سنور و مافی كەسێكی دیاری كراو : ناموس و كەرامەت
بەروار: 2013/01/10سەردارن: 2186نوسەر: شێخى پایەبەرز:ابن تیمية‌ بە ڕەحمەت بێت

تۆڵە كردنەوە لە ڕوشانی كەرامەت دروستە ، وەك ئەوەی كابرایەك نەفرین بكات لەیەكێك یان دوعای ‏لێبكات ، دەتوانێت وای پێ بڵێتەوە ، وە هەروەها ئەگەر جنێوی پێدا بە جنێوێك درۆی تێدا نەبێت ، بەڵام ‏لێبوردن باشترە ، خودا دەفەرموێت : [ وَجَزَاءُ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِثْلُهَا فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ  وَلَمَنِ انْتَصَرَ بَعْدَ ظُلْمِهِ فَأُولَئِكَ مَا عَلَيْهِمْ مِنْ سَبِيلٍ ] سورة الشورى:(40ـ41) . واتە : پاداشتی خراپە ، خراپەیەكی وەك خۆیەتی ، ئەوەی ببورێت و ئاشتەوایی بكات پاداشتی لای ‏خودایە ، ئەو ستەمكارانەی خۆش ناوێت ، وە ئەوەی ستەمی لێكراوە تۆڵەی خۆی كردەوە ئەوانە هیچیان ‏لەسەر نییە .‏
وە پێغەمبەر ‏صلى الله عليه وسلم‏ دەفەرموێت :(( المستبان : ما قالا فعلى البادئ منهما ما لم يعتد المظلوم)) رواه مسلم : (2587). ، واتە : دووكەس ‏دەبێتە شەڕە جنێویان : هەرچی بڵێن تاوانەكەی لەئەستۆی ئەوەیانە كە دەست پێشخەر بووە ، بەمەرجێك ‏ئەگەر ستەم لێكراوەكە لەوە خراپتر نەڵێت كە ئەوی تر وتویەتی ، وە ئەو جنێوەی كە درۆی تیادا نییـە وەك ‏ئەوەی باسی ئەو خراپانە بكات كە تیایدایە ، یان بەسەگ وگـــوێدرێژ و هاوشێوەكانیان ناویان ببات ، بەڵام ‏ئەوەی شتێكی هەڵبەستراو بداتە پاڵی ئەگەر بەكافر و فاسقیشی دابنێت دروست نییە بۆی ئەم بەكافر و ‏فاسقی دابنێت بە ناڕەوا ، وە ئەگەر نەفرینی كرد لە باوك و عەشیرەتی یان خەڵكی وڵاتەكەی ، دروست نییە ‏ئەم بەخراپ ناوی ئەوانە بهێنێت ، چونكە ئەوان ستەمیان لەم نەكردووە ، خودا دەفەرموێت : [ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى ] سورة المائدة:(8) .
واتە : ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە ئێوە بەفەرمانەكانی خودا هەستن و گەواهی دادپەروەرانە بدەن ، ‏باڕق و كینە بونتان لەكەسانێك واتان لێ نەكات دادپەروەر نەبن ، دادپەروەربن چونكە ئەوە لەخودا ترسانەوە ‏نزیكە ، خودا فەرمانی كرد بە موسڵمانان كە ڕقبونیان لە بێباوەڕان نەبێتە ڕێگری ئەوەی دادپەروەربن و ‏فەرمووی : [ اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى ] ئەگەر ستەم كردن لە كەرامەتیان حەرام بێت ، بە هۆی ئەوە دەروونی ‏پێبشكێت ، كەواتە : تۆڵەشیان لێدەكرێتەوە ئەگەر ستەمێكی وایانكرد ، وەك ئەوەی دوعای لێ كردبێت بەوەی ‏دوعای لە بەرامبەرەكەی كردوە ، سنورێكی خودای بەزاند وەك ئەوەی درۆیەك بكات دروست نییە بەرامبەری ‏ئاوها كارێك بكات ، زۆربەی فەقیهەكان دەڵێن : ئەگەر كەسێك بكوژرێت بەسوتاندن یان بەخنكاندن لەئاودا یان ‏خنكاندنی بەدەست ، ئەوها لێدەكرێتەوە ، بەمەرجێك ئەو كارەی كە ئەنجامدراوە لە خودی خۆیدا حەرام نەبێت ‏وەك مەی بەخواردانی و نێربازی كردن لەگەڵی ، وە هەندێكیان دەڵێن هەموو ئەو كارانە تۆڵەی تەنها ‏كوشتنیەتی بە شمشێر ، بەڵام بۆچونی یەكەم لە قورئان و سوننەت و دادیشەوە نزیكترە .‏