ئیمامی ئه‌حمه‌د له مه‌سنه‌ددا به (صحيح)ی گێرِاویه‌تیه‌وه: یه‌كێك له هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم خۆی یه‌ك لا كردبۆوه بۆ خزمه‌ت كردنی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم، له لای پێغه‌مبه‌ر ده‌مایه‌وه بۆ جێ به‌جێ كردنی پێویستى یه‌كانی. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێی فه‌رمو: بۆ ژن ناهێنی؟ ئه‌ویش گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من فه‌قیرم و هیچ شتێكم نیه، له‌به‌ر ئه‌وه خۆم یه‌ك لا ده‌كه‌مه‌وه بۆ خزمه‌ت كردنی جه‌نابت. جا بێ ده‌نگ بو پاشان دوباره هه‌مان پرسیارى لێ‌كرد و ئه‌ویش هه‌مان وه‌ڵامى دایه‌وه، پاشان ئه‌م هاوه‌ڵه به‌رِێزه بیری كرده‌وه‌و گوتی: به‌خوا پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دنیا‌و ئاخیره‌تم چاكتر ده‌زانێ، گه‌ر ئه‌مجاره پێم بڵێته‌وه به‌قسه‌ی ده‌كه‌م. جا ئه‌مجاره پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێى فه‌رمو بۆ ژن ناهێنی؟ ئه‌ویش یه‌كسه‌ر گوتی: ده‌ى ژنم بۆ بێنه. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی: برِۆ لای به‌نی فڵان، بڵێ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانتان پێ ده‌كات كه كچه‌كه‌تانم بده‌نآو لێم ماره بكه‌ن...
هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كه‌ش گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من هیچ شتێكم نیه.
پێغه‌مبه‌ریش به هاوه‌ڵه‌كه‌ی فه‌رمو: ((به‌قه‌د كێشی ده‌نكه خورمایه‌ك له‌زێرِ بۆ براكه‌تان كۆ بكه‌نه‌وه))(*) ئه‌وانیش بۆیان كۆكرده‌وه‌و زێره‌كه‌یان بۆ قه‌ومه‌كه برد‌و كچه‌كه‌یان لێ ماره‌كرد، هه‌روه‌ها هاوه‌ڵه‌كان بۆ رِۆژی بوك گواستنه‌وه به هه‌مویان مه‌رِێكیان بۆ هێنا.(رواه أحمد في المسند (حديث صحيح).)
================
(*) له دێرینه‌وه له هه‌ندێ وڵات‌دا وا باوبوه گه‌ر گه‌نجێك بیویستبا ژن بهێنێ و عه‌قدى ماره‌یى برِى، ئه‌وا گه‌نجه‌كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگێكى ساده‌ى ساز ده‌كرد و، هاورِێ و خزم و كه‌س و كارى و دراوسێكانى ده‌هاتن و ئه‌ویش به دانیشتنه‌وه پێشوازى لێ ده‌كردن و كڵاوه‌كه‌ى به وه‌رگه‌رِایى به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت، جا هه‌ركه‌سه‌و به‌گوێره‌ى تواناى خۆى وه‌ك دیاریه‌ك شتێكى داده‌نا، گه‌نجه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى ده‌زانى كڵاوه‌كه‌ى پرِ بوه، جا بۆ ماره‌یى و وه‌لیمه‌ى خه‌رج ده‌كرد.