بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
1- بەڕاستی ئەگەر بەندە لە شەودا هەستا و پێیەكانی ڕێك كرد بۆ پەروەردگاری بە زەلیلی و كزۆڵی ، ئەوا ڕاوەستانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر ئاسان دەبێت كە هەموو خەلك وەستاون لەبەردەم (رب العالمین ) ، وە هەركەسیش لێرەدا ئارام و واستراحەت بووبێت لەوێ هیلاك دەبێت و پادشت لە ڕەگەزی ( جنسی ) كردەوەیە .
2- هەر كەسێك شەونوێژی زۆر بكات لە پیاوان بێت ئەوا خوای گەورە حۆرییە چاوگەشەكان دەكات بە خێزانی لە بری ئەوەی كە وازی لە جێگەی ( نووێن ) و خێزانی جوانی هێناوە و خەریكی عیبادەتی پەروەردگاری زەوی و ئاسمان بووە .
3- تەندروستی جەستەی ئەو كەسەی شەونوێژ دەكات و بێ گەردی و پاكی ڕۆحی و درەوشانەوەی دەم و چاوی ، بە ( الحسن البصری ) – ڕەحمەتی خوای لێ بێت – ووترا : بۆچی ئەوانەی شەو نوێژدەكەن جوانترین دەم و چاویان هەیە ؟ ئەویش فەرمووی : لەبەر ئەوەی بەتەنها لەگەڵ خواكەیان دا بوون بۆیە لە نوری خۆی پێ بەخشین .
4- كردنەوەی گرێ كان و سەركەوتنە خوداییەكان و ئیلهامە گەورەكان هەموویان بەهۆی شەونوێژەوە بەدەست دێن ، هەر وەكو خوای گەورە دەفەرمووێت :[ وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ] واتە : ئەوانەی تێكۆشاون لە پێناوماندا ڕێنمووییان دەكەین بۆ ڕێگەكانمان .
( سري السقطي ) دەڵێت : ( سوودەكان لە تاریكی شەودا دێن ) ، وەچەند زانا تێگەیشتنی بۆ مەسەلەیەك لێ داخرابوو و هەستاو موناجاتی لەگەڵ خودای خۆیدا كرد لە تاریكی شەودا و هەموو دەرگاكانی تێگەیشتنی بۆ كردۆتەوە ، وە ئەو شتەی كە زۆر قورس و ناڕەحەت بوو پێشتر بۆی ئاسان كرد .
5- وە خوای گەورە دڵێ شەونوێژكەران شاد و خۆش دەكات بە بینینی ( وجهە الكریم ) لە ڕۆژی قیامەت .
پێشەوا ( الحسن البصری ) – ڕەحمەتی خوای لێ بێت - دەفەرمووێت: ئەگەر عابیدەكان بزانن كە خوا نابینن ئەوا دەتوێنەوە.