زیکری دوای دەست نوێژ
أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوُلُهُ
(١)
(٢)
واتە: شایەتی دەدەم بەوەی، کە ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە، جگە لە (
الله
)ی تاکی بێ ھاوەڵ، ھەروەھا شایەتی دەدەم بەوەی، کە بەڕاستی موحەممەد (
صلی الله علیە وسلم
) بەندە و نێردراوی خودایە.
(١)
مسلم ١ / ٢٠٩ {وصحابي الحديث هو عقبة بن عامر الجهني (رضي الله عنه)}.
(٢)
ھەر کەسێک ئەم ویردە بخوێنێت ئەوە ھەر ھەشت دەرگاکەی بەھەشتی بۆ دەکرێتەوە و لەھەر کامێکیشیان، کە خۆی بییەوێت دەچێتە ژورەوە .
اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنَ التَّوَّابِينَ وَاجْعَلْنِي مِنَ الْمُتَطَهِّرِينَ
(١)
واتە: خودایە بمگێڕە لە بەندە تەوبە کارەکان و بەندە خۆ پاککەرەوەکان.
(١)
الترمذي ١ / ٧٨ وانظر صحيح الترمذي ١ / ١٨ {وصححه الألباني في المشكاة (٢٨٩) وصحابي الحديث هو عمر بن الخطاب (رضي الله عنه)} .
سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، أَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ
(١)
واتە: خودایە پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ تۆ، شایەتی دەدەم بەوەی، کە ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە جگە لە تۆ، داوای لێخۆشبونت لێدەکەم و بۆ لای تۆش دەگەڕێمەوە.
(١)
النسائي في عمل اليوم والليلة ص ١٧٣ وانظر إرواء الغليل ١ / ١٣٥ و ٢ / ٩٤ {وصححه الألباني في الصحيحة (٢٦٥١) وصحابي الحديث هو أبو سعيد الخدري (رضي الله عنه)} .