.
نۆیه‌م و ده‌یه‌م: سه‌رپێچى فه‌رمانى مه‌كه، نهێنى ئاشكرا مه‌كه، چونكه گه‌ر سه‌رپێچى فه‌رمانى بكه‌یت یان دڵیت شكاند، نهێنیت ئاشكرا كرد، ئه‌وا له غه‌در و تورِه‌یى ئه‌و پارێزراو نابى، گه‌ر مێرده‌كه‌ت خه‌مبار بو نه‌كه‌ى خۆت به دڵخۆش و شادمان پیشان بده‌یت، گه‌ر دڵخۆش بو نه‌كه‌ى خۆت به خه‌مبار پیشان بده‌یت!
(أبو أسود) به كچه‌كه‌ى گوت: نه‌كه‌ى غیره‌ت هه‌بێ، چونكه غیره كلیلى ته‌ڵاقدانه، پێویسته خۆت بۆ مێرده‌كه‌ت جوان بكه‌یت، جوانترین رازاوه‌ش كله، پێویسته خۆت بۆنخۆش بكه‌یت، باشترین بۆنخۆش ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتنه..
یه‌كێك له ئافره‌ته جوانه‌كانى ئه‌وروپى ئامۆژگارى ئافره‌تان ده‌كات كه رۆژانه چه‌ند جارێك ده‌م و چاویان به‌ئاوى سارد بشۆن!
كه‌واته ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتن حیكمه‌تى گه‌وره‌ى تێدایه.
(**) ئا ئه‌وه‌یه دایكی مسوڵمانی عاقڵ و تێگه‌یشتو و رِۆشنبیر كه كچه‌كه‌ی هان ده‌دات مێرده‌كه‌ی خۆش بوێ و نه‌بێته كۆت و به‌رپه‌رچ له‌سه‌ر رِێگای ژن و مێردایه‌تی. ئا ئه‌وه‌یه ئامۆژگاری نه‌ك وه‌ك دایكه به‌ناو مسوڵمانه‌كانمان كه جارێ كچه‌كه نه‌چۆته ماڵی مێردیه‌وه هانی ئه‌وه‌ی ده‌دات كه بارگرانایی وبیانو و گله‌یی له مێرده‌كه‌ی بكات كه ئه‌وه‌ش سیفه‌تی ئاشوب گێرِى یه‌و مایه‌ی ژیان تاڵی كچه‌كه‌ی ده‌بێ.